ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان بەرەو کوێ.؟؟؟
6/21/2021 10:19:00 AM
بەختیار نامیق
لە کاتی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی دەباشان و دوای ڕێککەوتنەکە
کاک نەوشیروان دەیزانی گەڕانەوەی باڵانسی هێز حوکمی ئەو کاتی سیاسی و ناوچەیی بو ، دوو پەیامی بە دوو دێڕ ئاراستەی
دوو شوێن کرد ، یەکێکیان بۆ ناوخۆی گۆڕان و بۆ هەڵسوڕاوان و پشتوانانی بزوتنەوەی گۆڕان
بو کە وتی ( ئەم ڕێککەوتنە وەک سۆمای چاوتان بپارێزن ) هەر واش بو گۆڕان پابەند
بو بە ڕێککەوتنەکە و بە قسەی ڕێکخەرەکەیەوە ، قسەی دوەمی ئاراستەی یەکێتی کرد کە
وتی ( عیبرەت لەجێبەجێ کردنیدایە ) ئەگەر چی گرژی نەهێشت ، بەڵام ڕێککەوتنەکەیان
بە تەواوەتی جێبەجێ نەکرد ، پێش چەند مانگێک پۆستێکم کرد کە تێکچونی هاوسەنگی هێزی
هەمەلایەنەی هەرێم و دەستەڵاتەکان پێمان دەڵێ مەنتق و حوکمی سیاسیە کە گۆڕان و یەکێتی (مێژوی هاوبەش و جوگرافیای هاوبەش و خەباتی
هاوبەش و خوێنی هاوبەش و سەرکردەی هاوبەش ) یان هەیە ، خاڵی لێک نزیکبونەوەیان گەورەترە
لە خاڵی ناکۆکی و ململانێ و دەبێ کار لەسەر ڕێککەوتنی دەباشان بکرێتەوە.
وا ئێستا یەکێتی و گۆڕان ئەم حوکمەی سیاسیە بە
ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن ، کە بڕیارێکی دروستە ، ئەگەر چی گوشارێکی دەرەکیشی تێدایە
، بەڵام ڕێککەوتنەکە پێویستیەکی هەنوکەیی زۆر پێویستە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز
و دەبێت لە هەردولا هەنگاوی جدی تر و وردتر بنرێ بۆ ئەوەی وەک ڕێککەوتنی دەباشان
نەڵێین عیبرەت لە جێبەجێکردنیدا بو ، بەڵکو بڵێین عیبرەت لە بەردەوامی و ڕێککەوتنی
زیاتردایە .
دواجار گۆڕان هێزی ڕاگری نێوان دوو هێزە بۆ ڕاگرتنی
هێمنی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و دیواری بەریەک نەکەوتنی گەرمی نێوان یەکێتی و پارتیە.