131وتار

فازیل میرانی لە نێوان دەستەڵاتی قوڵ و تێگەیشتنی سیاسی و دڵنایی سیاسیدا .

10/25/2023 10:43:00 AM
بەختیار نامیق



دەوڵەتی قوڵ چەمکێکی سیاسیە کە وەک کردەیەکی تارمایی نێو دەستەڵاتەکان لە زۆرێک لە دەستەڵاتەکانی دنیادا هەیە ، دەستەڵاتی قوڵ بەرژەوەندی کۆمەڵێک کۆمپانیا و سەرمایەدارە کە وا دەکەن لە پشتی هەر یەک لە دەستەڵاتەکانەوە هەبن و نادیارن ، واتا بێ ئەوەی ببنە دەموچاوی سیاسەت و دەستەڵاتەکان و بناسرێن بە نهێنی و دور لە چاوی گشتییەوە کۆی حکومڕانی دەبەن بەڕێوە لە بەرژەوەندی خۆیان ، لە هەرێمی کوردستنادا هەرچی دەگوزەرێ لە ململانێ و دژایەتییەکان هیچ نیە جگە لە سیناریوی گروپەکانی ناو دەستەڵاتی قوڵ وە درێژکراوەی دەستەڵاتی قوڵی تورکی و ئێرانییە و ئەمەی هەرێم دەستەڵاتی تەنکە نەک قوڵ .

ئەوەی لای من سەیرە کەسێکی وەک فازڵ میرانی لە سێ تەوەری جیاوازدا بە سێ ئاراستەی جیا قسە دەکات و خۆی دور دەگرێت لەوەی کە هەرێمی کوردستان ببێتە شوێنێک بۆ قسە کردن لەم سێ تەوەرە (دەستەڵاتی قوڵ ، دڵنیایی سیاسی ، تێگەیشتنی سیاسی ) خۆ ئەگەر هەر پیودانگەکەی کاک فازڵ بێنین لە بری کاک فازڵ هەمان دید و لێکۆڵینەوە وەک پێوەر بەسەر هەرێمی کوردستاندا دابنێن ئەوا دەبێت ، ئەوەی کاک فازڵ نەیتوانیوە لەبەر پێگەی سیاسی خۆی باسی بکات ، ئێمە بیڵێین :

1.    دەستەڵاتی قوڵ لە هەرێمی کوردستاندا : ئەگەر وەک چەمکە سیاسیەکە بۆ هەرێم قسەی لەسەر بکەین ، ئەوا دەستەڵاتی قوڵی هەرێم دەستەڵاتێکی فەیک و درێژکراوەی دەستەڵاتی قوڵی تورکی و ئێرانیە ، لەوێوەڕا بۆ ئێرە چی تورکیا و چی ئێران بەرژەوەندی دەستەڵاتی قوڵیان لە بە خێڵەکی کردن و بە بنەماڵەییەکردنە ئەمەش لە مێژوەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە و لە مێرنشینەکاندا بە ئاشکرا دەبینرێت و لە ئێستاشدا لە دوو زۆنیدا دیارە ، بەرژەوەندی تورکی و ئێرانی لەوەدایە ئەم هەرێمە نە بێتە هەرێمێکی سەربەخۆ و نەتوانێ خاوەن دامەزراوەی خزمەگوزاری و یاسایی و دەستوری بێت و سەرەک خێڵ و بنەماڵە بەڕێوەی بەرن تا بتوانێ بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی بکات ، لێرەوە دەستەڵاتی قوڵ لە هەرێم دەستەڵاتێکی قوڵی خۆێی و لۆکاڵی نیە وەک ئەوەی کاک ئاواتی شێخ جەناب باسی کرد بەڵکو درێژکراوەی دەستەڵاتە قوڵەکانی ئێران و تورکیایە بەرژەوەندی ئەوان هەرێم دەبات بەڕێوە ، کاک فازڵ ئەمانە دەزانێ بەڵام ناتوانێ باسیان بکات و بە پێێ واقعی بون سیاسەت دەکات و شت دەڵی ، ئەوا ئێمە لە بری ئەو وتمان .

2.    تێگەشتنی سیاسی : پارتی و یەكێتی وەک دوو حیزب دو تۆڕی دەستەڵات وەک دەوڵەتی قوڵ هەیە کە سەر بە هەردوو بنەماڵەکەن و شتێکیان دروستکردوە بە ناوی چوار دەستەڵاتەکەوە لە بەرژەوەندی خۆیان دەیجوڵێنن ، هەر کات هەر جوڵە وهێزێک سنوری بەرژەوەندی ئەم دوو گروپەی هەردوو زۆنەکەی بڕی ئەوا گوێ بە هیچ ڕەهەندێکی نیشتمانی نادرێت و هەمو شت دەوەستێنن وەک نەهێشتنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ڕۆشتنە ناو هەولێر .. هتد ، ئەمە لە ناو دارایی و سەربازی و هەتا سێکتەرەکانی پەروەردە و تەندروستیدا هەیە ، ئیتر تێگەشتن یان تێنەگەشتن بۆ سیاسەت حکومی واقع و هاوکێشەی هەرێمایەتی و ئەم مۆدێلەی خلیجی و وەلی عەهدییە کە هەیە ، بێ گومانم کاک فازڵ خۆی لە ئێمە باشتر دەزانێ بەڵام بە ڕونی قسە ناکات ، ئەوا ئێمە شوشەی پەنجەرەی دیدیمان ڕوناک کردەوە .

3.    دڵنیایی سیاسی : لە هەرێم ئەوەی سفرە دڵنییاییەکانن هەر لە دڵنیایی ئابوری و تەندروستی و کۆمەڵایەتی و تا دەگاتە سیاسی ، کاک فازیڵ دەیەوەێ چاوی دوربینەکانمان بگوازێتەوە بۆ عێراق و پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد بهێنێتە ژێر ئەم باسە و باسی نەبونی دڵنیایی سیاسی نێوان هەرێم و بەغداد بکات و نایەوێ هەمان میتۆد ببێنین و کوردستانی پێ بپێوین ، لە هەرێم هیچ دڵنیاییەک نیە بۆ هاوڵاتی و هەمو بوارەکان بەرز و نزم دەکات لە حەپێکی پاراستۆڵ و موچەوە تا دەگاتە پەرلەمان ، هەمویان هەمان دەستەڵاتی قوڵ لە ناو دەوڵەتی تەنکی هەرێم و قوڵی بەغداد هەیە ، کاک فازڵ نایەوەێ بڵێت لە هەرێم لە ساییەی دوو زۆن و دوو ئیدرە و دوو پێشمەرگە و دوو پایتەختی وەک ئەنقەرە و تاران دڵنیای سیاسی سفرە ، ئەوا ئێمە لە بری کاک فازڵ دەڵێین دڵنیای سیاسی نێوان هەرێم و بەغداد کاتێک دروستە کە دڵنیایی ناوەکی ببێت و دەستەڵاتی قوڵ حکومی ڕەها نەکات .

ئەگەر توانیمان ڕوبەڕوی دەوڵەتی قوڵی بەکڕێگیراوی هەرێمایەتی ببینەوە کەواتە تێگەشتنی سیاسیمان بەهێزە و ئەگەر توانیمان هەر پێنج دەستەڵاتەکە دامەزراوەیی بن و سەربەخۆ بن کەواتە دڵنیایی سیاسیمان تەواوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن