463وتار

نەوشیروان مستەفا و گۆڕان و دەستوری عێراق

9/21/2021 11:21:00 AM
بەختیار نامیق

ئەوەی ئەمڕۆ کورد وەک سەنگەرێک و چەکێک و مافێکی دەستوری لە بەرامبەر هێزەکانی ناو عێراق و ناوچەیی و جیهانی شەڕی پێ دەکات ، مافە دەستورییەکانە کە لە دەستوری عێراقی فیدڕاڵدا نوسراوە و کاری پێ دەکرێ ، کورد ئەم هێزە دەستوریە گەورەیەی هەیە بۆیە دەتوانێ بەردەوام پێداگری بکات لەسەر مافەکانی بە پێی دەستوری عێراقی ، لە مێژوەوە تا ئێستا کاتێک کورد دوای شۆڕشی خوێن و چەک دەستی بە دانوستان و گفتوگۆ کردوە ، بە هۆی نەشارەزایی و ئیمتیازاتی شەخسیەوە نەیتوانیوە مافەکانی خۆی وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف بەدەست بهێنێ لەسەر بنەمای پیودانگە جیهانیەکان و مافی یاسایی نەتەوەکان ، ئەو سەرکردەی کە توانی لە دەستوری عێراقیدا مافە دەستورییەکانی کورد جێگر بکات نەوشیروان مستەفا بوە.


بە مانایەکی تر ئەوەی ئەمڕۆ کورد لە باشور بوەتە هۆی مانەوەی و نەهێڵێت هیچ هێزێک شەڕی بکات هێزی دەستورە و دەستوریش کاتێک نوسراوەتەوە بە پلەی یەکەم بەرهەمی نەوشیروان مستەفایە و گۆڕانیش زادەی بیری نەوشیروان مستەفایە.


لە ئێستا و لە داهاتوشدا بۆ سەدان ساڵی تریش ئەوەی کورد دەتوانێ شەڕی نەیارەکانی پێ بکات هێزی دەستورە ، هەر بۆیە نەوشیروان مستەفا خاوەنی زۆرترین مێژوی پرشنگدارە و لە ناویشیاندا هەڵسانەوەی دوای ئەنفال و ڕاپەڕین و دەستور کە سێ قۆناغی گرنگی کوردی باشورە کە نەوشیروان مستەفا ڕابەری بوە ، ئەو کاتانە هەمو سەرکردەکان بەدوای نەوشیروان مستەفاوە بون ، بۆیە گۆڕان و گۆڕان خوازان دەبێ شانازی بە خۆیانەوە بکەن کە بەشێکن لە مێژو و خەرمانی نەوشیروان مستەفا چونکە گۆڕانیش وەک قۆناغی گرنگی چوارەمی نەوشیروان مستەفایە دەبێ شانازی پێوە بکەین ، کە قۆناغی خەباتی مەدەنی بێ چەک و بێ خوێنە و پرۆسەیەکی نیشتمانی گشتگیری پێیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن