لێت دەپرسم ... ئایا دەزانی..؟؟ بۆ سەرۆکی حکومەت
7/5/2020 9:57:00 AM
بەختیار نامیق
سەرۆکی حکومەت لە
میانی بەرنامەیەکدا (لێم بپرسە ) ڕوبەڕو وەڵامی پرسیارەکانی هاوڵاتی دەداتەوه، ئەگەر
چی ئەم وەڵام دانەوەی پرسیارانە هەر بەرپرسێک بیکات جیگای دەست خۆشیە، بەڵام ئەگەر
ئەم نوسینە دەگاتە لای بەڕێزتان منیش لێت دەپرسم و پێت دەڵێم:
1.چاکسازی پێش دروشم بەکردارکردنە، ئەم بە کردەوە
بونە دەبێت وەک قادرمە شتن لەسەرەوە دەست پێبکات، مەخابن بە (حیزبەکەی منیشەوە) لە
خوارەوە دەستان پێ کردوە هیچ سودێکی نابێ لە عەدالەتی موچە و جارێکی تر چینی ناوەڕاست
لەسەر دەستی تۆدا وێران دەبێت.
2.هەموتان (بە حیزبەکەی منیشەوە) دەڵین چاکسازی
دەبێت لەوێوە دەست پێ بکات کە کەسی سیاسی و ناو مەکتەب سیاسیەکان کۆمپانیایان هەیە
بە ئاشکرا لە مەرزەکانەوە بار دەهێنن و باج نادەن ، دەبێت ئەمانە ناچار بە باج بکرێن
باجیان لێوەرگیرێ و بچێتەوە خەزێنەی دەوڵەت و هەر گاڵتەشیان پێ دێ ، ئەی دەزانی
چوار دەورت هەموی لەم جۆرە دزانەیە .
3. بردنی
نەوت بە قاچاخ لە لایەن کەسانی دەست ڕۆشتوەوە و هیچ حسابێک بۆ حکومەت ناکەن ، ئەی
دەزانیت حیزبەکەی تۆ و جێگرەکەت لە چوار چێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی ئەمانەتان بەش
کردوە.
4. ئەی
دەزانی زۆنی زەرد و سەوز هەیە، ئەو حکومەتەی تۆ تا دێگەڵە دەستەڵاتی هەیە .
5. ئێستە
زانیت زۆنی زەرد و سەوز هەیە، ئەی دەزانی زۆنی زەرد پاشکۆی تورکیایە و زۆنی سەوز
پاشکۆی ئێران ..!
6. با
لێت بپرسم ئەی دەزانی کەسانی دوری تۆ هەیە زۆر لە حکومەت دەوڵەمەندترە و کەسیش
نازانێ لە کوێوە هێناویەتی ، چۆن دزیویەتی .؟
7. با
لێت بپرسم دەزانی پارەی سەرانی حیزبەکەت و یەکێتی ئەوانی تر لە بانکەکاندا لە جیهاندا
چەند هەیە ، گریمان زانیت ئەی دەتوانیت بیانگێڕیتەوە بۆ ناو گیرفانی حکومەت.
8.با لێت بپرسم
، ئەی دەەزانی خەڵکتان لەسەر خەرمان و ناو کشتوکاڵەوە هێناو کرتانە پۆلیس ( لە بەرهەمهێنەوە
بۆ مشەخۆر) بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بکەنە کۆیلەی موچە ، پاسەوانەکانی خۆت بگەڕێ گومانم نیە
تیایەتی .
9. لێت
دەپرسم دەزانی پیکابێک شوتی کە ڕەنجی ساڵیکی جوتیارە ٣٠ هەزار دەکات، کوا دۆزینەوەی
بازاڕ بۆ بەرهەمی جوتیاران، با لێت بپرسم دەزانی تەماتە ئێستە جوتیار نایڕنێ فڕێ ی
دەدات.
10. ئەی
دەزانی ماڵی وا هەیە ٧ کەسن نەخوێندەواریشن ٩ موچە وەردەگرن لەبەر ئەوەی لە کاک مەنسولێکەوە نزیکە و خزمیەتی و ماڵی
واش هەیە ٧ کەسن ٥ یان بەکالۆریۆسیان هەیە یەک موچەیان نیە هەموشیان بەتاڵن، ئایا
تۆ داتات لایە ئەی بۆ سەرژمێریەک ناکەی ..؟؟؟
11. ئایا
دەزانی سەرچاوەی کاراکردنی هەر دامەزراوەیەک (سەرچاوە مرۆییەکان)ە تا کار لەسەر
داتا و توانا مرۆییەکان بکات و ئاگای لە هاوڵاتیانی خۆی بێت ، ئایا دەزانی ئەم
حکومەتەی تۆ (H.R) نیە ..؟؟؟
12. با
لێت بپرسم، دەزانی ئامۆزاو میمزا و هاو ستراتیزیەکانی یەکێتی لای تۆ لەم ماوەیەدا
حکومەتیان نابوت کردوە و تۆ هاتویتە سەر کەلاوەیەک، دەزانی دەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ
بکەی .؟؟
13. با
لێت بپرسم ، ئایا دەزانی هەزاران مۆڵ و بینای هەیە کە هی مەنسولەکانی دەرو بەری تۆ
و جێگرەکەتە، هیچیشیان بەناوی خۆیانەوە نیە، دەتوانی ئەمە کەشف بکەی .؟
14. ئایا
دەزانی دەیان دۆنم لە زۆنەکانی خۆت و جێگرەکەت داگیرکراوە لەلایەن دست ڕۆیشتوەکانی
حیزبەکانی خۆت و جێگرەکەت، فیل ناتوانێ بڵێ بۆ ..؟؟
15. ئایا
دەزانی کەرتی تایبەت سەدان ملیار باجیان لایە نایدەن بە حکومەت، ئەی دەزانی ئەمانە
نزیکەکانی تۆ و جێگرەکەتە ..؟؟
16. با
لێت بپرسم کەست ناردوە قافڵەی تەنکەری نەوتی قاچاخ و هێلکە و دوگ و جۆرەها پێویستی
ببینن و بۆت بێنن بڵێن گەورەم ئەمانە باج نادەن ؟؟ پێشتر سزای حکومەت ئەمە بو ( ئەمجارە
وا بکەن عاجز دەبین)
17. ئەی
دەزانی داهاتی نەوت چەندی دەچێتە ناو باخەڵی حکومەتەوە، چەندی بۆ مەنسول و ئەو هەمو
تیڤییە.؟؟
18. ئایا
دەزانی چەند حیمایە هەیە ..؟؟؟
19. هەزاران
ئایا دەزانی تر.
دوا قسەم ئەوەیە
تۆ پێت نەکرێ کێ ی تر پێ ی دەکرێ لە ئێستادا، کە وازت لە تورکیا و ئێران هێناوە، ڕوت
کردوەتە بەغداد، دەشتوانی لە ناوەندە جیهانیەکاندا پشتوانی پەیدا بکەی، کوڕی
بارزانیت، خاوەن دەزگایەکی ئەمنیت، حیزبەکان ناچارن چاکسازی بکەن بە گەندەڵەکانیشەوە
و بە حیزبەکەی خۆت و خۆشمەوە، ئایا دەزانی تۆ دەتوانی هەرێم وەک وڵاتانی تا ئاستێک
پێشکەتو لێ بکەی ئەگەر گوێ لە دزەکانی دەور و بەرت و خاوەن کۆمپانیاکان نەگریت و
تا ئاستێک جیاوازی چینایەتی نەهێڵیت .!!!!؟؟؟