486وتار

گۆڕان و خەباتی ناتوندوتیژی و بەرەی خەڵک

9/18/2021 9:41:00 PM
بەختیار نامیق


گۆڕان پرۆسەیە پێش حیزب، حیزب ئالیەتی جێبەجێکردنی پرۆسەی گۆڕانە، گۆڕان پرۆسەی بەنیشتمانی بونی کۆی دەستەڵاتەکانە و کارکردنە بۆ بە دامەزاروەیی و کارکردن بۆ ئاسایشی نیشتیمانی و پرسە گشتیەکان و جێبەجێ کردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی ، گۆڕان پرۆسەیە بۆ کۆتاهێنان بە پاشماوەی دوو زۆنی و دوو حیزبی و دوو ئیدارەیی .

بۆ ئەوەی گۆڕان بە ئامانجەکانی بگات قۆناغ بە قۆناغ کار لەسەر دەستەڵات دەکات بۆ چاکسازی گشتی ، بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر بنەمای بەرنامەکانی کاک نەوشیروان هەر لەسەرەتاوە تا ئێستا نە دژی هیچ حیزبێک بوە و نە دژی هیچ کەسیەتیەک ، کاری لەسەر کۆی کەم و کوڕییەکان کردوە ، لەم نێوەندەدا هەر حیزب و کەسێک بەشێ بوبێ لە گەندەڵی و ڕێگری کردن لە بەرنامەکانی ململانێی کردوە ، خۆشبەختانە ئەو حیزب و کەسانەی دژایەتی گۆڕانیان دەکرد لەبەردەم کێشە و گرفتە گشتیەکاندا بەرنامەی کاک نەوشیروان و گۆڕان بە چارەسەری سەرەکی دەزانن ، تەنها یەک ڕێگە هەیە ئەویش دەچێتەوە سەر بەرنامەکانی کاک نەوشیروان و کۆی ڕا حیزبی و ئەکادیمی و ڕێکخراوەکان و ناوەندە جیهانیەکانیش بە تاکە چارەسەری دەزانن ، بۆ ئەم مەبەستەش گۆڕان خەباتێکی نەرم و ناتوندوتیژی و ناچەک و ناخوێن  دەکات و بە نەفەسی درێژ  بۆ پارێزگاری کردن لە قەوارەی هەرێم و پاراستنی دەستکەوتی سەدان ساڵەی خەباتی کوردی.

ئەزمون سەلماندی کە بە توند و تیژی و ڕقەوە ناتوانرێ هیچ بکرێ، بۆیە گۆڕان باشترین ڕێگەی لەناو ڕێگاکاندا هەڵبژارد ئەویش خەباتی مەدەنی و ناتوندوتیژیە و کارکردن لە ناو بازنەی دەستەڵاتدا بۆ چاکسازی کە ئێستە حیزبەکان بە گشتی گەشتونەتە بەردەم دواچارەسەر کە پاکێجەکانی گۆڕانە.

هێزی سەرەکی گۆڕان سەرچاوەی مرۆیی و خەڵکە نە چەکی پێیە و نەگرێبەستی نەوت و نە مەرز و نەقاچاخچێتی، لە بەرامبەردا لەبەرئەوەی پێشتر سپەیسێکی گەورە هەبوە لە نێوان خەڵک و دەستەڵاتی حیزبی هەردو زۆنەکەدا کاتێک گۆڕان دەیەوێ  لە ناوبازنەی دەستەڵاتەوە ئەجێنداکانی جێبەجێ بکات، ماکینەیەکی ڕاگەیاندنی گەورە کار بۆ ناشیرینکردن و وەک یەک سەیرکردنی گۆڕان دەکات و دەیەوێت ڕای گشتی بەو ئاراستەیە بەرێ کە جیاوازی نەمێنێت، لە کاتێکدا هەمان خاوەن ماکینە گەورەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری خۆیان بۆ دەرباز بون لەم دۆخە کار بە بەرنامەکانی گۆڕان دەکەن، بەرەی خەڵک بۆ گۆڕان جێگرە و لەهەر بازنەیەکدا بێت سەرچاوەی هێزی سەرەکیەتی .

گۆڕان چی لەسەر ئاستی حکومی و پەرلەمانی و پارێزگاکان و دەستەڵاتەکانی تر بە داتا سەلماندویەتی کە کار لەسەر جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی دەکات.

وا جارێکی تر لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەدا بە داتاوە لەبەرزترین ئاستی حکومی و پەرلەمانی و پۆستەکانی تردا دێتەوە ناو خەڵک و پشتیوانی بۆ خۆی دروست دەکا و گوێ بۆ ڕەخنەی خەڵک و ڕای خەڵک دەگرێ .

بەرپرسەکانی گۆڕان ئەم چەند ڕۆژە لەگەڵ هێزی خۆیان و خەڵک بون و لەسەر شەقامەکان بون و بەئامانجەکانی دەیسەلمێنێ کە چاکسازی دەوێ و وە دەیەوێ لە بەغداد لەسەر بنەمای نیشتمانی شەڕی مافی دەستوری بکات ، نەک حیزبی.

گۆڕان بۆ یەکێتی ناوەکی و ڕێکخستنی نێو ماڵی کوردی هاوپەیمانی لەگەڵ هەموحیزبەکاندا کردوە ، بەردەوامیش ململانێی کردون بۆ پرسە نیشتمانیەکان.

لە ئێستاشدا هەڵسوڕا و لێپرسراو و کەسانی ناو پۆستەکان تا باڵاترینیان لەسەر شەقام و کۆڵانەکاندا ئەوە دەسەلمێنن کە لەبەرەی خەڵک و شەقامن، ئەگەر چی لە ئێستادا لە ئاست بەرزی داواکاری خەڵک و شەقامدا نیە ، بەڵام بە خەباتی مەدەنی و دور لە توندوتیژی و بە پشتیوانی شەقام و خەڵک کاری قۆناغ بە قۆناغ دەکات بۆ گەشتن بە ئامانجەکانی کە سەرچاوەی لە داواکاری شەقام و خەڵکەوە گرتوە بە خەباتی مەدەنی و ناتوندوتیژیەوە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن