خیانەت کردن لە نەوشیروان مستەفا
10/3/2021 9:58:00 AM
بەختیار نامیق
نەوشیروان مستەفا وەک سەرکردەیەکی خوێندوار و شۆڕشگێڕێکی نەفەس درێژ و بە ئاگا لە هەڵە مێژوییەکان و شارەزایەکی قوڵی مێژو ، جوگرافیا و سیاسەت و فەرهەنگ و لایەنی سەربازی و حکومداری ، ڕابەری چوار قۆناغی گرنگی هەستانەوە و گۆڕانکاری بوە.
هەستانەوەی دوای ئاشبەتاڵ و ئەندازیاری ڕاپەڕین و نوسینەوەی دەستوری عێراقی و خەباتی مەدەنی ، لە هەر یەک لەم قۆناغانەدا کاری لەسەر پێگەی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵاتی کردوە ، لەهەر یەک لەم کێڵگانەدا کۆمەڵێک کەس وەک سەرکردە کاری لەسەر کردون ، کەسەکان بە پێی بەرپرسیاریەتیان بونەتە یەکێ لە بزوێنەری بیری نەوشیروان مستەفا ، دواجار بۆ پێوەری هاوکاری کردن و مانەوەیان لە دەوری بەرپرسیاریەتی کەوتونەتە بەردەم نەفەس درێژی و تێگەشتن لە خەبات بە پێی قۆناغەکە ، وە لەهەر چوار قۆناغەکەدا کەسانێک هەبون تا ئاستی شەهید بون لەگەڵ بەڵێنی خۆیان و باوەڕ بون بە خەبات ڕۆشتون و بونەتە سمبول ، شۆڕشگێریش هەبوە بە نەفەس درێژی و مانەوە و بەردەوامی دان بە خەبات کاریان کردوە و دیسانەوە لە پەنای گروپی شەهیدەکان بونەتە سمبول .
لەم قۆناغانەشدا ئەو کارئەکتەرانەی کە بیر و باوەڕیان نەبوە و نەفەس کورت و بەرژەوەندی خواز بون نەک وازیان هێناوە بەڵکو خیانەتیان لە شەهیدان و قوربانیدان و نەتەوە و خاک و بگرە خیانەتیشیان لە خۆشیان کردوە ، ئەم جۆرەیان لە مێژوی خەبات و شۆڕشدا هەبون بونەتە جێگەی شەرمەزاری نەتەوەیەک و مێژویەک ، ئەگەر لەبەرامبەر شۆڕش و بیری نەوشیروان مستەفادا خیانەتکریان بە ژمارە زور بوبن هێشتا هەر چوار قۆناغەکە سەرکەوتنی باشی بەدەست هێناوە و کورد بوەتە خاوەن قەوارەی خۆی و کیانی سیاسی و حکومداری خۆیی .
لە دوای قۆناغی نوسینەوەی دەستور یەکێ لە گرنگترین قۆناغەکانی نەوشیروان مستەفا و دوا قۆناغی ژیانی ، خەباتی مەدەنی و بزوتنەوەی گۆڕانە ، کە توانی شەڕی ناوخۆ بگۆڕێ بە ململانێی سیاسی و شەڕی خوێن بگۆڕێ بۆ ململانێ لە پێناو باشتر ، حوکمی لولەی تفەنگ بداتە دەست شەقام و خەڵک ، وە لەبری گەمژاندنی هاوڵاتی هوشیارکردنەوەی و بەشداری پێ کردنی لە کایەی سیاسی گشتیدا ، وە هتد.
لەم قۆناغەشدا و دوای خۆی ئەوانەی خیانەت لە پڕۆژەکەی نەوشیروان مستەفا دەکەن و دەبنە بەشێک لەو پلانەی کە هەم دوژمن و هەم نەیارەکانی گۆڕان دەیکەن ، خۆیان دەفرۆشن ، هەمان چارەنوسی خیانەتکارانی قۆناغەکانی تریان بەسەردێ و دەبنە نابوت ترین کەسەکان لەسەر شەقام و لەبەردەم خەڵک و مێژودا .
لە ئێستادا گۆڕان وەک ئەو شەمەندەفەرەی بە دەربەندەکانی مێژوی نەوشیروان مستەفادا دێتە ئێرە هەڵبژاردن و دەنگ دانە ، لە بری شەهید دان دەنگدان ، لە بری شەڕی ناوخۆ و شەڕی تفەنگ ململانێی سەر سندوقی دەنگدان ، لە بری فیشەک دەنگ .
ماوەتەوە بڵێین دەنگدانمان و کارکردنمان دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەی بیری نەوشیروان مستەفا ، ئەوانەشی لە پەنای گۆڕان و نەوشیروان مستەفادا سودمەند بون و دژایەتی دەکەن دەچنە بەەی خیانەتکردن لە مێژوی نەتەوەیەک و خەباتی مەدەنی و ناشیرینکردنی مێژوی خۆیان.