تالیبان لە نێوان شەڕی ئەمریکا و ئێراندا
8/17/2021 11:13:00 AM
بەختیار نامیق
ئەگەر گەورەتر لە ڕوداوەکانی ئەفغانستان و تالیبان بڕوانینە ڕوداوەکان ئەوا ئەوەی هەیە چاندنی مینێکە لەسەر ڕێگای هاوپەیمانی نێوان چین و ڕوسیا و تورکیا و ئێران ، بەو مانایەی ئەمریکا یەکێک لە چەکە کاریگەریەکانی دژی پلانە قوڵ و گشتگیریەکەی چین ( یەک ڕێگا و یەک پشتێن ) چاندنی مینی تاڵیبانە لەسەر ئەم ڕێگایە ، دوای ڕێککەوتنی ئەمریکا و تالیبان لە ڕێگەی مەلا عەبدولغەنی سەرکردەی دیاری تالیبان و کاندید بۆ سەرۆکایەتی ئەفغانستان کاری لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خۆی کرد بەوەی دوژمنی دوێنێ دۆستی ئەمڕۆمانە ، ئیتر ئەوەی پێ ی دەوترێت بنەماکانی مافی مرۆڤ جگە لە درۆیەک بۆ شاردنەوەی بەرژەوەندی هیچی تر ناکات .
لە بەرامبەردا ئایا هاوپەیمانی نێوان چین و ئێران و ڕێککەوتننامەی ئەستانە و ئەو پلانەی هەیانە هەر وا بە ئاسانی دەهێڵن ئەم مینی تالیبانە بتەقێتەوە و ببێتە ڕێگر لەبەردەم ڕێگەی ئاورشمی چینی و هەوپەیمانیەتیەکانی نێوان وڵاتانی ڕوس و چین و تورکی و ئێرانی ، هەر زو دەرک بەمە کرا ئێران هاتە سەر خەت و کۆبونەوەی لە نێوان تالیبان و نوێنەری ئەشرەف غەنی گرێدا تا بتوانێت ڕێ لە کارەساتی مرۆیی گەورە بگرێ نەهێڵێت بپەڕێتەوە بۆ ئێران ببێتە بارێکی قورس بۆ ئێران بە حکومی ئەوەی زۆرترین دوەم سنوری لەگەڵ ئێراندا هەیە ، ئەگەر چی بە شێوەیەکی کەم تالیبان تۆڵەی خۆی دەکاتەوە بە شێوەیەکی نهێنی و هێواش بەڵام هەر زو ئێران حشدی شەعبی لە فاتیمەیەکان دروست کرد ئەگەر چی کەمن بەڵام ئێران بە پاڵپشتی روس و تورک و چینەیەکان ناهێڵێت ئەم مینە بتەقێتەوە و ببێتە هۆیەک بۆ ڕیگرتن لە پڕۆژەیەکی زەبەلاحی وەک ڕێگای ئاورشیمی ، ئێران لە کاتی دەستەڵاتی تالیبانیشدا نەیهێست ببێتە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی و لە ئێستاشدا ناهێڵێت تاڵیبان سنوری بەرژەوەندیەکانی ئێران تێپەڕینێ ، ئەگەر چی تالیبان سنوری جوگرافی بۆ نیە ناتوانرێت لە چوارچێوەی سنورێکی جوگرافیدا ببەسترێتەوە ، دەکرێت دوای ئەفغانستان لە پاکستان و هەندێ وڵاتی دراوسێدا وەک تاجیک کارگەری هەبێت .
تالیبان لە قۆناغی نوێیدا وەک چەکێکی ئەمریکا دژ بە وڵاتانی هاوپەیمانی ڕێگای ئاورشیمی دەخرێتە کار بەڵام لە بەرامبەردا ئێران بە پلەی یەکەم پێ ناچێت بهێڵیت تالیبان سنوری خۆی ببەزێنێ ببێتە هەڕەشە بۆیان ، بە مانایەکی تر ئەم خەونەی ئەمریکاش شکست دێنێ و کارتی دۆڕاوی قەتەر جارێکی تر دەبینرێت ، وە ئێران هەر بەوە ناوەستێت بەڵکو وەک عێراق دەست تێوەردان دەکات ئەگەر چی ڕێژەی شیعە کەمن لە ئەفغانستان و دەستەڵاتی تالیابان سونەن بەڵام دەبێتە بەشێکی گرنگی ناو دەستەڵاتەکانی حکومەتەکەی مەلا عەبدولغەنی .