147وتار

ڕیفراندۆم

9/25/2023 4:08:00 PM
ئامانج هەرتەلی

ئەو تەوژمە هەڵچونە پەرچەکرداریە کاتییە بوو، کەتیایدا بەرپرسانی ئەم هەرێمە لەپێناو حەزی شەخسی خۆیان، کەوتنە یاریکردن بە چارەنوسی گەلی کورد، گەلی کوردیان لە خەونی لەمێژینەی سەربەخۆی خۆی کرد، کە هەزاران ڕۆڵەی کە پێناویدا بەشەهید کردندا.

چارەنوسی گەلی کورد، بەهۆی ڕیفراندۆمەوە دەرکەوت کە لەدەستێکی ئەمیندا نییە، لەژێر هەڕەشەی گەورەدا ڕاگوزەر دەکات، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئایندەی لێڵتر دەبێت. کەس نازانێت دواڕۆژی ئەم گەلە چی لێبەسەردێت، ڕیفراندۆم  شکستێکی  گەورە بوو بۆ سەر گەلەکەمان لەسایەی سەری بکەرانی کوردایەتی، لەبری دانان بەشکست لەبەردەم گەلەکەمان و داوای لێبوردن لێیان، ئێستا شانازی پێوە دەکەن، لەکاتێکدا هەر بۆڕۆژی دوایی کەوتنە پاڕانەوە لە دەوڵەتی عێراقی دراوسێ.
ئەوان بەڕیفراندۆم پەندێکی گەورەیان بەگەلی کوردا، بەدەر لەوەی شکستی گەورە بوو، نیوەی خاکی کوردستانیان دایەوە دەستی حکومەتی عێراقی دراوسێ، شانازی ئەوە بوو، لەدوای ڕیفراندۆم شاخی حەمرین سەنگەری جیاکردنەوەی دەسەڵاتی بەغدا و هەولێربا، نەوەک هێڵی ٣٦ خێرخوازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٩١.

ڕیفراندۆم جگە لەوەی لەدوای خۆیی ئاسەواری دۆڕانێکی گەورەی سیاسیە بارزگانەکان بوو بۆسەر خەڵکی کوردستانی باشور. خاڵی لاوازی گەورە بوو، کەبوە هۆی شکاندنی شکۆی پێشمەرگە بەرامبەر بە سوپای عێراقی. ئەوان هەر سەدا ٥١ خاکی هەرێمیان نەدۆڕان، بەهۆی ڕیفراندۆمە شکۆی پێشمەرگەشیان  بەرامبەر حەشدی شەعبی دۆڕاند.

ڕیفراندۆم پیرۆزی لەکوێ بوو، کاتێک لەساڵیادی ڕیفراندۆمداین، لەم یادەیاندا موچەی مانگی حەوت دابەش دەکەن، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن پارەیان بۆبنێرێت، کوا ئەو کوردایەتییەی باسی دەکەن، بەهۆی ئابوری سەربەخۆ و ڕیفراندۆمەوە واتانکرد خەڵک نەک متمانەی پێنەمێنن هەموو ئەوقسانەی دەیکەن پێچەوانەکەی ببینن. وای لێبێت دەسەڵاتی  کوردی بەخراپتر ببینن لە دەسەڵاتی عەرەبی عێراقی.

کاتێک یادی ڕیفراندۆم خۆش بوو، کە خۆتان لە ئەوپەڕی مەلەزات نەژیابان و خەڵکیش لە ئەوپەڕی ناڕحەتی و خراپی گوزەرانی ژیاندا ڕۆژەکانی بەڕێ نەکات.
لە یادی ڕیفراندۆمدا شۆڕگێڕانی ڕۆژهەڵاتی چەکدەکرێن و ژیانیان لێ تێکدەدرێت، لە دوای ڕیفراندۆمەوە هەموو ئاسمانی ئەم هەرێمە پڕە لە دڕۆن، هەرڕۆژە لەشوێنێک خەڵک و شۆڕگێڕان بە ئامانج دەگیرێن.

کەسمان نییە حەز بەسەر بەخۆی نەکەین، بەڵام پێش سەربەخۆی دەبێت پایەکانی دەوڵەتی سەربەخۆ بچەسپێن، کە هێزە چەکدارەکانمان یەکگرتو و یەکڕیز و دوور لەدەستی حیزب ئەرکە پیرۆزەکانیان ڕاپەڕێنن.


٢٥ی ئەیلول ٢٠٢٣

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن