بزوتنەوەی گۆڕان و ڕەخنەی نامەنتقی
3/29/2019 10:35:00 PM
ئامانج هەرتەلی
لە دوای ڕێگری لێكردن لە بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمان و حكومەت، بزووتنەوەی گۆڕان كرایە ئامانج، بە ئامانجی ئەوەی دەنگدەری گۆڕان لە ئامانجەكانی گۆڕان دورخەنەوە، ئەوەش تاڕادەیەك سەری گرت، ئێستاش بزووتنەوەی گۆڕانیان داوەتەوە بەر نەشتەری ڕەخنەكانیان، بەڵام گەورەی لە وەدا خۆی نواندوە هەمیشە نەكەوتۆتە بەرەی ئەوانەی ڕەخنەی لێدەگرن، بۆ ئەوەی لە ئامانجی باڵای نەتەوەی دوا نەكەوێت.
بەم دووخاڵەی خوارەوەش بۆمان دەردەكەوێت ئەو ڕەخنانەی دەگیرێنە گۆڕان ڕەخنەی نامەنتیقین، هیچ لە ڕەخنەكان بەمەبەستی سەرخستنی پڕۆژەی باڵای نەتەوەنین بەڵكو لێدانن لەو پڕۆژانە بۆ ئەوەی گەلی كورد بە ئامانجە باڵاكانی نەگات، سلفی گەیشتنی ئامانجەكانیش گۆڕانە.
۱- دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان هەمواری سەرۆكایەتی هەرێمی لە ۲۳ی حوزەیرانی ساڵی ۲۰۱٥ خستە پەرلەمان، ڕێك دوای ئەوەش تەواوی حیزبەكان جگە لە پارتی هەموان پڕۆژەیەكیان بۆ ڕێكخستنی سیستەمی سیاسی لەهەرێم پێشكەش كرد و لەچوارچێوەی پرۆژەكانیش پرۆژەیەك بەرهەم هات، مشتومڕی گەورەی بەدوای خۆیداهێنا پارتی بە هەمووشێوەیەك دژی ئەو پڕۆژەیە وەستایەوە و بزووتنەوەی گۆڕانیش تا ئەو پەڕی توانا پارێزگاری لەم پڕۆژەیە كرد، تا سەرەنجام بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسای پڕۆژەكە پەكی كەوت، دواتر چەندین كۆبونەوە لێرە و لەوێ لەسەر بابەتەكە گرێدران بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان سوربوونی خۆی درێژە پێدا. تا وای لێهات بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕێگری سەرۆكی پەرلەمان باجەكەیدا، بەڵام ئەوانەی لەم دەسكەوتە هاوبەشی پڕۆژەكەی گۆڕان بوون، دوای ڕێگری لە گۆڕان لەگەڵ پارتی لەساحەكەدا مانەوە.
۲- بەڵام دوای ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان ڕێگری لێكرا، كەس هەڵوێستی وەرنەگرت، لەكاتێكدا ئەگەر پڕۆژەكە سەری بگرتایە پاڵەوانی دەسكەوتە زۆر دەبوون ڕەنگە ئێستا گۆڕان بە بێ پڕۆژەی حسابی بۆبكرابایە، بۆیە دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی لایەنەكانی بۆدەركەوت لەسەر تەواوی پڕۆژە باڵاكانی نەتەوە، ئەوانەی هاوبەشی لەگەڵ گۆڕان دەكەن تەنها بۆ مزایەدەیە، ئەگەر سەركەوتین خاوەن پشكبن، ئەگەر تێكیش شكا تەنها تەنها شكستە گۆڕان بگرێتەوە، كاتێك شكستی داخستنی پەرلەمانیان تەنها لەملی گۆڕانیان ئاڵاند لەكاتێكدا شكستەكە بەسەر هەموو ئەوانەدا دابەش دەبێت كە پڕۆژەی هەمواریان خستە پەرلەمان، بۆیە گۆڕان بۆ ئەوەی ئەمجارە هەرخۆی خاوەنی دەست كەوت و شكستبێت، بڕیاریدا لەگەڵ پارتی ڕێكبكەوێت، هەموو ئەوكێشانەی لەهەرێم هەبوون بەشی زۆری ڕووی لەپارتی بوو، چونكە پارتی زۆرترین پۆستی باڵای لەهەرێم بەدەستەوە بوو. لەم چوارچێوەیەش گوڕان بۆ كۆتای هێنان بەم كێشانە و بەدامزراوەی كردنی هەرێم لە گەڵ پارتی ڕێككەوت، نەوەك بۆمزایەدا خەڵك بكاتە شەریك، بۆیە بڕیاریدا بەتەنها بەشداری دانوسانبكات، لەگەڵ ئەولایەنە دانیشێ كە بە سەرچاوەی گرفتەكان دادەنرێت.
بۆیە ئەم ڕەخنانە نامەنتیقیانەی ڕووی لە گۆڕانە لەبەر ئەوەیە كە هیچ هێزێكی بەشداری موزایەدەكان نەكرد، بەتەنها بەرەنجامی سەركەوتن وشكستەكانی لەخۆگرت، لەیەكەم هەنگاویشدا یەكێك لەئامانجە باڵاكانی نەتەوەكەی هێنایەدی كە ڕەوانشاد خەونی پێوەدەبینی، بەتایبەت سەرۆكی پەرلەمانی پێشوو ئەرسلان بایز دەڵێت لەسەردانێكدا كەچومەلای ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ووتی ((دەمەوێت ئەودێڕە بچەسپێنن كە سیستەمەكە پەرلەمانی بێت)) بۆیە گۆڕان ئامانجێكی باڵای نەتەوی چەسپاند، ئەم بۆڵە بۆڵە لەوەیە پارتی هاتۆتە ژێرباری داواكانی گۆڕان و ئەوانیش بێ بەش دەبن لەم سەركەوتنە، بۆیە یەكەم سلفی لێدانی گۆڕانكاری لەهەرێم بزووتنەوەی گۆڕانە.
گۆڕان بەمەبەستی گەیشتنی بەئامانجی باڵای نەتەوەكەی ڕێگاكانی گەیشتنی گۆڕی، سەرەنجامیش بەدەسكەوتی گەورەوە دێتەوە، هەڵبژاردنێكیتر بە دڵنیای ئەوخەڵكانەی نیگەران بوو دێنەوە ساحەی بزووتنەوەكە، لەخولەكانی داهاتووشدا سەرۆكایەتی حكومەت دەكەوێتە دەستی گۆڕان. ئەم ڕەخنە جگە لە ڕەخنەی نامەنتقی و بوغزاوی خاوەنی هیچ بیركردنەوەیەكی قوڵنین كە كۆمەڵگای كوردی لە جوغزی حیزبی ڕزگاربكات.