شەڕی نەیارەکانی بەکێ دەکات
12/5/2020 12:41:00 PM
ئامانج هەرتەلی
ئەوانەی بەشێک
بوو لەلایەنەکانی تر، بەجۆرێک لەجۆرەکان بوون بەپارتی، پێشتر لەسەر حیسابی خەڵکی ڕەش
و ڕووت گەیشتوون بە پلەو پۆست، یان بەجۆرێک لەبەرەی خەڵکدا بوون، ئێستا ئەوانە زۆرتر
قسە لەسەر ژیانی خەڵک دەکەن، قسەی پێچەوانە فڕێدەدەن، ئامانج لەم کارەی پارتیش ئەوەیە شەڕی نەیارەکانی
خۆی بەوانە بکات، تاوەکو چیتر خەڵک دەنگ نەدات و لەماڵەوە دانیشێ، بۆ ئەوەی وەک ئێستا
خۆی بەزۆرینە لەپەرلەمان حکومەت ببینێتەوە، کاریش بۆئەوە دەکات هەموان لای خەڵک
وانیشاندا کەهەموان ئاگاداری بڕیاری باش و خراپی ئەم دەسەڵاتەن لەڕێگەی ئەم جۆرە
مرۆڤانە، هەروەها ئەوەی لەم بەرەیە بێت خائینە و خۆفرۆشە، بەڵام پێویستە خەڵک ئەو ڕاستیە
بزانێ خەڵک خائین نییە ئەوە ئەوانن خائینن کە خۆ بەمشتێ دۆلار دەفرۆشن، بەڵکو پێویستە
خەڵک بیر لەوە بکاتەوە دەنگ بدات بۆ ئەوەی دەسەڵات وەک ئێستا زۆرینە نەبێت.
ئەوەی ئێستا کاک ڕێباز دەیکات ئێمە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەڕێز مامۆستا
محمدامین پێنجوێنی، لەبارەی ڕۆڵی بەڕێز نەوشیروان مستەفا، سەبارەت بە دۆخی دارایی
و نەوت لەهەرێمی کوردستان، بەڕێز پێنجوێنی ووتی دوای ئەوەی لە دوا دیدارمان کە دکتۆر
ئازاد خۆشناو هات و وتی: کاک نەوشیروان هیلاکە و باسەردانێکی بکەین و داوای گەردەن
ئازای لێبکەین، وتی: دکتۆر ئازاد خۆشناو لێی
پرسی، لە کاک نەوشیروان.
وتی: ئەی پڕۆژکەت چی لێهات لەلای ئەو باسی کردبوو پێشتر، کاک نەوشیروان
وتی: پڕۆژەی ئابووری نەوتەکە، وتی بەڵێ، وتی: لە گەڵ ئێرانییەکان قسەم کردووە، لە
گەڵ مام جەلالیش قسەم کردووە، کە نەوتی خۆمان(ناوچەی سلێمانی)غازی خۆمان لیرەوە بۆکرماشان
ببەین ، لەوێ پاڵاوگەیان هەیە ، ئێرانییەکان دەی پاڵیون.
یان لەوێ بیفرۆشین
یان بیبینە سەر دەریای قەزوین، وەکو چۆن ئەوان لە رێگای تورکیاوە دەیفرۆشن لە ڕیگای
دەریاوە، تائێستاش بەقاچاغ دەکڕدرێ نەوتی کوردستان، لستێکیشی دەرهێنا وتی: ئەوە دە
بۆ یازدە هەزار تەنکەرە، ئاشکرا و نەهێنی
لێرەوە نەوتەبات کەس نازانێ چۆن دەفرۆشن وکێ وەری دەگرێ پارە. لەولاشەوە بەبۆڕی
ئاشکرا و نهێنی، و بەتەنکەر دەڕوات کەس نازانێ، هی خۆیان بۆخویان ئێمەش کەلێرە ئەوەمان
کرد. پارەکەی خەرج دەکەین ئەم وەڵاتە دەکەین بە بەهەشت بێکاری ناهێڵین، ژیان خۆش دەکەین،
ئەوە قسە و فکری نەوشیروان بوو.
ئەمە پڕۆژەی کاک
نەوشیروان بووە، ئەگەر ئاگاداری گرێبەستی پەنجا ساڵە بووە، چۆن بیری لە بەهەرێم
کردن و ئابوری سەربەخۆی دەکردەوە، ئەگەر ئاگاداری ناوەڕۆکی گرێبەستەکەیە کوا ئەو نوسخەیەی ئاڕاستەی بەڕێزیان کراوە. بەڵام کاتێک پیاوێکی وەک ڕێباز حەملان لەسەر دەستی ئەم
بەڕێزە بوو بە ئەو زاتەی کەئێستا هەیە و لەبری خۆیان شەڕی کاک نەوشیروان و گۆڕان
بکەن، بە ئێوە دەیکەن کە بڵێ،: نەوشیروان
مستەفاش ئاگاداری گرێبەستی پەنجا ساڵەیه.
لەکاتێکدا کاک نەوشیروان
دەیزانی نەوتی هەرێمی کوردستان بەئاشکرا تاڵان دەکرێ، بەڵام ئاگاداری ئەو گرێبەستە
ئەستەمە هەبوبێ، ئەو لەپلانەکانیدا متمانەی بە چەندین پاڵەوانی گەنجی هاوشێوەی تۆ
کرد، پێیوابوو ئەگەر سەردەمێک گەنجی شۆڕشگێڕی گەورەی کورد لەپێناوی ئازادی و سەربەخۆیدا
لەمەیدانی گیانبازی کوردایەتدا گیانی خۆیان فیداکرد، لەمەیدانی ئیدارەو دەوڵەتداریدا
ئەوگەنجانەی متمانەیان پێدەکات، هاوشێوە سەردەمی شاخ لەمەیدانی دەوڵەتداریدا بۆ
ئاسودەی و خۆشگوزەرانی میللەتەکەیان قوربانی گەورە دەدەن و دژی ستەم و گەندەڵی دەوەستنەوە،
بەڵام بەداخەوە چوون بوونەبەشێک لەسیستەمی گەندەڵی و هیوای ئەم مرۆڤە مەزنەیان لەگەڵ
خۆیدا خستە گۆڕەوە، سەرەڕا ئەوە لەدوای خۆی بوختان و تۆمەتی گەورەشی بۆ هەڵبەستن.
لەدوا سەفەری گەڕانەوەی
بیری لەوە کردبۆوە کە ئابوری سەربەخۆ لەپێناوی تاکی کورد و قۆرخکاری لەلایەن هێزێکەوە
لەمێشکیدا گەڵەکرد بوو، لەبیری بەسەر بەخۆکردنی پارێزگای سلێمانی بووە، بۆ ئەوەی
لانی کەم تاکی کورد چیتر نەچەوسێنرێتەوە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە گۆڕان و یەکێتی ئەگەر
لەخەمی میللەتن پڕۆژەی ئابوری سەربەخۆ کە هەردوو ڕەوانشاد کاک نەوشیروان و مام جەلال
لەپێناو خەڵکی ئەم هەرێمە زیندوی بکەنەوە. چیتر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە نەخەنە مەترسی
ژێر ڕەحمەتی بۆڕی نەوتی هەرێم کەکەس نازانێ چۆن دەفرۆشێ. لەکاتێکدا کۆمەڵێک بەرژەوەندی
خوازی هەلپەرست، لە پێناوی گەوجاندنی خەڵک و چەواشەکردنی ڕای گشتی قسە دەخەنە دوای
کەسایەتیەکی گەورەی وەک کاک نەوشیروان، تۆ لەلای نەوشیروانەوە ڕۆیشتی بەچاوێکی
جوانە لای خەڵک، بەڵام ئێستا هێندە ناشیرینی مەگەر هەر تەنها خۆت پێجوانبێ لە سەرحیسابی
پارەی خەڵکی. ئیدی زۆر بوون ئەو دەبابانەی لەسایەی گۆڕان خۆیان لەبەرچاوی خەڵک نمایش
کرد، بەڵام ئێستا هیچیان لەبارانییە.