400وتار

پەرلەمانی شکاو

10/27/2021 10:25:00 AM
ئامانج هەرتەلی

کێشەکانی ئەوەنیە ناتوانێ خاوەنی خۆی بێت، بەڵکو لە ئێستادا بەهۆی بونی خەڵکی ناشارەزا و نەبونی پسپۆڕی لەبوارەکاندا، تێنەگەیشتن لە دۆخی ژیانی خەڵک، وایکردوە پەرلەمان جگە لەبارێکی گەورەی قورس بەسەرخەڵکەوە هیچیتر نییە. پەرلەمان دەبوایە ئەوەندە هێزی تێدابێت حکومەت ڕێزی لێبگرێت، بەڵام پەرلەمان بۆتە فەرمانبەری حکومەت بەدڵی حکومەت کارەکانی ڕایدەکات.

هۆکاری شکستی پەرلەمان بەشێکی گەورەی شکستەکانی بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە کەسانی دەست ڕۆیشتوی حیزب کە دەیانەوێ نوێنەرەکانیان بنێرن بۆ پەرلەمان، خەڵکانێکی ئاست نزم لەبواری ڕۆشنبیری و پسپۆڕی و ئاڵقە لەگوێی حیزب دەنێرێت بۆ ئەوەی ئەو یاسایەنەی دەردەچێت بەدڵی حیزب و پیاوانی حکومەت بێت، نەوەک ئەم یاسایەنە بۆ خزمەتی گەل و نەتەوەبێت، زۆر ترین ئەو پرسانەی بەهۆنی نەبونی خەڵک پسپۆڕ لە پەرلەمان  دوای دەرچونی هەریاسایەک بکەوێتە بەر باهۆزی ڕەخنەی ڕۆشنبیران و خەڵکی تایبەتمەند بەم بوارە و ماوەیکی زۆریش خەڵکی هەرێمی کوردستانی پێوە سەرقاڵ دەکەن. هەروەها پەرلەمان لەبری ئەوەی ببێتە ناوەندێک بۆ بەهێز کردنی کۆمەڵگەی کوردی بە دامەزراوەی کردنی دەزگا نیشتمانیەکان،کراوەتە ناوەندی تێرکردنی کادرانی حیزب.

ئەوکادرانەی بەها مرۆیەکانی خۆیان خۆیان بۆ حیزب شکاندوە، ئەتکی هەموو پیرۆزیەکانی  خۆی کردوە بۆ ڕازیکردنی گەورەکەی، ئەم جۆرە لە کادرە نەک  ناتوانێ خزمەت بەپەرلەمان بکات و وەک پەرلەمانتار ڕۆڵببینێت، بەڵکو دەبێتە شورەییەکی گەورە بۆ پەرلەمان و نەتەوە و نیشتمان، دواجاریش خاڵێکی ڕەش لەمێژووی پەرلەمان و ئەو حیزبەی دەینێرێت.

پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، بۆچی دەبێت کەسانی دەست ڕۆیشتوی ئەم دوو بنەماڵەیە نابنە ئەندامی پەرلەمان؟ بەڵام پۆستی باڵای حکومەت وەردەگرن و دەستیان گرتوە بەسەر دەزگا گرنگ و ئەساسیەکانی حکومەتدا. لەکاتێکدا فەرماندەی لیوایەکی هێزێک بەگرنگتر و باشتری دەزانن لە بونی ئەندامی پەرلەمان. لەهەموو دونیادا کەسانی دیاری حیزبەکان و کەسانی دەست ڕۆیشتویان دەبن بە پەرلەمانتار، بۆ ئەوەی کاریگەری گەورە لەسەر حکومەت درووست بکەن بۆ خزمەتکردنی خەڵک و کەشف کردنی شتەشاراوەکانی دژ بەمیللەت، ئەمە وایکردوە پەرلەمان ببێتە ناوەندێکی گرنگ. ئەم کاسانە هەر لەناو هەردوو هێزی خاوەن دەسەڵات نەبوە، بەڵکو هێزەکانی تریش نەیانتوانیوە خەڵکی پسپۆڕ بنێر بۆ پەرلەمان بەڵام لێرە کەسانی دەسڕۆیشتوی ئەم حیزبە دەچنە حکومەت بۆ ئەوەی هەرچی شتێکە لەبەرژەوەندی حیزب و بنەماڵەکان هەیە بیپارێزن، هەموو ئەوشتانەی دەیکەن لەگەل بیشارنەوە لەنمونەی گرێبەستی پەنجاساڵەی لەگەڵ تورکیا. ئەمە نمونەیەکی زەقە. 

هەر بۆیە پەرلەمانی ئێمە بۆتە ناوەندی شکاندنی شکۆی تاکی کورد، بەدەرلەوەی هەموو ڕۆژێک ئەم پەرلەمانە بەشتێک شکۆی خۆی دەشکێنێت، هەموو ڕۆژێ ئەم ناوەندە گەورە پیرۆزە بەدەستی کادیرە جنێو فرۆشەکانی حیزب بەناوی پەرلەمانتارەوە خۆی ئەتک دەکات، لەم هەرێمەی ئێمە دەیانەوێ هەمووشتێ بکەنە خزمەت حیزب، حیزبیش بکرێتە قوربانی بنەماڵە و کەسی یەکەمی ئەم بنەماڵەیە.

هەرچی پیرۆزی هەیە پێویستە لەلایەن ئەم پەرلەمانتارانە بشکێندرێت. بۆ ئەوەی حیزب و بنەماڵە جوانبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن