بەهاوحیزبی کردن
7/14/2019 5:56:00 PM
ئامانج هەرتەلی
یەکێتی و پارتی بە درێژای ۲۸سالی ڕابردوو هەموو
ڕێگاکانیان تاقی کردۆتەوە بەمەبستی بەهاوحیزبی کردنی تەواوی خەڵکی کوردستان، لەهەوڵی سووڕانەوەی خەڵک بوونە بەدەوری بەرنامەو بەرژەوەندی
باڵای حیزبیدا، خەڵک لەسووڕاندابێت.
ئەم جۆرە لەسیاسەتە جۆرە سیاسەتێکی شۆڤێنستی و
بەرژەوەندی پەرستانە بوو، بۆ ئەم مەبەستە پارتی لەسنوری خۆی نوزەی لەتەواوی هێزەکان
بڕی، هەرلەسووتاندنی بارەگا و پەلاماردان و لێدان و دەرکردنی ئازادی خوازان، تاوای
لە سنوری خۆی کردوە دەستەڵاتێکی پۆپۆلیستی
گەورەی درووست بێت، تۆمەتی خیانەت و بەکرێ گیراوی و دەستی دەرەکیشی داوەتە پاڵ خەڵکی
نوخبەی ئەم هەرێمە بەمەبستی شەرعیەتدان بۆ سەرکوت کردنی ئازادی.
بەهەمان شێوەش یەکێتی لەسنوری دەستەڵاتی خۆی لە
دوای درووست بوونی بزووتنەوەی گۆڕانەوە کەوتە سزادان و نانبڕین و ئازاردانی ئەوکەسانەی
دەنگیان نەداوە بە یەکێتی، ئەمەش وایکرد یەکێتیش بیر لەڕێگای پارتی بکاتەوە لەڕێگای
بە زۆر سەپاندن و بەهاوحیزبی کردنی تەواوی خەڵکی سنوری خۆی، چەندین ڕێگای جۆراو جۆری
گرتەبەر هەرلە ڕێگای نان بڕین و گوستنەو هەتا کارگەیشتە ئەوەی هاوشێوەی پارتی بیربکاتەوە
و پەلاماری بارەگەی حیزبی بدات و بەرگەی پرۆسەی دیموکراسی نەگرێت و سەڕای ئەوەش ڕێگای
سەختەکاری و گزیش بگرێتەبەر.
هەروەک چۆنی حکومەتی عێراقی لەسەرەتای درووست
بوونیەوە، بیری لە بەهاوشوناس کردنی خەڵکی تەواوی عێراق کردەوە بۆیە سەرەتا دەستی
کردوە بەسەپاندنی یەکجۆر سیستەمی کارگێری و خوێندن و سەربازی و یەک جۆر سیستەم، ئەمەش
وایکرد خوێندنەوە بۆ کەمینەکانی تری نەکرێت، بەهەمان شێوەش ئەم دوو حیزبە خوێندنەوە
بۆ هێزەکانی تری خوار خۆیان نەکەن و لەو مەسەلانەی کە ستراتیجین و دەسکەوتی حیزبی
و شەخسیان زۆرە ئاوڕ لەهیچ کەسێک نادەنەوە بەنهێنی و لەژوری تاریک و بەتاکەکەسی بڕیار
لەسەربدەن، وەک گرێبەستی ٥۰ ساڵەی نەوت لەگەڵ تورکیا. بەڵام بۆ ئەو بڕیارانەی کە دەزانن بەیانی
شکستی گەورەی تێدا دەخۆن، دێن کۆبونەوەی حیزبە سیاسیەکانی لەسەر دەکەن و بۆ ئەوەی
شەریکیان لەشکسداهەبێ هاوشێوەی ریفراندۆم.
هەروەها تورکیا بۆ سەپاندنی تورک بەسەر دەوڵەتی
تورکیادا، هەموو ڕێگایەکی گرتەبەر لەوانە بەمەستی لەناوبردنی گەلانی تر هەڵسا بە کۆمەڵکوژی
ئەرمەنەکان لەسەرەتادا، لەوساوە تائێستاش لە کۆمەڵ کوژکردنی گەلی کورد نەوەستاوە،
تائەم ساتەش ئەم دوو حیزبە بەردەوامن لە سەپاندن و گەماردۆدانی ڕۆحیەتی تاکی کورد
هەموو ڕێگایەکی سەیر و سەمەرەیان گرتەبەر لە پێناو بە هاوحیزبی کردنی خەڵک و دەستگرتن
بەسەر تەواوی داهاتی ئەم میللەتە، گەیشتنە ئەوەی کە لەگەڵ بەغداد ڕێکبکەون و بوجەو
مووچەی خەڵک بۆ ماوەی چەند ساڵێک ببڕن، کارگەیشتە ئەوەی خەڵک لەسەر نەبوونی پارە و
قوتوی شیری بۆمنداڵەکەی دەست بکات بەدزی و چەندین ساڵ بخرێتە سووچی زیندان، بەڵام
بەهەموو ڕێگاکانیان نەیان توانی خەڵک ئاڕاستە بکەن بەو ئاڕاستەیەی کەخۆیان دەیانەوێت،
بەڵکو خەڵک ئەمەی ڕەتکردەوە، وەک چۆن خەڵکی کورد شوناسی عەرەب و تورکی ڕەتکردەوە بەهەمان
شوەش ئەم دوو حیزبە رەتکردەوە،
لە ئێستا ئەم دوو حیزبە ئەگەر هەڵبژاردنێک بکەن ڕێگە بە ئەندامانی خۆیان
بدەن و بڵێن ئازادن لەدەنگدان بەهەردووکیان ناگەنە ۲۰کورسی بەڵکو دەبن بەکەمینە، ئەم کارەی
ئێستای ئەوان کە لەگوشار و تەزویر و بەشینەوەی پارە دەیگرنەبەر بۆ بەهاوحیزبی کردنی
خەڵک ئەوانی هێشتۆتەوە، ئەگینا دڵسۆزی و خۆشەویستی نیە نەی هێشتونەتەوە.
دەستەڵاتدارانی عێراق لەماوەی ڕابردوو، دەستیان
بەسەر تەواوی کایەکان گرتبوو، تەنها ئەوانە شمولی پۆستی باڵاو دامەزراوە ئەساسیەکانی
حکومەتی عێراقیان کردوە، هەموو ئەوکەسانەبوون کە کەسی نزیک و دڵسۆزی دەستەڵات
بوون، بۆیە هەرئەوانە دەخرانە کۆلێژەکانی سەربازی و پۆلیس و ڕێگەش بە خەڵکی نەتەوەکانی
تر نەدەدرا، بۆ ئەوەی بەئاسانی بتوانن بەباشی خزمەتی حیزب بکەن، خەڵکی نەیار سەرکوت
بکەن، ئەم دوو حیزبە لەماوەی ڕابردوودا لە وەرگرتنی خەڵک بۆ کۆلێژی پۆلیس و سەربازی
خەڵکانی خۆیان نەبێت وەریان ناگرن و کەسی دڵسۆزی حیزب نەبێت ڕێگەی پێنادەن بەشداری
ئەم خولانە بکات، ئەمەش تەنها بۆ زاڵکردنی حیزب و پاراستنی بەرژەوەندی کەمینەیەکی
کەم.
یەکێکیتر لە دامەزراوە گرنگەکانی تری کۆمەڵگا
دامەزراوەی زانکۆیە کەتیایدا لەسەردەمی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق ئەوەی
سوودمەندی یەکەم بوون لە دامەزراوەی خوێندنی باڵا ئەوکاسانەبوونە کەسانێک بوونە کە
لە ڕەوتی سونی بوونە و لەناو ئەوانەش کەسە نزیکەکانی دەستەڵات، لە ئێستاشدا یەکێتی
و پارتی هەزاران کادریان خستۆتە ناوەندی ئەکادیمی و زانستیەکان، بەوەش ئەم دامەزراوەیان
کردۆتە ناوەندی حیزبی، بەهەزاران لەم کادرە حیزبیانە ئەم ناوەندە زانستیانەیان بەجۆرێک
ناشیرین کردوە، هەروەها توانای زانستی بەشێوەیەک دابەزاندوە، زانکۆکانی کوردستانیان
خستۆتە ئاستی هەرەنزم و کورەکانی خۆشیان دەخەنە زانکۆی هەرەباشی دوونیا، بۆیە ئەگەر چەند کەسێکیان لەسەرحیسابی توانا
سازی نێردرابێتە دەرەوە بۆ خوێندن بەسەدان کادیری حیزبیان بەناوی پەرەپێدانەوە
ناردە دەرەوەی وڵات و زانکۆکانیان پێ پڕکردۆتەوە، شوێنی سەدان خەڵکی ئەکادیمی و ڕۆشنبیر
و خەڵکی نوخبەیان پێ پڕکردۆتە، ئەمەش وایکردوە سەدان خوێندکاری بەتوانا بخرێتە دوای
کادیرەکانی حیزب لە دانانی نمرەی زۆر و خستنە لیستی یەکەمەکان. بەمەش بۆ بەهاوحیزبی
کردنی کۆمەڵگا پیرۆزترین دامەزراوەی کۆمەڵگایان ناشیرین کردوە. ئەمە هەمان سیاسەتی
حیزبی شمولیە بۆ بە بیر و هزر یەک ڕەنگ کردن و دروست کردنی کۆمەڵگایەکی مێگەل ئاسا.
دوای ئەوەی ئەم دووهێزە هەریەکە لەزۆنی خۆی دەستیان
برد بۆبچوکترین پۆست دانانی موودیر لەلایەن حیزبەوە ئەگەر ئەم مرۆیە خاوەنی هیچ بەهرەیەک
نەبێت، بەڵکو ئەوەی گرنگە کەسێکی گوێڕایەڵی حیزب بێت، جا ئەم دامەزراوەیە کاول دەبێت
کێشەنیە، بۆیە دوای ئەوەی ئەم دووحیزبە هەمووشتێکیان تێکەڵ کرد، ئیدی کۆمەڵگای چی
لێبەسەردێت گرنگ نیە، بەڵکو گرنگ ئەوەیە حیزب سەلامەت و بەرژەوەندی باڵاکان سەلامەت،
لەم پێناوەش هەمووشتێک بکرێتە قوربانی خەونی زاڵکردنی حیزب.
بەڵام خەڵکی کوردستان وەک چۆن ناسنامەی تورکی و
عەرەبیان قبوڵ نەکردو ڕەتیان کردە سەرەنجامیش ڕووبەڕووی ستەمی گەورەبوونە، لەم هەرێمەش
ئەم دووحیزبەیان ڕەتکردەوە سەرەنجامیش وەک چۆن لەلایەن تورکی فاشی و عەرەبی شۆڤێنی
کورد و گەلانی تر ڕووبەڕووی ستەم بوونەوە، بەهەمان ئەندازەش خەڵکی هەرێمی کوردستان
ڕووبەڕووی ستەمێکی گەورە بوەوە، ئەویش بڕینی مووچە و پاشەکەوت کردنی مووچەکانیان بە
بێ ئەوەی ئایندەی ئەم مووچەیە ڕوونبێت، سەرەڕای ئەمەش خەڵکی هەرێم تووشی گرانیەکی
بێ شوومار و قۆرخی بازاڕ و خراپی ڕێگاوبان و بێ بەهاکردنی دامەزراوەی تەندرووستی و
تەواوی سێکتەرەکانی تری هەرێم بوەوە. لەبەرەنجامی ڕەتکردنەوەی ئەم دوو حیزبە. ئەگەر
هەڵبژاردنێکی پاک بکرێ بەدڵنیای بەهەردوو هێز بارتەقای سێ وەزارەت کورسی پەرلەمانی
بەدەست بهێنن.
تا ئەم دووحیزبە زیاتر توند و تیژی بەکاربهێنێن
زیاتر خەڵک لێیان هەڵدەگەڕێتەوە، تا ئەوان زیاتر باجەکان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن، زیاترخەڵکە
ڕق ئەستورتر دەبێت لەبەرامبەریان باشتر لەجاران خەڵک جێیان دێڵێت، ئەوانیش زیاتر بێ
متمانەتر دەبن و زیاتر خۆیان لەخەڵک دەپارێزن و زیاتر گۆشەی ژیانیان بەرتەسکتر دەبێتەوە،
هاوشێوەی دەستەڵاتە شمولیەکان، سەرەنجام کۆتایەکی مەترسیدار چاوەڕێیان دەکات، بۆیە
ڕەشکردنەوەی هەموو بیروڕا جیاوازەکان و تەسکردنەوەی بۆ دووڕەنگ، هەمووشتێ بۆ ئەم
دوو ڕەنگە و ڕەنگەکانی تریش بسڕنەوە لەخۆشی ژیان.
ئەم دوو حیزبە بۆئەوەی بەتەواوی بەهاوحیزبی بکرێت
و هەمووڕێگانی تاقی کردەوە، تەنانەت ڕێگای برسی کردنی خەڵکی کوردستانیشیان گرتەبەر
بەتایبەت بەبڕینی مووچەو پاشەکەوتکردنی مووچەی خەڵکی بەش مەینەت ئەمەش هاوشێوەی سەدام
حسین بوو، کاتێک لەدوای کشانەوەی لەهەرێمی کوردستان لەدوای کۆڕەوی ساڵی ۱۹۹۱ کاتێک عابڵوقەی
خستەسەر هەرێم وەک پەیامێک کەناتوانن درێژە بەژیان بدەن بەبێ بەغداد، ئەمانە هەمان
ڕێچکەی سەدامیان گرت، بەڵام خەڵکی کوردستان سەدامیان ڕەتکردەوە، لە ئێستاشدا خەڵک
ئەم دووهێزەی ڕەتکردۆتەوە.
سەڕای ئەوەی خەڵکی کوردستان لەبەرامبەر حیزبی بەعس
وحکومەتەکانی عێراقدا وەستانەوە، هەستی ناسیۆنالیستی لەلوتکەدابوو، بەم هەمووکارەستای
بەسەریان هێنا هێشتا کوردبوونی قبووڵ بوو، لەئێستاشدا دوای ئەم هەموو کارەساتەکە ئەم
دووهێزە درووستیان کردوە لەسەر ئەم گەلە بۆ ئەوەی بێ هیوای بکەن تاوەکو خۆیان بسەپێنن،
درێژە بەکاروانی خۆیان بدەن بەڵام هێشتا خەڵک بێهیوانەبوە لەگۆڕانکاری و درووست
بوونی حوکمێکی نوێ داپەروەر، بەڵام بێهیوای ئەم گەلە لەم دووهێزەیە، بۆ ئەوەی خۆشیان
کۆمەڵگای کوردی لە پەرچەکرداری خەڵک و پشێوی بگرن، پێویستە بەخۆداچونەوەیەک بکەن،
تاوەکو کۆمەڵگای کوردی نەگێرنەوە بۆ قۆناغێک کە زەرەمەندی سەرەکی خۆیان بن نەوەک خەڵک،
هاوشیوەی ریفراندۆم.