913وتار

بۆچی نەوشیروان مستەفا؟

9/14/2020 5:26:00 PM
ئامانج هەرتەلی

لەچاوپێکەوتنێکماندا لەگەڵ مامۆستا عەبدوڵای حەسەن زادە بەم شێوەیە وەسفی کاک نەوشیروانی کرد و ووتی: نەوشیروان لە مەیدانی پێشمەرگایەتی یەكێك لە سەركردە بە بەرنامەكان و لەهەمان كاتدا فەرماندە بەوەجەكان, و پێشمەرگە بەجەرگەكان بو,  من شتێكم لە كەسێك بیست كە مخالفی كاك نەوشیروان بو باسی یەكیەتی كرد, گوتی: یەكیەتی بەس كاك نەوشیروانیان هەیە  كە ئەهلی بەرنامە و پلانبێت, مەبەستم ئەوەیە مخالفەكانیشی دانیاننابوو بەوە. كە پیاوێكە ئەهلی بەرنامەیە  لە مەیدانی رۆشنبیری و ڕوناكبیری و نوسیندا, چەندجار بیرم دەكردەوە, كە نەوشیروان مستەفا  لە شەو ڕوَژێكدا  هەر 24 سەعاتە, چۆن بەو هەمو ئیشە زوَرە ڕادەگات, چونكی ئەوەندە بەكاری رێكخستنى و حیزبییەوە سەرقاڵ بو, كاتی بەشی هەمو كەس  دەبو,  كەچی دەیان كتێب و هەرازان مقالە و تەحلیلی نوسی ئەهلی پڕوَژە و بەرنامە بو.   
هەروەها مامۆستا لە بەشیکی تری قسەکانی لەبارەی نەوشیروان مستەفاوە دەڵێت: تەنانەت تا ئێستا نەمتوانیوە ناوێك لە نوسینەكانی بنێم  بڵێم مێژوە, ئەدەبە, كوَمەلآیەتییە,  هەرچی دەیڵێی هەمویە چونكە تەماشای شتەكان بكە, لە زمنی یەك بابەتدا, چەندین بابەتی جوَراوجوَر دەهێنێتە گوَڕێ,  بوَ كەسێك كە زوَر بە دیقەت نوسینەكانی بخوێنن, كەڵكی لێوەربگرێت,  كەوابێ بە هەموو مانایەك ئەم پیاوە یەكێ لە ڕێبەرانی پایەبەرز و بەوەجی  میللەتی كورد و بزوتنەوەی كوردبو .  
کاتێک دوژمنانی کورد، ناوی نەوشیروان مستەفا دەبیستن بەجۆرێک گرژ دەبن توشی هەناسە برکێکی توند و نائومێدی دەبن، چونکە دەزانن نەوشیروان مستەفا بەبێ پلان وبەرنامە هیچ کارێکی نەکردوە، هەتا لەکارەکانیشیدا لایەنی باش وخراپی روون کردۆتەوە، ئەگەری سەرکەوتنی زیاتر نەبوبی لەشکستی نەی کردوە، هەتا جارێک کاک نەوشیروان وتی : ( شەڕێک ناکەم نەی بەمەوە) بۆیە هەمیشە بەبەرنامە دوژمنانی کەوتونەتە دژایەتی، هۆکاری دژایەتی کردنی نەوشیروان مستەفاش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی جیاوز بوو لەهەموو سەرکردەکانی تری کورد، فەلسەفە و تێروانینی بۆ دەوڵەتداری نەوشیروان مستەفا بۆ ئەوە بوو، کەتاکی کورد خاوەنی شکۆبێت وەک هەموو گەلانی تر، هەست بە کەمی نەکات لە ئاست گەلانی تر.
ئەو هێرشەی ماوەیەکە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەکرێتە سەر نەوشیروان مستەفا لەلایەن چەند کەناڵ و کەسێکەوە، وەنەبێ لەخۆوەیە بەڵکو بەبەرنامەیە، بۆ ئەوەی نەوشیروان مستەفا لەم قۆناغەدا لەهزری تاکی کورد بسرنەوە، تاوەوەکو پرۆژەی کەی کە گۆرانکاریە شکستپێبهێنن، وای نیشان بدەن کە نەوشیروان مستەفا کەسێکی بێپلان بووە، ئەم پیلانە بەتەنها لەخودی چەند حیزبێکی سیاسی و چەندکەسایەتیەک و کەناڵێکەوە نیە بەڵکو ئەوە عەڵقەیەکی گەورەترە لە وڵاتانی ناوچەکەش بەشدارن، چونکە پرۆژەی نەوشیروان مستەفا بەتەنیا زەرەرلەم هێزانە نادات، کە لەهەرێمن بەڵکو پرۆژەی نەوشیروان مستەفا پرۆژەیەکە زیان بەوڵاتانی ناوچەکەش دەدات، تاکی کورد دەکاتە خاوەن کەسایەتیبەهێز، جگە لەوەش تاکی کورد دەکاتە خاوەنی پێگەی ئابوری و کۆمەڵایەتی بەتوانا، هەرێمی کوردستان لە هەرمی کوردستان لە هەرێمێکی بخۆرەوە دەکات بە هەرێمێکی بەرهەم هن بەوەش زیانی ئابوری لە دەڵەتانی ناوچەکەدەدات. 
ئەوەی گرنگە ئەوەیە فکری نەوشیروان مستەفا  لەلایەن کەسانی شارەزا شیکاری بۆ بکرێت، جارێکیتر پەخشبکرێتەوە بۆ ناوکۆمەڵگای کوردی، تاکی کوردی لێ هۆشیار بکرێتەوە، دواجاریش هەڵسوڕاوانی گۆڕانی لەسەر پەروەردە ببینن و لە پاڵ ئەوەشدا بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەت بەردەوام کار لەسەر ئەو پایانە بکات کە نەوشیروان مستەفا، لە پێناوی چاکسازیدا لە سێکتەرەکانی دەوڵەتداریدا خستوینە روو و تێدەکۆشا، کار کردنی گۆڕان لەسەر پەیامەکانی نەوشیروان مستەفا، وادەکات نەوشیروان ئەگەر بە جەستەش لەناوماندا نەمابێ ئەوا فکر و دیدەکانی لەناوماندا بەرونی هەیە ئەوە لەلایەک،  لەلایەکیتر وادەکات کەس زاتی ئەوەنەکات پیلان لە دژی نەوشیروان مستەفا بگێرێت، هێرشی نارەوای بکاتە سەر، لەخەبات و ماندوبونی کەم بکاتەوە، بەڵکو بەزیندوی بهێڵرێتەوە نەوەکانی لەسەر پەروەردە بکرێ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن