هەرێم لەنێوان هەمواری سەرۆکایەتی هەرێم و دواهەمین هەڵبژاردندا.
4/3/2024 11:17:00 AM
ئامانج هەرتەلی
پارتی ساڵی ٢٠١٥ لەهەمواری سەرۆکایەتی هەرێم، بەتەنها مایەوە، هەموو هەوڵێکیدا بۆ ئەوەی بتوانێ ڕێگە لەم هەموارە بگرێت، بەڵام تەواوی هێزەکان لەگەڵ هەمواردابووم، جا ئەم هێزانە پێیان خۆشبوبێت یان ناخۆش، بەڵام ویستیان لەگەڵبن، بەڵام دواجار دوای مشتومڕێکی زۆر و هاتوچونی زۆر، لە ڕێکەوتی ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥، دەرگای گەورەترین دامەزراوەی هەرێم داخرا، ڕێگەی لەسەرۆکەکەی گیرا بۆ پەرلەمان بچێت ، ئەمە بووە گەورەترین شەرمەزاری سیاسی بۆ هەرێمی کوردستان.
پارتی لەپێناوی مانەوەی سەرۆکی هەرێم و درێژکردنەوەی ماوەکەی هەموو هەوڵێکیدا، تەنانەت بەرپرسی هاوپەیمانی شەڕی دژی داعشیش(ماکگۆرگ) بوو، لە شەوی ١٨ لەسەر ١٩ ئابی ٢٠١٥ بەدرێژای شەو لەگەڵ حیزب و لایەنەسیاسیەکانی هەرێم لە هۆڵی سەعد عبداللە لەکۆبونەوەدا بوون، بۆ ئەوەی هەمواری سەرۆکایەتی بۆماوەیەکی کاتی ڕابگرن، ئەوکاتەی هاوپەیمانانیش هاوکاری پارتی بوون، بەشێکی حیزبەکانیش دڵیان لەگەڵ پارتی بوو، بەڵام لەترسی جەماوەریان، بەقسە لەگەڵ پڕۆژەی هەمواری بزووتنەوەی گۆڕان بوون.
دای نۆ ساڵ لە هەمواری سەرۆکایەتی هەرێم، جارێکیتر پارتی بەتەنها مایەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام ئەوەی جیاوازە لەوێ ڕۆژێ، ئەوەیە هاوپەیمانان و نەتەوەیکگرتوەکان و حکومەت و حیزبە عێراقیەکان داوای بەشداری پارتی لەهەڵبژاردن دەکەن، بەڵام ئەوێ ڕۆژێ پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەبوو بۆمانەوەی بارزانی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، بەڵام ئەمڕۆ ئەم هێزانە داوا لەپارتی دەکەن بەشداری هەڵبژاردن بکات و پەکی نەخات.
ئەزموونی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دابەشکاری هێزە چەکدارەکان بەسەر یەکێتی و پارتیدا لەساڵی ١٩٩٢ چەندین هەڵبژاردن کراوە، بەڵام ئەم هەڵبژاردنانە نەیانتوانیووە نەخشەی سیاسی بگۆڕان، ڕاستە لەساڵی ٢٠٠٩ نەخشەی ساسی هەرێم بەهۆی درووست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان، توانی گۆڕانکاریەک بەخۆیەوە ببینێ، بەڵام ئەوەش لەکۆتایدا بەهۆی بوونی هێز و پارە لەدەست ئەم دووحیزبە نەیتوانی سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنی.
هەتاوەکو هێزی چەکدار و داهات بەنیشتمانی نەکرێت و لەدەستی ئەم دووهێزە نەهێتە دەروە پرۆسەی هەڵبژاردن بەقورسی دەتوانێ گۆڕانکاری بکات، هەموو هێزەکانی هەرێم لەم دۆخەدا لە خاڵی سفر نزیک بوونەتەوە و متمانەی خەڵکیان لەدەستداوە، ڕەنگە ئەم دووهێزە بەهۆی پرسی پارە و چەکدار، بۆماوەیەکیتر بتوانن بمێننەوە بەڵام دواجار دەبێت بڕۆن، چونکە توانای نوێبونەوەیان نەماوە و ناتوانن بەرگەی گۆڕانکاریەکان بگرن.
سەرەڕای ئەوەی بەرگەی گۆڕانکاریەکانیش ناگرن، ناتوانن بگونجێن، هاتون لەڕێگەی برسی کردن و بەبارمتەکردی مووچەی خەڵک، دەیانەوێت خۆیان لەگەڵ ئەم باردۆخە بگونجێنن، بێ ئاگالەوەی هەمووشتێکیان لەدەست دەرچوە، ئەوەی بردووشیانە ئەگەر بۆ خەڵک نەیگێڕنەوە لەداهاتوەدا دەستی بەسەردا دەگیرێت و دەبێتە خۆراکی خەڵکانی تر، دواتر پارەو پول چۆن دادی دواهەمین خەلیفەی عەباسی نەدا، کاتێک مەغۆلەکان گرتیان، لەبری نان سینیەک زێڕیان خستەبەردەمی کە لەگەلەکەی سەندبوو.
ئەم گوشارە دەرونیەی دەسەڵاتی کوردی بۆ گەمارۆدانی ئەو هۆشیاریەیە کە خەڵک لە ساڵی ٢٠٠٩ بەدەنگێکی بڵند بەرامبەر دەسەڵات وتی (نا) بەسە ستەم، لێرەوە باکۆتایبێت، بەڵام دەسەڵاتی کوردی بەناوی ئابوری سەربخۆ و بەناوی پاشەکەوت و لێبڕین و کورتهێنانەوە، کەوتە سزادانی خەڵکی هۆشیاری کوردستان. نەک ناتوانێ ئەم هۆشیارییە سنورداربکەن، بەڵکو دەبێت تەسلیمی ببن.
ئێستا پارتی ترسێکی زۆری لە سیناریۆی ساڵی ٢٠٠٩ هەیە، ئەوکات بەهۆی هاوپەیمانانەوە مانەوە بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی بەگوێ نەکردنی هاوپەیمانان، بێ متمانەبوونی ئەوان بەرامبەر بەدەسەڵاتی کوردی، ڕۆشنای ئەوکات نابینن، پارتی دەیەوێت هەمان سیناریۆیی ساڵی ٢٠١٥ی هەمواری سەرۆکایەتی هەرێمیش دووبارەبکاتەوە، بەڵام پێناچێت ئەوجارەش بۆی بچێتە سەر، وەکو چۆن ریفراندۆمی ساڵی ٢٠٠٥ توانیان بیفرۆشن بەئەمریکا و سەرکوتوبن، بەڵام ریفراندۆمی ٢٠١٧ نەک کەس گرنگی پێنەدا بەڵکو پارتی باجی قورسی لەسەردا، ئەمجارەش پارتی پێناچێت بتوانێ وەکو ٢٠١٥ سەرکەوتوبێت کاتێک پەرلەمانی پەکخست، بەڵکو پێدەچێت ئەگەر بەشداری هەڵبژاردن نەکات وەکو ڕیفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧ی باجی قورس بدات.
لەئەگەری پەکخستنی حکومەت و درووست کردنەوەی دووئیدارەیی، نەپارتی و نەحیزبەکانی تریش قازانج ناکەن، بەڵکو تەوایان زیان دەکەن، ئەمەش ڕیخۆشکەر دەبێت بەوەی دووژمنانی کورد فرسەت لە دەستور بهێنن و هەمواری بکەنەوە و مافی کورد لەوەی هەیە نەیهێڵن. بەوەش زەرەمەندی یەکەم هەرخۆتانن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، زەروریەتێکی حەتمیە، کارێکی چارەنوس سازە، دژایەتی کردنی دەرخەری ڕاستیەکە کە هەرێم توانای خۆ نوێکردنەوەی نەماوە و ناتوانێ لەوەزیاتر درێژە بەکاروانی حوکمڕانی بدات.