504وتار

پەلاماردانی گۆڕان بۆ چییە؟

2/18/2021 11:01:00 AM
ئامانج هەرتەلی

 لەهەر هەڵەو کەم وکوڕیەک کە ئەم دەسەڵاتەی هەرێم دەیکات، کاتێک بزووتنەوەی گۆڕان جوامێرانە دێتە دەنگ وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانی بەڕۆڵی خۆی دەبینێ، تەواوی هێزەکانی ئەم هەرێمە ڕاست و چەپ  هێرش بۆسەر بزووتنەوەی گۆڕان دەستپێدەکەن، پێویستە خەڵکی کوردستان ئەو پرسیارە بکات، ئایا بۆچی ئەم هێزانەی هەرێم بەهەموو هەڵوێستی گۆڕان توشی شۆک دەبن، دەکەونە پەلاماردانی بزووتنەوەی گۆڕان؟

یەک ڕاستی هەیە کە بزووتنەوەی گۆڕان لەهێزەکانی تری ئەم هەرێمە جیادەکاتەوە و بەرگەی ناگرن، ئەوەیش ئەوەیە بزووتنەوەی گۆڕان لەسیاسەتی خۆیدا بۆ مانەوەی پشتی بەهیچ وەڵاتێکی دەرەکی نەبەستوە،  بۆ مانەوەی خۆشی داوای هاوکاریان لێنەکردوون تائێستا، باشترین نمونەش ئەوەیە ئەگەر داوای کۆمەکی بکردایە ئەم وڵاتانە تیڤیەکیان بۆ بەڕێوەدەبردن وەک لایەنەکانی تر، بەڵکو ئەوەی بەپشت و پەنای خۆی دەزانێ خەڵکی هەرێمی کوردستانە، تاکە وزەی ئەم بزووتنەوەیە تەنها خەڵکە، پێویسته خەڵکیش هەست بەتوانای وزەکەی بکات کە بزووتنەوەیەک پشتی پێدەبەستێ.  وزەی خۆی بە قسەی ئەم هێز و ئەو هێز بەبانەدات. 

هەر ئەوەشە وای لەم خەڵکە کردوە، ببێتە جێگای ئومێدیان و چاویان لەوەبێ بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆڵی خۆی ببینێ، بەڵام هێزەکانی تری ئەم هەرێمە سوودیان لەوزەی خەڵکی هەرێم وەرنەگرتوە، ناشیانەوێ وزەی خەڵک لەئیدارە و بەڕێوە بردنی وەڵاتدا ڕۆڵی هەبێ ، دەیانەوێ هەستەی خەڵکی هەرێم تێکبدەن، بەهێرش کردنە سەر بزووتنەوەی گۆڕان، هەڵسوڕاوان لەبزووتنەوەی گۆڕان دووربخەنەوە. 

هەموو ئەو پەلامارانەی بۆسەر بزووتەوەی گۆڕان دەکرێت، ئامانجلێیان تەنها  بۆ ئەوەیە هێزێک  لەم هەرێمەدا نەمێنێ کەسەرچاوەی وزەکەی خودی خەڵکە، بەوەش تەنها ئەوانە دەمێننەوە لەساحەدا کە هێز لەوڵاتانی بێگانە وەردەگرن. بەڵام پێویستە بزووتنەوەی  گۆڕان ڕەچاوی ڕەخنەی خەڵکی دڵسۆز بکات، کە ئامانج لێی ڕزگار کردنی بزووتنەوەی گۆڕانە لەم دۆخە چەق بەستوە بۆ دۆخێکی تر، کەببێتە جێگای خەڵکی بێهیوا و ئومێد  بەخەڵک بداتەوە. 

هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان لە سزادانی پێنج چالاکوانی بادینان، جێگای نرخاندنی گەورەیە، ئەم هەڵوێستە جوامێرانەی پەرلەمانتارانی و دانیشتنیان لەگەڵ کەس و کاری زیندانیان لەدادگا و ڕەخنە و تۆمەتبار کردنی دادگا لەسەر ئەم کارە نادادیەی کردویەتی نیشانەی سووربوونی گۆڕانە لەسەر ئەو ڕێبازەی گۆڕانی لەسەر درووست بووە.  چونکە بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوە درووستبووە  خەڵک لە گیانی تۆڵە کردنەوە ڕزگاربکات، ئەمەش بە دەرهێنانی هێزی چەکدار لەدەستی حیزب، هێزی چەکدار تەنها بۆ پاراستنی  سنور و نەتەوەی کوردبێ و لەدەستی حیزبەوە بخرێتە دەستی حکومەت، خەڵکی ئازادی خواز بەئازادی تەعبیر لەبیری ئازادی خۆی بکات، هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان و فڕاکسیۆنەکەی هەڵوێستێکی پڕبایەخی پێویستە تەواوی خەڵکی کوردستان پاڵپشتی بکات، تاوەکو هێزی چەکدار لەدەستی حیزب بێتە دەرەوە و ببێتە هێزێکی نیشتمانی و خەڵکی ئازادی خواز بەبێ تاوانی حوکم نەدرێت. دادگاکانیش بەڕۆڵی خۆیان هەستن و چیتر  حیز نەتوانێ دادوەر و دادگا ناچار بکات خەڵکی بێتاوان سزا بدات، بەپاڵپشتی هێزی چەکدار. 
ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن ڕۆڵی بەیان و قسە هیچ نییە، بزووتنەوەی گۆڕان  پێویستە ڕۆڵی تر بگێڕێ، بزووتنەوەی گۆڕان لەشەقامیش جگەلە لەقسە بەپاڵپشتی تۆی گۆڕانخواز هیچیتری پێناکرێ جگە لە بەیان خۆپیشاندان.


بۆیە ئامانجی هێزەکانی تری دەسەڵات لەپەلەماردان بۆسەر گۆڕان، دەیانەوێ گۆڕان ببێتە هێزێکی چەکداری و وەک ئەوان بۆ مانەوەی خۆیان پاڵداتە وڵاتێک و  خەڵکی هەرێمیش بێ پاڵپشتی جەماوەری بمێنێتەوە، هەرکاتێکیش ئەم وڵاتانە ویستیان گۆڕان بکەوێتە وێزەی گیانی خەڵکی خۆی وەک ئەوان و خەڵکی هەرێم بەبێ هیوا بمێنێتەوە تا بزووتنەوەی گۆڕان بەم جۆرە بەردەوامبێت پاڵپشتی گەورەی نەتەوەی کوردە، جێگای مەترسی گەورەدەبێ بۆ دەسەڵاتداران و وڵاتانی ناوچەکە. بۆیە پێویستە خەڵکی هەرێمی کوردستان لەپاڵپشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەکەون.
هەروەها بزووتنەوەی گۆڕان سەرەڕای ئەوەی داکۆکی کارێکی سەرسەختی بنەما نەتەوەیی و نیشتمانییەکانە، پارێزەرێکی گەورەی مافەکانی خەڵکیشە، جگە لەمەش سەددەیەکی گەورەشە بۆ تەواوی لایەنەکانی تری هەرێم. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن