حیزبی ئایدیۆلۆژی.. له نێوان بون به ئۆپۆزسیۆن و به‌شداری له حكومه‌تدا
8/30/2020 9:19:00 PM
د. محەمەد شوانی
له زانسته سیاسیه‌كاندا یه‌كێك له جۆره‌كانی پۆلێنكردنی حیزبه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژیه، كه تیایدا بۆ سێ جۆر پۆلێن ده‌كرێن (حیزبی ئایدیۆلۆژی و حیزبی پراگماتی و حیزبی كه‌سی (یان بنه‌ماڵه‌یی).
له ناو حیزبه ئایدیۆلۆژیه‌كانیشدا راست و چه‌پ وه‌كو دو چه‌مكی سیاسی بۆ پۆلێنكردنێكی وردتر به‌كار دێت، ئه‌گه‌ر له روی ئایدیۆلۆژیه‌وه وێنای راسته‌هێڵێكی دوجه‌مسه‌ری بكه‌ین، جه‌مسه‌رێكی ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ و جه‌مسه‌ره‌كه‌ی دیكه ئه‌وپه‌ڕی راست، له نێوانیاندا چه‌پ و راستی نه‌رمترو میانره‌و و ناوه‌ند و چه‌ندین ئاستی تریان هه‌یه.
له روی مێژوییه‌وه ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌م چه‌مكانه بۆرۆژگاری پێش شۆرشی فه‌ره‌نسی، نزیكه‌ی دوسه‌دو په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه ، له‌م ماوه دوردرێژه‌دا، تا راده‌یه‌ك واتا‌و و ناوه‌رۆكی مانا بنچینه‌ییه‌كه‌یان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه، سه‌ره‌تا ئاماژه‌بو بۆ شوێنی دانیشتنی نوێنه‌ره‌كانی په‌رله‌مان و دواتر گوزارشت بو له دو جۆری ئایدیۆلۆژیا‌و جیهانبینی جیاواز .
جاران چه‌پ حیزبی جوڵه و دینامیك و راست حیزبی سیسته‌م و ستاتیك بو، چه‌پ بزاوت و راست راوه‌ستان بو، چه‌پ عموم و راست ئه‌عیان بو، چه‌پ ده‌نگی چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو راست نوێنه‌ری خانه‌دان و دیوه‌خان بو، چه‌پ هێزو وزه‌ی كرانه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌پێدان و راست نه‌ریت و ریسای كۆن و نه‌گۆڕان بو.
ئیستا چه‌پ ئامرازه، راست ئه‌نجامه، چه‌پ شێوازی عادیلانه‌ی كاركردنه، راست له‌گه‌ڵ بازاری ئازاد‌و به‌تاڵانبردنه، چه‌پ دژی ریزبه‌ندیكردنی كۆمه‌ڵگایه، راست جیاوازی چینایه‌تیی لا ره‌و‌ایه.، ته‌ركیزی چه‌پ له‌سه‌ر یه‌كسانیه، ته‌ركیزی راست له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی هێزو سه‌رمایه‌یه له ده‌ست گروپێكدا، چه‌پ ناره‌زایه‌تی و ره‌خنه‌یه له ره‌وشی باو، راست هێشتنه‌وه‌و راگرتنی دۆخه‌كه‌یه، ئامانجی چه‌پ له‌بناغه‌وه هه‌ڵته‌كاندنی سیسته‌می جیاوازیه، ته‌قه‌ڵای راست بۆ مانه‌وه‌و په‌لهاویشتنی زیاتره، ئه‌ركی چه‌پ كارا كردن و به‌گه‌ڕخستنی گروپ و تویژه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و ئاكتیڤكردنی به‌شداری سیاسیه ،هه‌وڵی راست بۆ بێ بایه‌خكردنی رۆڵی خه‌ڵك و وێناكردنی هێزیكی سه‌روی جه‌ماوه‌ره ، چه‌پ نوێنه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌لكی به‌ش مه‌ینه‌ت و راست نوێنه‌ری چینی باڵایه .
به درێژایی مێژوی دوسه‌ده‌ی رابردو، به تایبه‌ت له‌و كاته‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌ران ده‌ستی پێكردوه، پرسیاری جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی چۆنیه‌تی ململانێ و پێكه‌وه هه‌ڵكردنی ئه‌و دو ره‌وته ئایدیۆلۆژیه بوه، به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا گه‌ڕاون ئایا له سیاسه‌تدا روبه‌رێك هه‌یه بۆ پێكه‌وه كاركردنی دو روانگه‌و جیهانبینی جیاواز ؟ ئایا چاكسازی له‌سه‌رخۆو هه‌نگاو له دوای هه‌نگاو ده‌كرێت بۆ نه‌هیشتنی جیاوازیه‌كان له ناو كۆمه‌ڵگادا؟ چۆن سته‌م له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا لا ده‌برێت و ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌رانه و كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشگوزه‌ران بونیاد ده‌نرێت؟ ئایا له رێگای خه‌باتی په‌رله‌مانیه‌وه چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌نه ئامانج؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه (فردریك ئینگلس) توێژینه‌وه‌ی (ره‌وشی كرێكاران له به‌ریتانیا )و (كارڵ ماركس) نامیلكه‌ی (ره‌خنه له به‌رنامه‌ی گۆته وشه‌ڕی ناوخۆیی فه‌ره‌نسا) و (فلادیمێر لینین ) (كار چیه؟) و (ئه‌دوارد برنشتاین)كتێبی (كارل ماركس و ریفۆرمی كۆمه‌لایه‌تی) و (كارڵ كاوتسكی) كتیبی (رێگای به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات) و (رۆزا لۆكسمبۆرگ) كتێبی (چاكسازی یان شۆرش) و به ده‌یان بیرمه‌ندو سیاسه‌تمه‌داری دیكه‌ی وه‌كو (فردیناند لاسال و كارڵ لیبكنخت و پیه‌ر برۆدۆن و شارڵ فۆریه‌و ئه‌لیكسه‌نده‌ر كیرنسكی)و...هتد ، تویژینه‌وه‌و كتێبیان بۆ درێژه‌دان به خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لان نوسیوه ، مشتومر و گفتوگۆی توندیان كردوه ، هه‌ندێك له‌مانه زۆر جار یه‌كتریان به لاده‌رو هه‌ڵگه‌راوه‌و خیانه‌تكار تاوانبار كردوه ،به سازشكه‌رو خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر ناو بردوه .
له لایه‌كی تریشه‌وه جیهانبینی و تێزی هه‌ندێكیان بونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و توندره‌وی له ئه‌وروپا و به ده‌یان هه‌زار كه‌س بونه قوربانی له‌و پێناوه‌دا، ده‌توانین بڵێین له ماوه‌ی سه‌د سالی نێوان چله‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده تا چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م زۆرترین نوسین و توێژینه‌وه له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی خه‌بات وململانیی چه‌پ و راست نوسراوه، تیۆره‌كانی شۆڕش و چاكسازیش له‌و ماوه‌یه‌دا نوسران و به پراكتیكی هه‌مو تاقیكرانه‌وه.
ململانێی ئه‌م دو ره‌وته، به توندوتیژی ده‌ستی پێكرد، سه‌ره‌تا (ماركس)ی لاو له‌و باوه‌ڕه بو كه سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا به هێز ده‌سه‌پێنرێت نه‌ك به سازان و كۆده‌نگی ،ده‌یگوت (ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن سودی بۆ چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌بوایه قه‌ده‌غه‌یان ده‌كرد)! . بۆیه گۆرانكاریه‌كانی میژو بریتین له به‌رهه‌می شۆڕش، سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌بێ بروخێنرێت نه‌ك چاك بكرێت ، به بۆچونی هه‌ندێك له تویژه‌رانی بواری هزری سیاسی له كۆتاییدا ماركس له‌سه‌ر هه‌مان بیروباوه‌ری توند نه‌ماوه‌و له تێزه‌كانیدا جۆرێك گۆرانكاری رویداوه به تایبه‌ت دوای شكستی كۆمۆنه‌ی پاریس 1871..
دوای مردنی ماركس ئه‌و گۆرانكاریه زیاتر له بۆچوه‌كانی (ئه‌نگلس)دا به‌ده‌ركه‌وت، كاتێك پشتیوانی خۆی بۆ ریفۆرم ده‌ربڕی ، به راشكاوی رایگه‌یاند له‌گه‌ل تاكتیكه كورتخایه‌نه‌كانی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌گه‌ر رێوشوێنی به‌ره‌و سۆشیالیزمی له‌سه‌رخۆ بگرێته‌به‌ر ،ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكی زۆری به ریفۆرمیسته‌كان كرد، له رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ره‌نسیدا دوپاتی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ سۆشیالیزمی هه‌نگاو له دوای هه‌نگاودایه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه (شۆرش و كۆمه‌ڵگای سۆشیالیستی دو چه‌مكی نه‌گۆرو جێگیر نین، به‌ڵكو وه‌كو دیارده‌ی كۆمه‌لایه‌تی هه‌میشه له گۆراندان، بۆیه ده‌بێ پشتیوانی چاكسازی هه‌نگاو له دوای هه‌نگاو بكه‌ین به‌ره‌و ئامانج ،هه‌وڵی پرۆلیتاریا بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له رێگای توندوتیژیه‌وه جۆرێكه له خۆكوشتن ،ئه‌گه‌ر ره‌وشی میژویی رێگای هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانیی فه‌راهه‌م كردبێت به تایبه‌ت بۆرژوازی پیشه‌سازی گه‌یشتبێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ناتوانێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و گه‌له‌دا بسه‌پێنێت) .
له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه سۆشیال دێموكراته‌كانی ئه‌وروپا، وه‌كو جۆرێك له جۆره‌كانی حیزبی ئایدیۆلۆژی، له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا داوای ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن له كایه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ،نه‌ك روخاندنی حكومه‌ت ، باشترین ئامرازیش بۆ ئاراسته‌كردنی ده‌وله‌ت به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی و رێكخستنی ئابوری له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا له چاكسازی هه‌نگاو له دوای هه‌نگاو پرۆسه‌ی گۆرانكاری له‌سه‌رخۆدا ده‌بینن، جه‌خت له‌سه‌ر دوباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهات و سه‌روه‌ت وسامانی نیشتمانی و پابه‌ندبون به دێموكراسیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی كردن، ده‌كه‌ن .
(برنشتاین) وه‌كو یه‌كێك له رابه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كانی ماركس بۆ گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌داری و له‌ناوچونی چینی ناوه‌ند، له‌و باوه‌ڕه بو به په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری چینی ناوه‌ند فراوانتر ده‌بێ و لیبرالیزمی نوێ چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا له یه‌ك نزیكتر ده‌كاته‌وه، بۆیه زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان چه‌پ و راست بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگای خۆشگوزه‌ران .
ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌رنج بده‌ینه وڵاتانی پیشه‌سازی پیشكه‌وتو، تا راده‌یه‌كی زۆر پیشبینیه‌كانی (برنشتاین) ده‌بینرێت، له وڵاتانی ئه‌وروپادا بۆچونه‌كانی برنشتاین راست ده‌رچون، ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پره‌نسیپه دێموكراتیه‌كان بوه به به‌شێك له كلتوری كۆمه‌ڵگا و یاسای مه‌ده‌نی له ناویاندا جێگیربوه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه خزمه‌تگوزاریه‌كانیان له ئاستێكی باشدایه‌و ره‌چاوی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤیان تێدا ده‌كرێت. هه‌مو ئه‌مانه‌ش له ماوه‌ی دو سه‌ده‌ی رابردودا له ئه‌نجامی خه‌بات و ململانیی ئه‌م دو ره‌وته‌وه به ده‌ست هاتون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌م تێزه‌ی (برنشتاین) نه له‌و كاته و نه ئیستاش، جیگای په‌سه‌ندی رادیكاله‌كان نه‌بو ، به تایبه‌تی ئه‌و كاته له لایه‌ن كه‌سانی وه‌كو كارل كاوتسكی و رۆزا لۆكسمبۆرگ ، بلیخانۆف و ئه‌مانه‌وه ره‌تكرایه‌وه ، پێیان وابو برنشتاین چاكسازی كردوه‌ته ئامانج! ، له كاتێكدا چاكسازی ئامرازه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی ، نه‌ك خۆی له خۆیدا ئامانجێك بێت بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت، پێویسته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاراسته‌ی چاكسازیه‌كان بزانرێت به‌ره‌و كوێ؟ وه‌ك ئامرازێك به‌كار بێت بۆ ئامانجی كۆتایی .
بێگومان ئه‌م ئامرازه‌ش (واته به‌شداری له ده‌سه‌ڵات) له كات و سات و هه‌لومه‌رجێكدا به‌كار دێت كه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی له لایه‌نه به‌شداربوه‌كاندا هه‌بێت، وه‌ك پره‌نسیپ و سه‌ره‌تایه‌ك رێزی لێ‌بگرن و پابه‌ندی بن وه‌كو:
1-بروایان به سه‌ره‌تاكانی كاری دێموكراسی هه‌بێت ( ئازادی راده‌ربرین ، هه‌لبژاردن ، ڕیزگرتنی ده‌نگی خه‌ڵك).
2-هه‌مولایه‌نه‌كان كار بۆ بونیادنان و جێگیركردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن (په‌رله‌مان ، حكومه‌ت، ده‌زگای دادوه‌ری)ی راسته‌قینه و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له یه‌ك جیا بكرێته‌وه .
3- كۆمه‌ڵگاكه ده‌ستورێكی هه‌بێت و له‌سه‌ری رێككه‌وتبن (ئه‌رك وماف و سنوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر كه‌س و دامه‌زراوه‌و داموده‌زگایه‌كی تێدا دیاری كرابێت)و كار بۆ راهێنانی خه‌ڵك بكرێت بۆ پابه‌ندبون به یاسا‌و ده‌ستور .
4-پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان له پرسه كه‌سی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كان جیا كرابێته‌وه (سامان و داهات ، هێزی چه‌كدار، پله‌و پۆست)له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌و نیشتمان پێكهاتبن .
5-جۆرێك له ئیتیكی به‌رپرسیاریه‌تی و لێپرسینه‌وه‌و سزادان له كۆمه‌ڵگاكه‌دا هه‌بێت ، له‌سه‌ر (گه‌نده‌ڵی ، خیانه‌تی نیشتمانی ، كاره‌ساتی سه‌ر كۆمه‌ڵگا) .
6-به گشتی كۆمه‌ڵگا له ئاستیكی پێگه‌یشتنی هۆشیاری و مه‌عریفی باش‌دا بێت (ره‌فتار و كار‌و كردار‌و گوتاری حیزبه‌كان بناسێت)
بۆیه له ره‌وشێكی له‌و جۆره‌دا به‌شداری له هاوپه‌یمانی و له حكومه‌ت و له به‌ره‌یه‌كدا ده‌بێته ئامراز بۆ گۆڕانكاری هه‌نگاو له دوای هه‌نگاو به‌كار دێت، رێكکه‌وتنه‌كان بۆ هه‌مو لایه‌نه‌كان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگا سودی ده‌بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه و شكستی رێكه‌وتنه‌كانیش هه‌مو لایه‌نه‌كان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگا زه‌ره‌ر‌مه‌ند ده‌بن، بۆ نمونه له رێکكه‌وتنی پارتی سۆشیالیستی سویسری كه له ساڵی (1888)ه‌وه دامه‌زراوه و ئه‌زمون و شاره‌زاییه‌كی زۆری له خه‌باتی چینایه‌تیدا هه‌یە. له‌گه‌ڵ پارتی رادیكاڵی دیمۆكراتی راستره‌و، و پارتی دێمۆكراتی مه‌سیحی كۆنه‌پارێز رێك ده‌كه‌وێت، سه‌ركه‌وتو ده‌بێت و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام و جێگیر‌و پیشكه‌وتو دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارتی كۆمۆنیستی عێراقی له به‌ره‌ی نیشتمانی پشكه‌وتوخواز له عێراق له (1973) له‌گه‌ڵ پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیست به‌شداری ده‌كات، گه‌وره‌ترین شكست ده‌خوات، كۆمه‌ڵگای عیراقیش به‌و چاره‌نوسه ده‌گات كه ئه‌مڕۆ تێیكه‌وتوه ..