پرسی دامه‌زراندن له نێوان ئه‌نجومه‌نی راژه‌و زانكۆكاندا له عێراق:
5/31/2021 10:48:00 AM
د. محەمەد شوانی
ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی فیدرالی له به‌غدا ،له‌سه‌ر
بنه‌مای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2021 ، بڕیاری دامه‌زراندنی خاو ه‌ن بروانامه‌كانی
(دبلۆمی باڵا‌و ماسته‌رو دكتۆرا)ی‌دا، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته له رۆژی 13/4/2021 ، به نوسراوی ژماره (د.5/361) ، داوای له وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵای عیراق ،نوسینه‌گه‌ی وه‌زیر كردووه،به پێی خشته‌یه‌ك ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان
بۆ بنێرن كه خاوه‌ن بروانامه‌ی باڵان و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵای عیراقیش له رۆژی 27/5/2021 ، به نوسراوی ژماره (11/4/ت/ 8294) ،ته‌واوی
زانكۆكانی عێراق ،نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆكانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه و داوایان لێ
ده‌كات ، به پێی هه‌مان ئه‌و خشته‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدرالی ناوی خاوه‌ن
بروانامه‌كانیان بۆ بنێرن بۆ دامه‌زراندن .
ئه‌م دوو نوسراوه هیچ ئاڵۆزی و ئاسته‌نگێكیان
تێدا نیه بۆ دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بروانامه‌ی باڵان و تا ئیستا
دانه‌مه‌زراون ،ئیتر هه‌ر ساڵێك خوێندنیان ته‌واو كردبێت و له هه‌ر زانكۆیه‌كی باوه‌ڕپێكراو
بروانامه‌كه‌یان به ده‌ستهێنابێت ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر باشه بۆ خزمه‌تكردنی
هه‌موو عێراقیه‌كان به بێ جیاوازی و دوواتر سود وه‌رگرتن له توانای ئه‌و گه‌نجانه‌ی
ماسته‌رو دكتۆرایان به ده‌ستهێناوه .
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و وردبوونه‌وه‌یه، له
هیچ یه‌كێك له‌و نوسراوانه‌دا دیاری نه‌كراوه ، كه زانكۆكان فۆرم ته‌نیا بۆ
قوتابیه‌كانی خۆیان پڕ بكه‌نه‌وه. واته ئه‌م دامه‌زراندنه ته‌نیا ئه‌و
قوتابیانه بگرێته‌وه كه له هه‌مان زانكۆ بروانامه‌كه‌ی به ده‌ستهێناوه ، به‌ڵكو
داوایان لێ كراوه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان بۆ بنێرن كه خاوه‌ن (دبلۆمی باڵا‌و ماسته‌رو دكتۆرا)ن و دانه‌مه‌زراون ، هه‌روه‌ها
له هیچ یه‌كێك له‌و نوسراوانه‌دا ساڵی به ده‌ستهێنانی بروانامه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه
هه‌تا هه‌ندێك كه‌س بگرێته‌وه‌و هه‌ندێكی دیكه نه‌گرێته‌وه ..
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه چۆنیه‌تی
مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ردوو زانكۆی موسڵ و كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئه‌م نوسراوانه‌دا، ده‌بینین
هه‌ندێك مه‌رج و رێنمایی بۆ زیاد كراوه له ده‌قی نوسراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی راژه‌و
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا نین ، ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره : ئایا ئه‌نجومه‌نی راژه‌و
وه‌زراه‌تی خوێندنی باڵا به نوسراوی دیكه ورده‌كاری دامه‌زراندنیان بۆ ئه‌م
زانكۆیانه ناردووه؟ یان ئه‌و زانكۆیانه بۆ خۆیان مه‌رج و رێوشوێنی دیكه‌یان بۆ
ئیزافه كردووه؟ ، هه‌تا هه‌ندێك كه‌س نه‌گرێته‌وه!.
بۆ نمونه ، له بانگه‌وازه‌كه‌ی زانكۆی
موسڵدا ، دووای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به هه‌ردوو نوسراوی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی
فیدرالی و وه‌زراه‌رتی خوێندنی باڵای عیراقی كردووه، ده‌ڵیت: ته‌نیا ئه‌وانه‌ی (2017 ، 2018 ، 2019 ، 2020)
بروانامه‌یان به ده‌ستهێناوه ده‌توانن داواكاری پیشكه‌ش بكه‌ن ..
یان له بانگه‌وازه‌كه‌ی زانكۆی كه‌ركوكدا ،ده‌ڵیت
: هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كۆلێژه‌كانی زانكۆی كه‌ركوك بروانامه‌ی باڵایان به ده‌ستهێناوه
ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن! ، واته ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه له زانكۆكانی
هه‌رێمی كوردستان ماسته‌رو دكتۆرایان به ده‌ستهێناوه.
له
كاتێكدا هیچ یه‌كێك له‌و دوو مه‌رجه له ده‌قی نوسراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی
گشتی فیدرالی و وه‌زراه‌رتی خوێندنی باڵای عیراقی نین، به‌مه‌ش خوێندكارانی كورد
له ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كان زیانیان لێ ده‌كه‌وێت چونكه :
1- ئه‌گه‌ر له دووای نه‌مانی شه‌ری داعش له
2017ه‌وه ئارامی و هه‌لی خویندنی زاتر له
پارێزگای موسل ره‌خسا بێت ، ئه‌وا به‌شێك له خوێندكارانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و
ناوچانه تا 2014 بروانامه‌ی ماسته‌ور
دكتۆرایان به ده‌ستهێناوه‌و دانه‌مه‌زراون ..بۆیه دیاریكردنی سالی 2017 ئه‌و كه‌سانه
ناگرێته‌وه .
2-زۆربه‌ی گه‌نجانی كورد خوێندنیان له
زانكۆكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك ته‌واو كردووه ،هه‌روه‌كو ده‌زانین هه‌موو ئه‌و
خوێندكارانه‌ی توانیویانه ماسته‌رو دكتۆرا به ده‌ست بێنن به لایه‌نی كه‌مه‌وه(18
تا 21) ساڵ خوێندوویانه و ته‌مه‌نیان(25 تا 28) ساڵ ده‌بێت ، واته ژماره‌یه‌كی
زۆری گه‌نجانی ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئاواره‌بوون ،له سایه‌ی رژێمی
پیشوودا له‌و ناوچانه ده‌ركرابوون ، بۆیه له شاره‌كانی هه‌ولێرو سلیمانی و دهۆك ده‌ستیان به خوێندن كردووه نه‌ك كه‌ركوك و موسڵ و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین.
3- له دووای 2003 و دوواتر گه‌رانه‌وه‌ی هه‌ندێك
له خێزانه‌كان له 2004 و 2005دا، هه‌موو خوێندكارانی كورد له ده‌ستپێكی خوێندنی
به‌راییدا له زانكۆ، گرفتی زمانیان بۆ دروست بوو، چونكه قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تایی
و ئاماده‌ییان له هه‌رێم به زمانی كوردی ته‌واو كردبوو ، به‌ڵام خوێندنی زانكۆ
به زمانی عه‌ره‌بی بوو ،بۆیه به ده‌گمه‌ن خوێنكداری كورد له زانكۆكانی عێراق
نمره‌ی باشیان ده‌هێنا ، هه‌تا دوواتر له ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆكه‌ی خۆی وه‌ربكیرێته‌وه،
به تایبه‌ت توانای نوسینی نامه‌ی ماسته‌رو تێزی دكتۆرایان نه‌بوو به زمانی عه‌ره‌بی
..
4-هه‌ندێك له‌و گه‌نجانه‌ی حه‌زو خولیای ته‌واوكردنی
خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بروانامه‌ی باڵایان هه‌بوو به ناچاری روویان له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات كرد، یان دووای گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ،جارێكی دیكه په‌نایان بۆ
هه‌رێمی كوردستان هێنایه‌وه ، كه‌چی ئه‌مرۆ به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی زانكۆی كه‌ركوك
هیچ یه‌كێك له‌وانه ناتوانن داواكاری دامه‌زراندن پیشكه‌ش بكه‌ن، چونكه براوانامه‌كانیان له زانكۆی كه‌ركوك
نه‌بووه ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی خه‌لكی ناوچه كوردستانیه دابڕینراوه‌كانن . له
كاتێكدا له ماده‌ی (7) یاسای كارپێكردنی خاوه‌ن بروانامه بالاكان ژماره
(59)سالی 2017 جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه دامه‌زراندن له پارێزگاكانی
خۆیان بێت ،نه‌ك ده‌رچووی ئه‌و زانكۆیه بن كه له شاره‌كه‌ی خۆیاندا هه‌یه .
بۆیه پێویسته نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به
تایبه‌ت لیژنه‌ی خوێندنی بالا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به دوواداچوون بۆ
ئه‌و نوسراو‌انه بكه‌ن ، به وردی سه‌رنجی رێژه‌ی كورد بده‌ن له دامه‌زراندنی
خاوه‌ن بروانامه باڵاكاندا، هه‌تا دوواتر به دووای ئه‌و هۆكارانه‌دا بگه‌ڕێین كه
بوونه‌ته هۆی دابه‌زینی ریژه‌ی كورد له‌م بواره زانستیه گرنگه‌دا.