گرفته په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان
4/6/2021 4:45:00 PM
د. محەمەد شوانی
پرۆسه‌ی خوێندن له عێراق به گشتی و له
ناوچه كوردیه‌كان به تایبه‌ت له كۆتایی حه‌فتاكانه‌وه رووبه‌رووی كێشه‌و گرفت
و قه‌یرانی قوڵبوه‌ته‌وه، له لایه‌ك به هۆی شه‌ڕه یه‌ك له دووای یه‌كه‌كانی
عێراق و له لایه‌ك به هۆی شه‌ڕی كورد و ناوه‌ند له چل ساڵی رابردودا جگه له
فێربوونی خوێندنه‌وه‌و نوسین و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیه‌كانی فه‌رمانگه‌كان به فه‌رمانبه‌ر
و هه‌ندێك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی هیچ دۆزینه‌وه‌و داهێنان و پیشكه‌وتنێك له رێگای
خوێندنه‌وه ، یان له زانكۆكانی عیراقدا به‌ده‌ست نه‌هاتووه . نه‌ك هه‌ر به ده‌ست
نه‌هاتووه به‌ڵكو به بۆچوونی هه‌ندێك له شاره‌زایان و پسپۆرانی بواری په‌روه‌رده.
ئاستی زانستیی خوێندن له عێراقدا به گشتی له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو زۆر به‌رزتر
بوه له ئیستا، ئیتر له كۆتایی حه‌فتاكانه‌وه له ئه‌نجامی بایه‌خدانی ده‌وڵه‌ت
به‌هێزی سه‌ربازی و خۆ پڕچه‌ك كردن و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و پێویستیه‌كانی سوپا
،بودجه‌ی كه‌متر بۆ بواری خوێندن ته‌رخانكراوه، ئه‌و پێگه‌و و پۆست و رۆڵ و
كاریگه‌ریه‌ی پله‌دارێكی سه‌ربازی له سوپای عیراقدا هه‌یبوه هیچ رێبه‌رێكی په‌روه‌رده‌یی
و مامۆستایه‌كی قۆتابخانه‌و پرۆفیسۆریكی زانكۆ نه‌یبوه، هێنده‌ی بیر له دروشمی بێ
ناوه‌رؤكی وه‌كو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و سوشیالیزمی عه‌ره‌بی و چۆنیه‌تی له‌ناوبردن
وته‌فروتونا كردنی پێكهاته ئیتنكی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كانی (به
قه‌ولی خۆیان ناوسنوری نیشتمانی عه‌ره‌ب ) كردوه‌ته‌وه ، هێنده بیر له په‌روره‌ده‌و
فێركردن و زانست و په‌ره‌پێدانی قوتابخانه‌كان و گۆرانكاریه‌كانی جیهانی مۆدێرن نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ره‌وشه سیاسی و ژینگه په‌روه‌رده‌ییه
به شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی تاكی عێراقی كردوه به
هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، چونكه له په‌ككه‌وتنی داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه فه‌رمیه‌كاندا
دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا شوێنی ئه‌م دامو‌ده‌زگایانه ده‌گرنه‌وه ، له
جیاتی پرۆگرام و میتۆدی زانستی باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌و زانكۆكان ، مه‌عریفه‌ی
باوی گه‌ره‌ك و كۆڵان ،رقی مه‌زهه‌بی و توندوتیژی هه‌ندێك له دامه‌زراوه ئاینیه‌كان
، بێریزی و سوكایه‌تی ناو هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ،ململانیی ناته‌ندروست
و گه‌نده‌ڵی ناو هه‌ندێك له رێكخراو و حیزبه سیاسیه‌كان ده‌بنه ناوه‌رۆكی سیسته‌می
په‌روه‌رده‌یی و كه‌سایه‌تی تاكی كۆمه‌ڵگا دروست ده‌كه‌ن .
كه‌سایه‌تی ئه‌مرۆی عیراقیه‌كان ، ئه‌وانه‌ی
ته‌مه‌نیان له (25 تا 65) ساڵیه و سیما‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌كیه‌كانی
كه‌سایه‌تی تاكی عیراقی پێكدێنن ، به‌رهه‌می كۆی كه‌ناڵه‌كانی پێگه‌یاندن و سیسته‌می
په‌روه‌رده‌یی په‌نجا ساڵی رابردوون ،له‌و ره‌وشه نا ئارام و ژینگه پڕ ململانێ و
توندوتیژیه‌دا پێگه‌یشتون ، جیهانبینی و تێگه‌یشتن و ئاراسته‌كانی بیركرنه‌وه‌یان
له‌م قۆناغه‌دا دروست بووه ، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئاینده‌مان له ئه‌مڕۆ باشتر
بێت، ده‌بێ ناوه‌رؤكی كۆی كه‌ناڵه‌كانی پێگه‌یاندن و سیسته‌می په‌روه‌رده‌ییمان
بگۆرین ..
هه‌ر كه‌موكورتی و گرفتێك له به‌رنامه‌و
میكانیزم و كه‌ره‌سته‌كانی په‌روه‌رده‌كردندا هه‌بێت ، له قۆناغه‌كانی دوواتردا ره‌نگدانه‌وه‌ی
خراپ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دروست ده‌كات ،ئه‌و كێشه‌و گرفته په‌روه‌رده‌ییانه‌ی ئه‌مرؤ
هه‌یه،ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ، به لایه‌نی كه‌مه‌وه له پازده بیست ساڵی
ئاینده‌دا ئاسه‌واره‌كانیان ده‌بینین ، وه‌كو به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی و تاوان
و لادانی مێردمناڵان و نزمبونه‌وه‌ی ئاستی ئینتماو خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان و
كاری به‌رهه‌مهێنه‌رانه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و ونبونی سیماكانی گۆران و گه‌شه‌كردنی
كۆمه‌ڵگا .
ئه‌گه‌ر له‌م باره‌وه سه‌یری مێژووی نیوسه‌ده‌ی
كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكه‌ین ، به گشتی به هۆی گرفته یه‌ك له دووای یه‌كه‌كانی
عێراقه‌وه ،پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له باشوری كوردستاندا له‌گه‌ڵ
گۆرانكاریه‌كانی جیهان پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی به خۆوه نه‌بینیوه، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی ئیستا به ناوچه كوردستانیه
دابرێنراوه‌كان ناسراون ، له په‌نجا ساڵی رابردوودا هه‌میشه كێشه و گرفتی
زیاتر و گه‌وره‌تریان هه‌بووه ،به هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌ر
شاڵاوی سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌رحیل بوون،بۆیه كۆمه‌ڵیك تایبه‌تمه‌ندی و گرفتی
تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن و زانكۆ و خوێندنی
باڵا ، بۆ نمونه :
1-هه‌ر له دووای نسكۆی 1975 و توانه‌وه‌ی شۆرشی ئه‌یلول ، بۆ ساڵی خوێندنی 1977-1978 خوێندنی زمانی كوردی له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئۆتۆنۆمی ئه‌و كاته، قه‌ده‌غه كرا و له كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كانیشدا كتێب و نوسراوی كوردیان نه‌هێشت و له پرۆگرامه‌كانی خوێندنیشدا خوێندنی زمانی كوردیان هه‌ڵگرت ، بۆ هه‌مو ئه‌و قوتابیانه‌ی پۆلی پێنج و شه‌شی سه‌ره‌تایی یان یه‌كی ناوه‌ندی بوون كاره‌سات بوو، چونكه له یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌وه به زمانی كوردی خوێندبوویان و له ناكاودا خوێندنی مێژوو و جوگرافیا‌و په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی و بیركاری و زانسته‌كان به زمانی عه‌ره‌بی بۆ مناڵانی كورد زۆر زه‌خمه‌ت بوو، بۆیه به سه‌دان مناڵ له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیه‌وه وازیان له خوێندن هێناو به سه‌دانی دیكه‌ش له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوون و نه‌یانتوانی نمره‌ی باش بێنن ، هیچ سودێكیان له خوێندنه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرت .
2-
2-پیش هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان
،دێهات و ئاوه‌دانی و شاره‌دێی ئه‌م ناوچانه كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی راگواستن ، هه‌ر له شه‌سته‌كانه‌وه به
تایبه‌ت 1963 ده‌یان گوندی كوردنشینی پارێزگای كه‌ركوك چۆڵكران ، دوواتر 1977 ده‌یانی
دیكه له پارێزگای هه‌ولێر ،تا‌له ناوه‌راستی هه‌شتاكانه‌وه به به‌رنامه ده‌ست
به وێرانكردنی ناوچه كوردیه‌كان كرا، له‌م پرۆسانه‌دا به سه‌دان قوتابخانه
روخێنران، به سه‌دان مناڵی كورد به هۆی ئاواره‌بوونه‌وه وازیان له خوێندن هێنا
.
3-ئه‌گه‌رچی دووای راپه‌رین و له ساڵی 1991ه‌وه
له سنوری ئه‌م چوار پارێزگایه‌ی هه‌ریمی كوردستان توانرا به‌شێكی زۆری ئاوه‌دانیه‌كان
بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و قوتابخانه‌كانیان بۆ بونیادبنرێته‌وه به‌ڵام جگه له‌وه‌ی
به هه‌زاران مناڵی كورد له قوتابخانه دابڕان و تێكه‌ل به ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی
و سیاسی نا ته‌ندروست بوون ، چونكه دوواتر له ئه‌نجامی ئابلۆقه‌ی ئابوری و دابه‌زینی
نرخی پاره‌ی عیراقی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ، پرۆسه‌ی په‌روه‌ده‌و
فێركردن له عیراقدا به گشتی تا راده‌یه‌ك په‌كی كه‌وت، خزمه‌تگو‌زاری په‌روه‌رده‌یی
راوه‌ستا و باشترین مامۆستاكانی عیراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كرد و به هه‌زاران
مناڵ و مێرمناڵ و هه‌رزه‌كار له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كاندا
وازیان له خوێندن هێنا و به هه‌زارانیش خوێندنی زانكۆییان پێ ته‌واو نه‌كراو
عێراقیان به‌جی هێشت .
4-له شه‌سته‌كانه‌وه تا 2003 خه‌ڵكی ناوچه
كوردستانیه دابڕینراوه‌كان له ره‌وشێكی ئابوری و په‌روه‌ده‌یی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیان
، به تایبه‌ت له كۆتایی هه‌شتاكانه‌وه یان له ئۆردوگا زۆره‌ملێكانی هه‌رێمی
كوردستان به هه‌ژاری و كار‌و پیشه‌ی لاوه‌كی ،یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی
ناوه‌نددا به برسیه‌تی و باری ده‌رونی نا ئارامه‌وه رۆژگاره‌كانی ژیانیان تێده‌په‌راند
، بۆیه ئه‌مرۆ به پێی هه‌ندێك له‌و زانیاریانه‌ی له باره‌ی ئاماری نه‌خوێنده‌واری
له عیراقدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه ، رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له ناوچه كوردستانیه
دابڕینراوه‌كان له نێوان هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا به‌رزه ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له
شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ، ریژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له نیوان ئه‌وانه‌ی له
دایكووی ساڵانی 1930تا 1940 به‌رزیش بێت ، ئه‌و رێژه‌یه له نێوان ئه‌وانه‌ی له
دایكبووی 1970 تا 1980ن دابه‌زیوه‌و رێژه‌ی خوێنده‌وارو خاوه‌ن بروانامه به‌رز
بوه‌ته‌وه ، به ڵام به پێچه‌وانه‌وه له ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كاندا تا
راده‌یه‌ك به‌رزی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری به‌رده‌وامی هه‌یه..
5- هێشتا سه‌دان گوندی ناوچه كوردستانیه
دابرێنراوه‌كان دووای 2003و تا ئیستاش به وێرانكراوی ماوه‌ته‌وه‌و نه‌توانرا خه‌ڵكه‌كه‌ی
بگه‌ڕینه‌وه‌و قوتابخانه‌كانیان بۆ دروست بكه‌نه‌وه ، تا ژیانی ئاسایی و سروشتی
خۆیان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی دروستیش كراوه‌ته‌وه قوتابخانه‌كانیان و سیسته‌می
په‌روه‌رده‌یی له‌م ناوچانه‌دا به گشتی رووبه‌رووی ده‌یان گرفتی جۆراو جۆر بوه‌ته‌وه
، به كورتی ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین :-
أ-هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی به هۆی نه‌خۆشی
كۆرۆناوه له عیراق یان له هه‌رێمی كوردستان دروست بوون به شێوه‌یه‌كی سه‌ختر و
چڕتر له كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كاندا كاریگه‌ری هه‌یه ، به
هۆی سستی چاودێری و به دوواداچون ودابین نه‌كردنی پێداویستیه‌كانه‌وه ،په‌روه‌رده‌و
خوێندنی كوردیی له‌م ناوچانه‌دا نزیك كردوه‌ته‌وه له په‌كخستن ..
ب- كه‌می میلاكی مامۆستا و خزمتگوزار و رابه‌ری په‌روه‌رده‌یی و دابه‌شكردنی نا
عادیلانه له نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌م ناوچانه هه‌یه .
ج-ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و ململانیی سیاسی و
دوورخستنه‌وه به هۆی جیاوازی بیر‌ورا به‌رده‌وامه و بێ ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌رده‌و
كارگێری خوێندنگاكان به ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێت ..
د-به هۆی كه‌می بینای قوتابخانه‌وه تا
ئیستا دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامی له هه‌ندێك له قوتابخانه كوردیه‌كاندا ده‌كرێت ..
ه-له هه‌موو قوتابخانه‌كاندا كه‌می كه‌لو په‌ل
و تاقیگه‌و كتێبخانه‌و شوێنی وه‌رزش و هتد له هه‌ندێكیاندا سیمای قوتابخانه‌ی پێوه دیار نیه ..
و-سه‌رهه‌ڵدانی قوتابخانه‌و په‌یمانگای تایبه‌ت
و بازرگانیكردن به خوێندنه‌وه ، تێكه‌ڵبوونی هه‌ندێك له مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران
به‌م پرۆسه بازرگانیه ئاستی زانستی و نرخ و به‌های مامستایانی دابه‌زاندووه..
ز-بێ ئومیدی له ته‌واوكردنی خوێندن به
زمانی كوردی ورووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگی زمان له خوێندنی زانكۆییدا به تابه‌ت
زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆ‌و خوێندنی باڵا بۆ قوتابیان و خوێندكارانی كورد .
ح-كه‌می رێژه‌ی مامۆستای كورد له زانكۆكانی
كه‌ركوك و موسڵ و دیاله، له ئه‌نجامی نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌م
ناوچانه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له
ماوه‌یی (30)سالی رابردوودا ، به پیچه‌وانه‌وه هاتنی سه‌دان مامۆستای عه‌ره‌ب بۆ
ئه‌م زانكۆیانه‌و زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی پردی و قه‌ره‌هه‌نجیر و ئه‌وانی دیكه له به‌غداو
رومادی و تكریت و ..هتد..