دابەشبوونی چینایەتی خوێندن و بە بازرگانیکردنی پەروەردە و فێرکردن
6/1/2023 9:13:00 AM
د. محەمەد شوانی
لە کۆمەڵگای کوردی باشوری کوردستاندا، بە هۆی گەندەڵی و ناعەدالەتی و نەبوونی
سیستەم و شەفافیەت و لێپرسینەوەو بە دامەزراوەیی نەکردنی دامودەزگاکانی
بەڕیوەبردنەوە، رۆژ لە دووای رۆژ دابەشبوونی چینایەتی و رەهەندەکانی نێوان چین و
تویژە کۆمەڵایەتیەکان فراوانتر دەبێ و چینەکان لە یەکتر دوور دەکەونەوە، هەر یەکە لە رەوش و جیهانێکی جیاوازتردا دەژین و خەسڵەت و
تایبەتمەندیە چینایەتیەکانیان روونتر و قوڵتر دەبێتەوە، هەر چینەو ژیانی تایبەت بە
خۆی بۆی دروست دەبێ ،بۆ چینی باڵا خۆشگوزەرانی و ژینگەی خاوێن و شوێنی
نیشتەجێبوونی ستاندارد و بەردوامی خزمەتگوزاریە بنچینەییەکان وپیشەی پڕداهات و بازرگانی
نێودەولەتی و کەلەکەکردنی سەرمایەی زیاترو گەرمیان و کویستانکردنی وەرزەکان و
چارەسەری پزیشکی مۆدیرن و سود وەرگرتن لە دووا پێشکەوتنەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا
و...هتد .
بۆ چین و تویژەکانی خوارەوەش مەینەتی بێکاری و هەژاری و نەخۆشی و بێ
هاوکاری وسەرماو گەرمای وەرزەکان وشوێنی نیشتەجێبوونی بێ خزمەتگوزاری و فشاری
مناڵی بێکار و کاسبی و بێ موچەیی و ژینگەی کۆمەلایەتی قەیراناوی و پڕ کێشەو نا
ئارامی دەرونی بە هۆی بێ سیستەمی و بێ پشتیوانی حکومیەوە..
بێگومان چینی باڵا بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات و کار بۆ پاراستنی پێگەو دەسەڵات
و سەرمایەو بەرژەوەندەیەکانی دەکات، لە بەرامبەریشدا چینی خوارەوە بە دووای
پەیداکردنی قوتی رۆژانە و پێویستیە سەرەکیەکانیدا را دەکات، لە هەر هەل و
دەرفەتێکدا بەو ئومیدەیە رەوشی ژیانی بگۆڕێت ..
ئەوەی پیشتر وەکو هەلێکی زێڕین لە بەردەم چین و توێژەکانی خوارەوەدا بوو بۆ
گۆڕینی رەوشی ژیانیان و ئەنجامدانی بزاوتێکی چینایەتی بۆ سەرەوە ، کەرتی خوێندن و
تەواوکردنی زانکۆ و خوێندنی باڵا و بە دەستهێنانی بروانامەی بەرزو دامەزراندن بوو
، بەڵام وردە وردە ئەو دەرگاو دەروازەیەش بە رووی چینی خوارەوەو دوواتر بە رووی
چینی ناوەندیشدا داخرا، گەیشتوەتە ئاستێک لە چوراچێوەی چینی بالادا ئەم کەرتەش
قۆرخ بکرێت و هیچ دەرفەتێک بۆ چینی خوارەوەی کۆمەڵگا نەمێنیتەوە ، لە کاتێکدا چینی
ناوەند لە بەریەک هەڵدەوەشێتەوەو دەخزێنە نێو چینی خوارەوە...
لە دە پازدە ساڵی رابردوودا لە
هەرێمی کوردستان هەر خێزانێک توانای گرتنی مامۆستای تایبەت و سەرمایەگوزاریکردنی
چەند میلیۆنێکی نەبوایە بۆ خوێندن و
فێرکردن ،مناڵەکانی لە ڕێگای قوتابخانەو پەیمانگاو کۆلێژەوە نەیاندەتوانی گۆڕانێکی
چۆنایەتی بکەن..
بەڵام ئیستا گۆڕانکاریەکە لە رێگای خوێندنەوە زۆر سەختتر بووە, تەنیا بە
گرتنی مامۆستای تایبەت مەیسەر نابێ و دەبێ هەر لە باخچەی ساوایان و بنەڕەتی و
سەرەتای دەستپیکردنی خوێندنەوە مناڵەکانیان لە کەرتی پەروەردەی نمونەیی و قوتابخانەی
تایبەتی گرانبەها و لەسەر بودجەی تایبەتی خیزانەکان دەست بە خویندن بکەن ، بێگومان
ئەمەش لە توانای رێژەیەکی خەلکی کوردستانە کە سەر بە چینی بالا یان ئەو بەشەی چینی
ناوەندن کە هیشتا پارێزگاری لە پێگیە چینایەتی خۆیان دەکەن ، بۆیە مناڵی چین و تویژەکانی خوارەوە ،بە
ناچاری یان واز لە خوێندن دێنن ، یان لە پەروەردەی گشتی وحکومیدا دەخوێنن کە
ئاستیکی کواڵیتی زۆر نزمی هەیە و جۆرێک لە تایبەتمەندی و پسپۆری و شارەزایی ناداتە
ئەو مناڵانە تا لە بازاڕی کاردا توانای پێشیڕکییان هەبێ و بە هۆی خویندنەوە
کارێکیان دەست بکەوێت ..
بە گشتی لە کۆمەڵگای ئێمەدا پەروەردە بوەتە نیشانەو هێمایەکی چینایەتی و
دابەشبوونی زیاتری کۆمەڵگا ، لە کاتێکدا پێویست بوو پهروهردهو فێركرن ئامرازی
گەشەکردنی کۆمەلایەتی و یەکخستنی نەتەوەیی و نیشتمانسازی بووایە..
لەگەڵ ئەوەی ههندێك له تویژهرانی
بواری گهشهپێدانی مرۆیی ، دامهزراوهو دامودهزگا پهروهردهییهكان به كارگهو
كارخانهی بهرههمهێنانی ئهقڵ و تاكی بیركهرهوه له قهڵهم دهدهن، بەڵام له
ههرێمی كوردستاندا ئهم كهرته وهكو ههموو كهرتهكانی دیكهی خزمهتگوزاری ، به
هۆی گرفت و كیشه كهلهكهبووهكانی رابردو و ههڵنهكردن لهگهل گۆرانكاریهكانی
سهردهم و رهنگدانهوهی گرفتهكانی دیكهی كۆمهڵگا نزیك له ئیفلیجبوون و پهككهوتنه،
رۆڵی نەرێنی دەگێڕیت لە پرۆسەی یەکخستنی نەتەوەییدا ..
لە بنەڕەتدا پەنابردن بۆ گرتنی مامۆستای تایبەت و مناڵ ناردنە قونابخانەی
ئەهلی لە ئەنجامی خراپی و دابەزینی ئاستی زانستی قۆتابخانە حکومیەکانە، پەروەردەو
فێرکردنی فەرمی یان گشتی لە ئیستادا ئەو جیگایە نیە ئومیدی لەسەر هەلبچنیری و
دایکان و باوکان دڵنیا بن کە مندالەکانیان دەتوانن لەو شوێنەدا پێ بگەن .
بۆیە نەک تویژەرانی بواری پەروەردە ،بەڵکو زۆربهی هاوڵاتیانی ئاسایی ههست
بهو دارمان و تێكچونهی كهرتی پهروهردهو فیركردن دهكهن لە هەرێمی
کوردستاندا، بهڵام لهگهل ئهوهشدا حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار چارهسهری ئهم
گرفتهی پێ ناكرێ ،کۆمەڵگای ئێمە لە رووی
پەروەردەو فێرکردنەوە ، بهرهو ئایندهیهكی نادیار و تاریكتر ههنگاو دهنێ و بە
بەرچاوی هەموومانەوە رۆژ لە دووای رۆژ خراپتر دەبێ.
بهرزبوونهوهی ریژهی وازهێنان له خوێندن و دهستبهرداربوون
له پرۆسهی پهروهردهو فێركردن به تایبهت له چین و تویژهكانی خوارهوهی
كۆمهڵگادا كه خیزانهكانیان گهورهو مناڵی زۆریان ههیه ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێ
، له ماڵهوهش كۆنترۆلکردنی خێزانی گەورەو لە گەرەکی هەژارنشین و بێ خزمەتگوزاری
و ناوەندێکی کۆمەلایەتی بێکاردا ، ئەگەری سەرهەڵدانی مەترسی گهورهیه بۆ ئایندهی
كۆمهڵگا ، بهرزبوونهوهی ریژهی تاوان و بڵاوبونەوەی مادەی هۆشبەرو خوگرتن بە
رەفتاری خراپ و...هتد، ئەمە بەو مانایە نیە نەخوێندەواری هۆکاری تاوان بێ ،بەڵکو
لە ئەنجامی خراپی رەوشی پەروەدەو فێرکردن و وازهێنان لە خوێندن ئەگەری بێکاری و
پەراوێزخستن و نزمبونەوەی ئاستی رؤڵ و کاریگەری لەسەر رووداوەکان و کەمبونەوەی
چالاکی کۆمەلایەتی و...هتد هەموو ئەمانە دەبنە هۆی زەمینە خۆشکردن بۆ بڵاوبنەوەی
نەخۆشیە کۆمەلایەتیەکان ..
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە بەرنامەی هەبێت بۆ
ڕیگرتن لەم دیاردە ترسناکە، بە تایبەتی لەم وەرزی هاوینە کە پشووی قوتابخانەکانە و
بەشێک لە مناڵانی چینی باڵا لەسەفەرو گەشت و ئەزمونکردنی کلتوری کۆمەڵگا
جیاوازەکانن و بەشێکیان لە خولی گرانبەهای تایبەتن، مناڵانی بەش مەینەتی هەژارانیش
بێزار لە رۆتینی ژیانی رۆژانەو سەرقالی یاریە ئەلیکرتۆنیەکان و پۆپجی و تیکتۆکن،
بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی پێویست بۆ چالاکی قوتابخانەکان
تەرخان بکات، لەم هاوینەدا خولی راهێنان و وانە گوتنەوە بۆ پۆڵە کۆتاییەکان و ئەنجامدانی
کاری هونەری و سەرقالکردنی بەشێک لە قوتابیان و رەخساندنی هەلێکی کارکردن بۆ
مامۆستایان دابین بکات ، تەنیا قوتابخانەکانی کەرتی تایبەت لە مەیدانەکە نەبن،
دەروازەیەکیش بۆ مناڵانی گەرەکە هەژارەکان هەبێ، ئومێدێکان بە خوێندن بۆ بگەڕێتەوە
.