باشوری كوردستان له نێوان ته‌عریب و به‌عه‌ره‌ببوندا
8/19/2021 10:55:00 AM
د. محەمەد شوانی
ئه‌گه‌رچی له رووی شێواز‌و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنه‌وه، پرۆسه‌ی ته‌عریبكرن جیاوازه له پرۆسه‌ی به عه‌ره‌ببون، به‌ڵام له ناوه‌رۆك و ئامانجی كۆتاییدا هه‌ر یه‌كن، هه‌ردوو پرۆسه‌كه به نه‌مانی كورد و سڕینه‌وه‌ی سیما كلتوریه‌كانی كورد له به‌شێكی خاكی كوردستان و پڕكردنه‌وه‌ی به عه‌ره‌ب كۆتایی دێت.
ته‌عریب سیاسه‌تێكه به زۆر و له رێگای زه‌برو زه‌نگ و توندوتیژیه‌وه ناوچه كوردنشینه‌كان به عه‌ره‌ب ده‌كات، ئه‌و توندوتیژیه ده‌گاته ئاستی جینۆساید‌و قڕكردن و له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵ ، بۆیه له پرۆسه‌ی له ناوبردنی گه‌لێكی چه‌ند ملێۆنی وه‌كو كورددا، له باشوری كوردستان ، ناكرێت به یه‌ك هه‌نگاو و له پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی یه‌ك له دووای یه‌كدا كۆتایی بێت ، به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌می جیهانگیری و پیشكه‌وتنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سۆشیال میدیا‌و تێكه‌ڵاوی كلتوریه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هاتوه‌ته ئاراوه..
له‌به‌ر ئه‌وه، پاش هه‌ر هه‌نگاوێكی ته‌عریبی فراوان و پڕتوندو تیژی و كاریگه‌ر ، پرۆسه‌كه پێویستی به پشو و ئارامی و خۆسازادانه‌وه هه‌یه ، هێوركردنه‌وه‌ی ده‌وێت ، تا زه‌مینه‌ی هه‌نگاوێكی دیكه خۆش ده‌كرێت، به‌ڵام له‌و قۆناغی پشو و هێوركردنه‌وه‌یه‌شدا بۆ سازكردنی زه‌مینه‌كه ، ته‌عریب له به‌رگێكی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت پێی ده‌گوترێت (به عه‌ره‌ببوون) ..ئه‌مه له میكانیزمه‌كانیدا جیاوازە لە بەعەرەب كردن ،توندوتیژ نیه، له‌سه‌ر خۆ‌و به ئارامی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئیستا نه‌ك هه‌ر ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كان به‌ڵكو هه‌ندێك دێهات و ناحیه‌و شارۆچه‌كه‌و شاری گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌رده‌م مه‌ترسی شه‌پۆلێكی فراوانی به‌عه‌ره‌بوندان، رێژه‌ی كورد رۆژ له دووای رۆژ تیایاندا كه‌متر ده‌بێته‌وه،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا به گشتی ژماره‌ی دانیشتوان زیاد ده‌كات..
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی زانستی قسه له‌سه‌ر زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كانی هه‌ریمی كوردستان بكه‌ین، پێویسته سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و زۆربوونه روون بكه‌ینه‌وه، ئایا به هۆی زۆربوونی سروشتیه؟ واته له ئه‌نجامی به‌رزی رێژه‌ی له دایكبونه ؟یان به هۆی كۆچ و هاتنی ره‌گه‌زی نوێی دانیشتوانیه‌وه‌یه؟
هه‌موو ده‌زانین له ماوه‌ی (10)سالی رابردوودا به هۆی به‌هاری عه‌ره‌بی و هێرشه‌كانی داعش و شه‌ری ناوخۆی عێراق و سوریا و نا ئارامیه‌كانی ناوچه‌كه‌وه له هه‌موو لایه‌كه‌وه گروپه حیاوازه‌كان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆیه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی زۆربوونی دانیشتوان له هه‌رێمدا له ئه‌نجامی كۆچكردنه‌وه بووه بۆ هه‌رێم نه‌ك زۆربوونی سروشتی.
ئه‌گه‌ر به نمونه ته‌نیا شاری هه‌ولێر وه‌ربگرین ئیستا دو جۆر كه‌مپ له كه‌ناره‌كانی شاری هه‌ولێر بوونیان هه‌یه..
یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌مپانه‌ی تایبه‌تن به‌و خێزانه ئاوارانه‌ی دانیشتوی ناوخۆی عێراقن و له شاره‌كانی موصڵ و رومادی و سه‌لاحه‌دین و به‌غدا و دیاله‌وه په‌نایان بۆ هه‌ولێر هێناوه ..ژماره‌ی كه‌مپه‌كان شه‌ش كه‌مپن بریتین له:
دووه‌م: ئه‌و كه‌مپانه‌ی تایبه‌تن به‌و خێزانه ئاوارانه‌ی دانیشتوی سوریان و به هۆی شه‌ری داعش و شه‌ری ناوخۆی سوریاوه ئاواره بوون و په‌نایان بۆ شاری هه‌ولێر هێناوه ژماره‌یان چوار كه‌مپه:
ئه‌مانه به‌گشتی شوێنی كۆمه‌ڵگای لادێیی كوردستانیان گرتوه‌ته‌وه، له رووی قه‌باره‌ی خێزان و وه‌چه‌خستنه‌وه‌و ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری و گرنگینه‌دان به مناڵ و..هتد بۆیه ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی دانیشتوان له ناو ئه‌م توێژه‌دا زۆر به‌رزه .. ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆگۆرانی دیموگرافی له ناوچه‌كه له دوورمه‌ودادا.
جگه له‌كه‌مپه‌كان ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی به ناو شار‌و شارۆچكه‌و ناحیه‌و گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاو بونه‌ته‌وه، له هیچ داموده‌زگاو دامه‌رزاوه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمدا به ورده‌كاریه‌وه تۆمار نه‌كراوه، زانیاری له‌سه‌ریان بۆ تویژینه‌وه كردن نیه، مه‌ترسی ئه‌مه‌یان زۆر گه‌وره‌تره. له لایه‌ك ژماره‌و ورده‌كاری نیه و له لایه‌كی دیكه‌وه هیچ رێوشوێنێك نه‌گیراوه‌ته به‌ر بۆ وه‌رگرتنی كلتوری كوردی له لایه‌ن خێزانه ئاواره‌كانه‌وه، وه‌كو فێربوونی زمانی كوردی و پۆشینی جل و به‌رگ و راهاتن له‌گه‌ڵ گۆرانی و مۆسیقا و كلتوری كوردیدا به گشتی، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له گه‌ڵ خۆیاندا كۆمه‌ڵیك ره‌گه‌زی كلتوری عه‌ره‌بیان سه‌پاندووه‌و خه‌لكی ناوچه‌كه كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری زمان و داب ونه‌ریت و ئاواز‌و گۆرانی عه‌ره‌بیه‌وه.
له دروستبونی ئه‌م مه‌ترسیه‌شدا هه‌ندێك رێوشوێنی سیاسی حكومه‌تی عیراقی هۆكاربووه بۆ په‌ناهێنانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خێزانه عه‌ره‌به‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ، بۆیه ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وردی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه بكات، بۆ نمونه، داخستنی هه‌ندێك له كه‌مپه‌كان له عێراقدا بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی باری ئه‌منی و ئاسایشی ناوچه‌كانیان بكرێت ، یان زه‌مینه‌سازی بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بكرێت ، یان مانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و موچه له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقی ! بۆیه هه‌موو ئه‌مانه به‌شێكن له پرۆسه‌ی ته‌عریب به‌ڵام له به‌رگێكی دیكه و به مكیانیزمێكیتر..
ئه‌گه‌ر له خشته‌یه‌كدا به‌راوردی نێوان ته‌عریبكردن و به عه‌ره‌ببون بكه‌ین له كوردستاندا:
ئه‌وه‌ی پیویسته حكومه‌تی هه‌رێم بیكات بۆ رێگرتن له ته‌عریب و به عه‌رببون بریتیه له:-
1- زۆر پێویستە تەواوی دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری و كەسایەتیە خاوەن هەژمون و كۆمەڵایەتیەكان لە هەرێمی كوردستاندا بە جدی كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان بكه‌ین ، لە رێگای هاندان و پاداشت و ئاسانكاری و دابینكردنی پێداویستیەكانەوە بۆ ئاوەدانكردنەوەو گێرانەوەی سیما كوردیەكانی كۆمه‌ڵگای لادێی له باشوری كوردستان.
2-كه گونده‌كان ئاوه‌دانكرانه‌وه ،كار بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵگای لادێی بكرێت، هاوكاری گوندنشینانی كوردستان بكرێت، وەكو سلفەی هاوسەرگیری، خواردنی تایبەت بۆ مناڵ ، خزمەتگوزاری تەندروستی و چاودێری ئافرەتی دووگیان، پێدانی قەرز بۆ دروستكردنی پەلەوەرخانەو راكێشانی ئاو و چاندنی رەزو باغ و یەكەی بەرهەمهێنانی ئاژەڵداری و...هتد
3- لە هەرێمی كوردستان زۆر پێویستە دەزگایەك یان دامەزراوەیەك یان بەرێوەبەرایەتیەكی تایبەتمان هەبێت بە سیاسەتی دانیشتوان ،كاری توێژینەوەی زانستی و دانانی پلانی دانیشتوانی و ئاراستەكردنی دیاردە دێموگرافیەكان بێت لە هەرێم و ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان ، ئاگاداری چۆڵكردن و پاشەكشەو مەترسیەكانی سەر دانیشتوانی ئەو ناوچانە بێت، جگە لەوەش راوێژكاری بۆ دیاریكردنی بەرنامەو سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەخشەو پلانیی تایبەت لە بواری دانیشتواندا، لە كوێ هاندانی منداڵبون و هاوكاری هاوسەرگیری و خێزانی گەورە بكرێت و لە كوێ خێزان رێكبخرێت؟
4- زۆر پێویستە بە دامەزراوەیی مامەڵە لەگەڵ ئاواره عه‌ره‌به‌كان بكه‌ین ، هەندێك رێوشوێنی ورد هەیە بیانگرینە بەر ، وەكو ئامادەكردنی تۆماری وردی ئاوارەكان كە تیایدا نازناو و عەشیرت و ناوی چوارین و شوێنی نیشتەجێبوونی پێشوو و رێكەوتی نیشتەجێبوونی لەو شوێنەو رێكەوتی ئاوارەبوونی چ بۆ هەرێمی كوردستان یان بۆ ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان تا ئەو ئاستەی پێمان بكرێت ،بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ بدەین لە رێگای وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی تیمێك دروست بكەین بۆ ئامار‌و روپێوی یان داوای هاوكاری لە نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوەكانی ئەم بوارە بكەین، یان خۆمان رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دروست بكه‌ین كار له‌سه‌ر ئاواره‌كان بكات به وردی چاودێری جوڵه‌و مانه‌وه‌و جێگۆركێی ئه‌و خێزانه ئاوارانه بكات، پسوڵه‌ی تایبه‌تیان بۆ بكرێت و مناڵه‌كانیان له قوتابخانه ناونوس بكرێن و فشار بخرێته سه‌ر دایكوباوكیان گرنگی به په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنی منداڵ بده‌ن ، نه‌ك به‌و جۆره‌ی ئێستا.
5- رێگا نه‌ده‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك ، له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستاندا هیچ خێزانێكی ئاواره چ ناوخۆ چ ئاواره‌ی ولاتانی هه‌رێمی نیشته‌جێ ببن ، ئه‌و ناوچانه وه‌كو هێڵی سور سه‌یر بكه‌ین و بیانه‌كه‌ین به به‌شێك له بنه‌مای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی..