106وتار

مەینەتیەکانی کورد و ناکۆکی پێکهاتەکانی کەرکوک:

2/17/2024 10:28:00 AM
د. محەمەد شوانی

هەژدەی شوبات ، دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا تێدەپەرێت ،لە عێراقدا جگە لە هەرێم ،پازدە پارێزگای دیکە هەن، لە یازدە پارێزگادا ،بێ گرفت ، کاندیدە سەرکەوتووەکانیان سوێندی یاساییان خوارد وئەنجومەنیان دروستکردو حکومەتی خۆجێییان پێکهێنا.

کەرکوک بە هۆی رێکنەکەوتنی پێکهاتەکانیەوە ، نیسابی یاساییان تەواو نەکرد و نەیانتوانی  ئەو پرۆسە دێموکراسیە تەواو بکەن.ئەگەرچییەکێک لە سیماکانی سیستەمی دێموکراسی، ململانێ و گفتوگۆو تاوتوێکردنی پرسەکان و رێکنەکەوتن و دووبارە دەستکردنەوە بە گفتوگۆیە،لە نێوان نوێنەرانی پێکهاتە جیاوازەکان ، ئەگەر جیاوازی چین و توێژی کۆمەلایەتی و ئابووری بن یان ئاینی و مەزهەبی و تیتنیکی و حیزبی  .

سیستەمی دێموکراسی پێویستی بە تاکی هۆشیارو خاوەن ویژدانی مرۆییە، دێموکراسی کلتورو رەفتارە ، مرۆڤی دێموکراسی دەبێ لە ئازارەکانی ئەویتر تێ بگات و هەق لە ناهەق جیا بکاتەوە، بەتایبەت لە شارێکی وەکو کەرکوکدا مەینەتی و کارەساتەکانی سەر کورد  روون وئاشکران ، چاوەڕوان دەکرێت نوێنەرانی پێکهاتەکانی دیکەش بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو مەینەتیانە هاوکارو کۆک و تەبا بن ..
دوور لە هەر دەمارگیریەکی نەتەوەیی ،ئەوەی داتاکان پێمان دەڵێن لە کەرکوکدا ، بە پێی ئامارو سەرژمێری و دیکۆمێنت و نوسراوە فەرمیەکانی خودی دەوڵەتی عێراقی خۆی، زیاتر لە (٩٨١) گوندو نۆ ناحیەو چوار قەزای ئەم پارێزگایە لە ماوەی شەست ساڵی رابردوودا روخێنراون ،یان هەڵوەشێنراوەتەوە، یان گواستاراونەتەوەبۆ سەر پارێزگای دیکە لە رووی کارگێڕیەوە ، ئەم گواستنەوەیەش تەنیا بە مەبەستی گۆڕینی دێموگرافی پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک بووە.
کام نوێنەرە، نوێنەری کام پێکهاتەیە هێندە شارەزایی لە مێژووی شاری کەرکوکدا نەبێت و نەزانێت کفری و کەلارو خورماتو و چەمچەماڵ ، چوار قەزاو شارۆچکەی مێژوویی و گرنگی پارێزگای کەرکوک بوون و بە بەرنامەو نەخشەی گۆرینی دێموگرافی لە پارێزگای کەرکوک دابڕێنران و بە هەموو ناحیە و گوندەکانیانەوە خرانە سەر پارێزگاکانی دیکە؟ ئەرکی ئەنجومەنێکی بە ویژدان چیە ئەگەر کار بۆ ئاسایی کردنەوەو گەراندنەوەیان نەکات؟!
ستەمەکانی سەر کورد لای هیچ کەسێک شاراوە نین و پێویست بە بەڵگە هێنانەوە ناکەن، نەک بیرمەندو توێژەر و لێکۆڵەری بواری سیاسەت و تاوانناسی و کارگیری ،بەڵکو هەر کەسێکی ئاسایی خاوەن ویژدان ،  ئەگەر کەمێک بە ئەقڵ و لۆژیک بیر بکاتەوە ،خوای لە بیر بێت ، تاریکی ئایدیۆلۆژیای شۆفینیستی و رەگەزپەرستی بەرچاوی نەگرتبێت ،مەینەتیەکانی سەر کوردی پارێزگای کەرکوک بە روونی دەبینێت، کەلاوەی گوندە وێران کراوەکانی ، ئامێروکەرەستە کشتوکاڵیە بەجێماوەکانی ، گۆڕستانە بێ پەرژینە بێنازەکانی ،بچوکرکردنەوەی یەکە کارگێریەکانی ، گواستنەوەی ناحیەو قەزاکانی ، نا ئەندازەیی و بێ خزمەتی گەڕەکەکانی ، بێکاری گەنج و لاوەکانی ،رێژەی شەهیدەکانی ،بێ موچەیی مامۆستا و کارمەندو فەرمانبەرەکانی ، پەراوێزخستنی زمان و سڕینەوەی ناسنامەو سیما کلتوریەکانی  ودەیان مەینەتی دیکە بەسەر کوردی ئەم پارێزگایەوە روون وئاشکران ..
لە هێرش و پەلامارەکانی حەرەس قەومی ١٩٦٣ زیاتر لە چل گوندی پارێزگای کەرکوک ، دەوڵەمەند بە نەوت چۆڵکران و خەڵکەکەی ئاوارەو دەربەدەربوون، نە لە بەیانی یازدەی ئاداری ١٩٧٠ و نە لە راگەیاندنی تاک لایەنەی ئۆتۆنۆمی ١٩٧٤ی بەغدا و نە لە دووای گۆرانکاریەکانی ٢٠٠٣ و نە بە پێی دەستوری  نوێی عێراقی فیدرالی ٢٠٠٥ و نە لەسەردەمی دەسەڵاتی کوردی و نە لە دووای گەڕانەوەی پۆلیسی فیدرالی و تا ئیستاهەموو ئەو گوندانە ئاوەدان نەکرانەوەو خەڵکەکەی نەگەڕانەوە ..
لەمێژوویشاریکەرکوکدا،سەردەمورۆژگارێکنەهاتەئاراوەلەماستەرپلانیشارەکەدالەسەربنەماینەخشەوداڕشتنیئەندازەییودیاریکردنیشوێنینیشتەجیبوونوجیاکردنەوەیخزمەتگوەزاریەکانوراکێشانیرێگاوبانیسەردەمیانەبۆهاتوچۆلەهیچگەڕەکێکیکوردنشیندانەکراوە،بەپێچەوانەوەدەیانگەڕەکی ئەندازەیی بۆگۆڕینیدێموگرافیلەکەرکوکدادروستکراوە،کوردتەنیائەوەیلەبەردەمدابووە،بەناچاریلەرێگایزیادەرۆییوبیناسازیهەرەمەکیودوورلەهەرنەخشەیەکیشارستانینوێگەرەکەکانیبونیادناوەودوواترکەوتوەتەبەرهەڕەشەیپێچۆڵکردنودەرکردن و تێکدانی گەڕەکەکان.
ئیستا وەکو نمونەیەکی زیندووی ئەم رۆژگارە هەر توێژەرو مافناس و بە ویژدانێک دەتوانێت سەردانی مەیدانی بۆ گەڕەکەکانی نەورۆز و فەیلەق و رەحیماوەو باروتخانەو ئیمام قاسم و پەنجا عەلی بکات ، بە چاوی خۆی هەڕەمەکی بوونی گەرەکە کوردیەکان و فشاری تەعریب و نزمی ئاستی خزمەتگوزارییان ببینێت ...
گەشتێک بە کەنارەکانی شارو ناحیەو قەزاکانی کەرکوکدا بکات و کەلاوەو وێرانەی سەدان گوندی خۆرماتو و داقوق و زەنگاباد و کفری و قادرکەرەم و شوان و ساڵەیی و دوبزو پردێ ببیتێت.
سەردانێکی بنەسڵاوەو دارەتو و تۆبزاوەو جدیدە لەک و کەورگۆسک و کانی قرژاڵەو پریادی و مەدینەشۆرش بکات بە هەزاران خێزانی نەگەڕاوەی پارێزگای کەرکوک بە چاوی خۆی ببینێت و لەو رازە تێ بگات بۆچی دەنگی کورد لە کەرکوکدا کەمی کردووە!!
با بە ویژدانێک ، لە هەر ئاین و نەتەوەو مەزهەبێکە، پرسیارێکی رەوشی ژیانی جوتیارەکانی تۆبزاوەو شالیارو مەتیق و هاورای گەرمیانی کاکەییەکان و پەڵکانەو گابەرەکە و باقرت و قەراج و کەندیناوە بکات و هۆکاری چۆڵکردن و زەوتکردنی زەویوزاری کشتوکاڵی مولک وماڵی ئەو خەڵکە هەژارەی بۆ دەرکەوێت ..
دەبێ ئەمرؤ هەموو پێکهاتەکان لە خەمی ئایندەی کەرکوکدا بن، مەینەتیەکان کۆتاییان پێ بێت و سەرەتایەکی نوێ دەست پێ بکەن دوور لە ململانێی یەکتری و دوور لە دەمارگیری ،پێکەوە وەکو تیمێک بۆ سارێژکردنی برینەکانی رابردوو ، قەرەبووکردنەوەی زیانەکان و ئاوەدانکردنەوەی وێرانیەکان ..
هەموومان دەزانین یەکێک لە هۆکارەکانی پێشنەکەوتنمان بە گشتی ،سەرەرؤیی ودەمارگیری نەتەوەیی و مەزهەبیە ، لە مێژووی شەست حەفتا ساڵی عێراقدا بەرنامەی لەناوبردنی ئەوانیتر هەبوو ، دەبێ ئەم روانگەیە بگۆڕین بە گەشەپێدانی ئەوانیتر ، بە دڵنیاییەوە هەتا عێراقیەکان بە سەرکردەو هاوڵاتیان و حیزب و شەقامەوە دەست و پەنجە لەگەڵ یەکتر قبوڵکردن و پێکەوە ژیانی مەدەنیانە نەرم نەکەن ،یاساو دەستور سەروەر نەبێت ، چارەنوسی هەموومان لەم رۆژگارە باشتر نابێت..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن