ده‌ستپێكی چاكسازی له كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كاندا:
7/2/2020 5:01:00 PM
د. محەمەد شوانی
بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك هه‌لومه‌رج و بنه‌ما و میكانیزمی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن، به تایبه‌ت ئه‌و پڕۆژانه‌ی خه‌سڵه‌ت و سیفاتی گشتگیریان هه‌یه، وه‌كو پرۆژه‌و پلانی چاكسازی له كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كاندا كه هه‌مو كایه‌و بواره‌كانی ژیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه پێویستیان به گۆڕانكاری و سه‌رله‌نوی بونیادنانه‌وه هه‌یه.
له روی مێژوییه‌وه كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتو تاراده‌یه‌ك چه‌مكێكی نوێیه، ئه‌گه‌رچی هاو واتاكانی وه‌كو كۆمه‌ڵگای ساده‌و كلتوری سه‌ره‌تایی و كۆمه‌ڵگای میكانیكی و چه‌ندین چه‌مكی تر بۆ گوزارشتكردن له جۆرێكی تایبه‌تی و هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتو سه‌دان ساڵ پیش‌تر له لایه‌ن زانایان وفه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندانه‌وه به‌كارهاتوه، به‌ڵام دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م و رزگاربونی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌لانی داگیركراو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزم، هه‌ندێك چه‌مك و بابه‌تی كۆمه‌ڵناسی له بواری پۆلێنكردنی كۆمه‌ڵگاكاندا هاتنه ئاراوه ،وه‌كو كۆمه‌ڵگا تازه پیگهیشتوهكان و كۆمه‌ڵگا گه‌شه‌سه‌ندوه‌كان و كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كان و كۆمه‌ڵگای جیهانی سێ و...هتد، له راستیدا ئه‌م ناوزه‌د كردنه بێ پێشینه نه‌بو، به‌ڵكو تویژه‌رانی كایه‌ی زانسته كۆمه‌لایه‌تی و سیاسیه‌كان له‌م ریزبه‌ندی و پۆلێنكردنانهیاندا پشتیان به چه‌ند پێوه‌رێكی هزری و شارستانی و كلتوری وه‌كو تایبه‌تمه‌ندی دیموگرافی و گه‌شه‌كردنی شارنشینی و ئاستی داهاتی تاك و رێژه‌ی خوێنده‌واری و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنۆلۆژی و كاڵبونه‌وه‌ی جیاوازیه جێنده‌ری و نه‌ژادی و چینایه‌تیه‌كان ده‌به‌ست، جگه له‌وه‌ی به ده‌یان توێژینه‌وه له باره‌ی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌ر یه‌كێك له‌و جۆرانه‌ی كۆمه‌ڵگاكان ئه‌نجامدران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له هه‌مو شتێك كۆمه‌ڵگاكان خۆیان بناسن و بزانن له چ قۆناغێكی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندندان، دواتر كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كان به به‌رنامه كار بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و قۆناغه بكه‌ن و نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنیان پێوه دیار بێت.
بۆیه له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردو به دواوه، به مه‌به‌ستی چاكسازی له هه‌مو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له ژێر چه‌وساندنه‌وه‌و هه‌ژمونی ئیمپریالیست رزگار ده‌بون، سه‌ره‌تاو له یه‌كه‌م هه‌نگاودا جه‌خت ده‌كرایه سه‌ر نه‌خشه‌و پلان و به‌رنامه‌ی پیشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ،واته گۆڕانكاری به به‌رنامه له كۆی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكاندا، له رێگای گه‌شه‌پێدانی ئابوری و به پیشه‌سازی كردن وبونیادنانی ژێرخانێكی به‌هێزو به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌دا پلانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆراك و خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌كو په‌روه‌رده‌وفێركردن و ته‌ندروستی و كاره‌با و رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێكه‌وه به‌ستنی هه‌رێم و به‌شه‌كانی وڵاته‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن ،له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك له‌م كۆمه‌ڵگایانه له ماوه‌یه‌كی مێژویی كورتدا گۆڕانێكی ریشه‌یی و چۆنایه‌تیان به‌سه‌ردا هات و له شێوه‌ی بازدان (قه‌فزه)له كۆمه‌ڵگای خێڵه‌كی ونه‌خوێنده‌وار ،سه‌ره‌تایی و برسی، كشتوكاڵی دواكهوتوهوه بون به كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژی پێشكه‌وتو ،چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا مه‌رجی پیشكه‌وتن (تقدم)ده‌بێ هه‌مو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگا له ئاینده‌دا زۆر جیاوازبن له قۆناغی پیش ده‌ستپێكی پڕۆسه‌كه.
هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگاكانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا باشترین نمونه‌ی پیشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌كردنی خێرای ئابوری و په‌ره‌سه‌ندنی كلتوری و رۆشنبیری و چاكسازی بنچینه‌یین له ژیانی سیاسی و په‌یوه‌ندیه نێودهوڵهتیهكانیاندا ،كه سه‌دان ساڵ بو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیستی پورتوگالی و هۆڵه‌ندی و به‌ریتانی و له‌به‌رده‌م هێرش و په‌لاماری یابانی و چینی و مه‌غۆلی بوبونه قوربانی ،بۆیه كاتێك له په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا له میانی خه‌بات و تێكۆشانێكی دورودرێژه‌وه ئازادبون و سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت ،هه‌ندێك وڵاتی وه‌كو ئه‌ندونیسیا و مالیزیا‌و هۆنكۆنگ وسه‌نگافوره ...هتد له‌وپه‌ری دواكهتوییدابون ، له هه‌ندێكیاندا وه‌كو ئێمه زۆربه‌ی زۆریان تا ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌خته‌ره‌ش و ته‌باشیرو مامۆستای قوتابخانه‌یان نه‌دیبو. زیاتر له (90%)یان نه‌خوێنده‌واربون ، هیشتا زۆرینه‌یان ئۆتۆمبێل و رێگاوبانی خۆشكراویان نه‌دیبو، گڵۆپ و كا ره‌با وكه‌ره‌سته‌و ئامیره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌و روناكهرهوهیان نه‌دیبو، بازاڕی ناوه‌ندی و ماركێتی گه‌وره‌و هه‌ژماركردنی ئه‌لكترۆنیان نه‌دیبو، بلاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و رێژه‌ی مردنی منداڵ و برسیه‌تی و هه‌ژاری له ئاستێكی زۆر به‌رزدا بو، ناته‌بایی كۆمه‌لایه‌تی و شه‌ری نێوان بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌كان هه‌میشه له سه‌رپی و ئاماده‌بو.
ئه‌وانیش به قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ‌و براكوژی و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌كتردا تێپه‌رین، ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ و چاوتێبرینی یابان و چین و وڵاته ئه‌وروپیه‌كانیان بینی، دواتر میكانیزمێكی گونجاویان دۆزیه‌وه‌و ده‌ستورێكیان بۆ خۆیان نوسی و سیسته‌می فیدرالی و سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته‌كان و كرانه‌وه‌و یه‌كتر قبوڵكردنیان هه‌ڵبژارد، پشتیان به به‌رهه‌می ناوخۆ و ده‌ستی كاری خۆماڵی و توانا ئابوری و مرۆییه‌كانی خۆیان به‌ست، بۆیه له ماوه‌ی سی چل ساڵی رابردودا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی روبه‌روی ده‌یان گرفتی جۆراوجۆربونهوه، له هه‌مو بواره‌كاندا بازدانێكی گه‌وره‌یان هاویشت، له ستراتیژی نه‌هێشتنی هه‌ژاری و پاكوخاوێنی شاره‌كان وكۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیه‌كان و په‌روه‌رده‌و فێركردن و به ئه‌لكترۆنیكردنی به‌ڕێوه‌بردن و رێكخستنی كۆمه‌ڵگادا مۆدێلێكی نمونه‌ییان پیشاندا، به هه‌زاران كیلۆمه‌تر هێڵی ئاسنینیان دروست كرد بۆ پێكه‌وه به‌ستانی ویلایه‌ت و شار‌و شارۆچكه‌كانیان ،به ده‌یان وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان دروست كرد به وزه‌ی خۆروبهكارهێنانهوهی خاشاك و رۆنی دره‌خت بۆ پاراستنی ژینگه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ته‌كنۆلۆژیای كه‌سك، ئێستا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ وڵاته پیشه‌سازیه پیشكه‌وتوه‌كاندا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر داهێنانی سهرسوڕهێنهرو به‌رزی داهاتی تاك و پێشه‌نگی دروستكراوه تەکنەلۆژیاکان، به پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ساڵی (2018)دا له هه‌ندێك له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی هه‌ر تاكێك گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی (64584) هه‌زار دۆلار و له ریزبه‌ندی ده یه‌كه‌مه‌كانی وڵاتانی جیهانن، له باره‌ی شه‌فافیه‌ت و به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌و له یه‌كه‌مه‌كانن.
بێگومان ئێمه‌ش له چاو تروكانێكدا ناتوانین لاسایی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام نزیكه‌ی (30)ساڵه جۆرێك له ئازادی خۆ به‌ڕێوه‌بردنمان هه‌یه، كه‌چی تا ئێستا نهخزمهتگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو ئاو و كاره‌با و خوێندن وته‌ندروستی و شاره‌وانیمان فه‌راهه‌م كردوه، نه سه‌فه‌رێكمان به شه‌مه‌نده‌فه‌ر و تراموای و میترۆ له وڵات و به ناو شاره‌كانی خۆماندا كردوه، له‌م هه‌زاره‌ی سێیه‌م و سه‌ده‌ی بیستویهكهمهدا تا ئێستا نه كارتی ئه‌لكترۆنی و نه ژماره بانكمان دیوه، نهژێرخانێكی ئابوری و به‌رهه‌مێنانی به‌هێزمان هه‌یه، به سه‌دان ملیۆن دۆلار قه‌رزارین و برسیه‌تیش هه‌ره‌شه‌مان لێ ده‌كات! له كاتێكدا وڵاتی ئێمه له روی خاك و ئاو و هه‌واو یه‌ده‌كی نه‌وت و كانزا و سهرچاوهسروشتیهكانهوه چه‌ندین جار له وڵاتی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندتره.
ئێستا به هه‌مو پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتو، عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له ریزی پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا گه‌نده‌ڵ و دواكهتوهكانی جیهانین، له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا دواكه‌وتن به زه‌لكاو یان زۆنگ و گۆلاوی چڵكاو (مستنقع)پێناسه ده‌كرێت، واته كۆمه‌ڵگای ئێمه كه‌وتوه‌ته زه‌لكاوێكه‌وه، بریتیه له زۆنگی دواكه‌وتن.
ئایا له خۆمان پرسیوه بۆچی؟! به شێوه‌یه‌كی زانستی به دوای هۆكاره‌كانی ئه‌م كاره‌ساته‌دا گه‌ڕاوین؟ چاومان كۆمه‌ڵگاكانی تری دیوه‌و بیرۆكه‌ی بهراوردكردنێكمان به خه‌یاڵدا هاتوه؟ ئه‌گه‌ر له گه‌لانی ئه‌ندونیسیاو مالیزیا‌و هۆنكۆنگ وسه‌نگافوره ناچین ! ئه‌ی جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئێمه چین؟
ئێمه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نین، هه‌رێمێكین له وڵاتێكی دواكهتو و گه‌نده‌ڵدا، چه‌ندین هه‌ره‌شه‌و پلانی هه‌رێمی و ده‌ره‌كیمان له‌سه‌ره، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی سنوری هه‌رێمه‌كه‌دا توانای پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه، ده‌توانین چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ بنێین بۆ ده‌رچون له زه‌لكاوی دواكه‌وتن.
ئه‌ویش به به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌كرێت، به خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵی ره‌وشه‌كه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای تویژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كرێت، به سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی گه‌لانی دنیا ده‌كرێت، زۆر پێویسته شاره‌زای ئه‌زمونی ئه‌و نه‌ته‌وانه بین كه كێشه‌و گرفته‌كانیان له پرسی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه نزیكه.
پێویسته سه‌ره‌تا باوه‌ڕی ته‌واومان به‌وه هه‌بێت ده‌ستپێكی چاكسازی و یه‌كه‌م هه‌نگاو نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور و سه‌روه‌ری یاسا و ره‌تكردنه‌وه‌ی پاشكۆیهتیه بۆ وڵاتانی تر، دوه‌م هه‌نگاو راهێنانی تاكی كورده له‌سه‌ر پابه‌ندبون به‌یاسا، په‌روه‌ركردن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ژیر‌و هۆشیارو دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان، ئه‌میش له رێگای عه‌داله‌ت و نه‌هێشتنی فه‌رق و جیاوازی و لێپرسینه‌وه له دزو گه‌نده‌ڵكارانه‌وه ده‌كرێت، بۆیه سێیه‌م هه‌نگاو دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی دادگایی به‌هێز و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه (په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادوه‌ری)كه بتوانن هاوسه‌نگ كاری خۆیان بكه‌ن.
بۆ نمونه له ساڵی (1992)ه‌وه تا ئێستا نۆ كابینه‌ی حكومه‌ت و پێنج خولی په‌رله‌مان له هه‌رێم كوردستاندا تێپه‌ڕیوه، هه‌رگیز لیژنه‌ی ئابوری په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه چاودێری وردی داهاتی هه‌رێم بكات و له راپۆرتێكدا دڵنیایی بداته خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌و داهاته له ده‌ستیكی ئه‌میندایه! كه ئه‌مه‌ش بنچینه‌ی دروستبونی گه‌نده‌ڵیه، سه‌رچاوه‌ی نه‌مانی متمانه‌یه له نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتی، كه ورده ورده بناغه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن تێكده‌دات.
بۆیه پێویسته چاكسازی لێره‌وه ده‌ست پێ بكات، له كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتودا هیچ سێكته‌رێك به قه‌د بونیادنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی تاكه‌كان و متمانه‌و به كلتوركردنی یاسا‌و ده‌ستورو رێزگرتن له پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگا گرنگتر نیه.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری سه‌ره‌تای مێژوی هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه بكه‌ین كه پێشتر وه‌كو نمونه باسمان كرد، له پیرۆزی یاسا‌و ده‌ستوری وڵاته‌وه ده‌ستیان پێكردوه، له هه‌ندێكیان مه‌لیكی و له هه‌ندێكیان وه‌راسی و له هه‌ندێكیان سه‌رۆكایه‌تی و له هه‌ندێكیان په‌رله‌مانی و..هتد به‌رقه‌راره به‌ڵام زۆر به‌وردی پێناسه‌ی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنیان كردوه، ماف و ئه‌ركی هاوڵاتی و خیانه‌تی ینشتمانیان دیاریكردوه، جه‌ختیان كردوه‌ته سه‌ر پاراستن و سه‌روه‌ری سنوری نیشتمانه‌كانیان و عه‌داله‌ت و دیموكراسی و دوركه‌وتنه‌وه له‌شه‌ڕ و توندوتیژی و سه‌رخستنی یاسای مه‌ده‌نی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی پاشكۆیه‌تی و ..هتد له هه‌ندێكیاندا جهختكراوهتهسهر ئه‌وه‌ی هیچ هاوڵاتیه‌كی وڵاته‌كه‌یان بۆی نیه خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكی وڵات یان بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران ئه‌گه‌ر جنسیه‌ی وڵاتێكی تری هه‌بێت، یان له وڵاتێكی تردا وه‌كو هاوڵاتی ژیابێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن هه‌مو به‌رپرسه‌كانیان جگه له‌م خاكه‌ی خۆیان هیچ شوێنێكی تر به نیشتمان نازانن، بۆیه بۆ هه‌رێمی كوردستانیش پێویسته له پرۆسه‌ی چاكسازیدا له‌م سه‌ره‌تایانه‌وه ده‌ست پێ بكات.