702وتار

زیانەكانی توركیا لە شەڕی ئۆكرانیاو رووسیا

3/8/2022 7:30:00 PM
هێمن كامیل

 

كاتێك دوو دەوڵەت جەنگ لە نێوانیاندا هەڵدەگیرسێت، جگە لەو كاریگەرییە خراپەی لە سەر ئەو دوو دەوڵەتە دروستی ئەكات لە زۆرێك لە بوارەكانی ژیاندا. ئەوە چەندین دەوڵەتی دیكەش بە هۆی ئەو شەڕەوە زیانیان پێدەگات.

 ئەمەش بە پێی ئەو پەیوەندییە ئابوری و سیاسیەی كە دەوڵەتان بەو دوو دەوڵەتەوە هەیانبوە. یەكێك لەو دەوڵەتانەی كە بە هۆی  دەرهاویشتەكانی شەڕی ئۆكرانیا و روسیاوە زیانێكی گەورەی ئابوری پێدەگات توركیایە بە تایبەتی ئەگەر هاتوو ئەم جەنگە درێژەی كێشا.

 ئەتوانین بڵێین زیانەكانی توركیا پریشكی بەر ئێمەش ئەكەوێت ئەوەش بە هۆی ئەوەی توركیا یەكێكەلە گەورەترین و سەرەكیترین سەرچاوەی هاوردەكردنی پێداویستسەكانی رۆژانەی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان.  واتە هەر بارگۆڕانێكی ئابوری لە توركیا رووبدات ئەوە ناڕاستەوخۆش دەگوازرێتەوە بۆ ئێمەش.

لەم وتارەدا بەشێك لەو زیانیانە ئەخەینە روو كە مەترسی لە سەر ئابوری توركیا دروست ئەكات كە بە هۆی هەڵیگیرسانی شەڕی ئۆكرانیاو رووسیاوە رووبەروی ئەبێتەوە. لەوانە:-
1-لە 34%غازی سروشتی توركیا لە رووسیاوە هاوردە دەكرێت.

2-قەبارەی بازرگانی نێوان توركیاو رووسیا لە ساڵی 2021 زیاتر لە 34 ملیار دۆلاربوە.

3-تەنها لە ساڵی 2021 توركیا بە بەهای 2ملیار دۆلار گەنمی لە رووسیا كریوە.

4-رووسیا گەورەتربن كڕیاری بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی توركیایە.

5-توركیا گەورەترین هاوردەكاری زەیتی گوڵەبەرۆژەی رووسیایەولە ساڵی 2021 رێژەی لە 42% ئەو زەیتەی هاوردەی كردوە لە رووسیاوە بوە بە بەهای یەك ملیار دۆلار.

6-قەبارەی بازرگانی نێوان توركیا و ئۆكرانیا 7,4 ملیار دۆلارە.

7-توركیا لە 13,4%گەنمی وڵاتەكەی لە ئۆكرانیا ئەكرێت.

8-ئەو هاوڵاتیانەی لە 2021 شوقەو خانویان لە توركیا كریوە لە 24,9% یان رووسین.

9-ساڵی رابردوو 5379 هاوڵاتی رووسی شوقەو خانوی لە توركیا كریوە.

10-بە ڵام 1246 هاوڵاتی ئۆكرانی خانوو شوقەی لە توركیا كریوە.

11-لە ساڵی 2021 بەڵێندەرانی توركیا لە رووسیا بە بەهای 11 ملیار دۆلار پرۆژەی وەبەرهێنانیان هەبوە.

12-ئۆكرانیاش چوارەم دەوڵەتی جیهانە كە بەڵێندەرانی تورك زۆرترین پرۆژەی وەبەرهێنانی تێدا ئەنجام بدەن لە بواری خانوبەرە.

13-لە ساڵی 2021 چوارملیۆن و حەوسەد هەزار هاوڵاتی رووسی بۆ گەشت هاتون بۆ توركیا.

14-لە ساڵی 2019 نزیكەی حەوت ملیۆن هاوڵاتی رووسی بۆ گەشت هاتون بۆ توركیا.

15-لە ساڵی 2021 دوو ملیۆن هاوڵاتی ئۆكرانی هاتون بۆ توركیا بۆ گەشت.

16-لە ساڵی 2021 سی ملیۆن (سەرچاوەیەكیش ئەڵێت 24,7) ملیۆن گەشتیار هاتون بۆ توركیا لە 27% رووسی و ئۆكرانی بووە.

17-توركیا لە 64,6% ئەو گەنمەی هاوردەی ئەكات لە توركیایەوە. بەڵام لە 13.4%یش لە ئۆكرانیاوەیە

18-لە ساڵی 2021 توركیا شەش ملیۆن و حەوسەد هەزار تەن گەنمی لە روسیا كریوە

 

19-لە ساڵی 2021 توركیا 24 ملیار دۆلار داهاتی كەرتی گەشتیاری هەبوە كە چاوەڕوان دەكرێت 10ملیار دۆلار زیان بە كەرتی گەشتیاری توركیا بكەوێت .

لە كۆتایدا ئەمەوێت ئەوە بڵێم ئێستا لە سەردەمێكدا ئەژین جیاوازە لە سەردەمەكانی رابردوو بەوەی كە لە بەر ئەوەی دوو دەوڵەت لە رووی جوگرافیەوە لە ئێمە دروبون  و هیچ نیگەران نە ئەبوین لە جەنگەكانیان لەوانەشە ئێمە هەر ئاگاداری نەبوینایە، بەڵام لە ئێستادا بەو هۆی ئەو بەرژەوەندی و پەیوەندییانەیە جۆراو جۆرانەی كە دەوڵەتەكان هەیانە بە یەكەوە وەكو بازنەی زنجیرێكن كە بە بڕین و تێكچونی یەكێكیان ئەوانی تریش تێكئەچن. راستە هەموو دەوڵەتەكان بە هەمان ئەندازەی یەك زیانمەند نابن لە جەنگی نێوان دوو دەوڵەت. بەڵام نارستەوخۆش بێت بەشێك لە كاریگەرییەكانی جەنگەكەیان بۆ دەگوازرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن