دكتۆر نەوشیروان حسین ئەكادیمیەكی باوك ئەنفال بۆ لە زانكۆتان فەسڵكرد
4/14/2023 10:25:00 PM
هێمن كامیل
لە ناو هەموو ئەو نەتەوانەی كە جینۆسایدكراون رێوشوێنی تایبەتیان هەیە بۆ مامەڵەكردن لە گەڵ رزگاربوانی جینۆسایدی نەتەوەكەیاندا. لە زۆرێك لە بوارەكاندا چەندین تایبەتمەندیان پێدەدریت.
بەڵام بە داخەوە ئەمە پێچەوانەیە لە كوردستان. لە بری ئەوەی رێز لە رزگاربوانی جینۆسایدێكی گەورەی وەك ئەنفال بگرن و بە یاسا چەندین مافیان بۆ دەستەبەر بكرێت و لە ناو كۆمەڵگەدا رێزیان لێبنرێت ، كەچی دامەزراوەكانی حكومەت دژایەتیان ئەكەن. بۆ نمونە دكتۆر نەوشیروان حسین سعید یەكێكە لە رزگاربوانی تاوانی ئەنفال و باوكی لەو تاوانەدا بیسەروشوێنكراوە . بەڵام ئەنفال چۆكی پێدانادات و سەركەوتواتە سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن تەواو ئەكات و بەكالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزدا بە دەست دەهێنیت و دواتر لە زانستی سیاسیدا بروانامەی ماستەر بە دەست دەهێنێت و وەك مامۆستای زانكۆ دادەمەزرێت . بەڵام بە داخەوە دوای تەواوكردنی خویندنی دكتۆرا لە زانكۆی نیو كاسڵی بەریتانیاو گەڕانەوەی بۆ كوردستان و جێبەجێكردنی رێكارە یاساییەكان بۆ ئەوەی لە زانكۆی چەرموو دەست بە كاربێتەوە كەچی سەرۆكی ئەو كاتەی زانكۆ دكتۆر (صڵاح سەنگاوی) كە دەكاتە برای راگەیاندنكار و شاعیر رەنج سەنگاوی كێشەی بۆ دروست ئەكات و ئیتر ئەو كۆسپ و تەگەرانەی دەخرێتە بەردەم دەست بەكاربونەوەی ئەبێتە سەرەتای ئەو پیلانە نەگریسە بۆ ئەوەی دكتۆر نەوشیروان بە هەر هۆكاریك بیت فەسڵ بكرێت. بۆیە بە بێ ئاگاداركردنەوەی خۆی كە لە رۆژی 21-4-2021 واتە حەوت رۆژ دوای یادی ئەنفال بڕیاری فەسڵكردنی بۆ دەردەچێت و ئەوە بۆ سێ ساڵ ئەڕوات هەوڵی گەڕانەوە ئەدات كەچی دەستی بە دەستی پێدەكرێت و نایگێڕنەوە بۆ سەر كارەكەی. لە كاتێكدا دكتۆر نەوشیروان لەو ئەكادیمیە دەگمەن و زمانزانانەی كوردە كە بەو تەمەنە كەمەوە ناوەندە زانستی و توێژینەوە جیهانیەكان حسابی ورد بۆ بۆچون و لێكدانەوەو لێكۆڵینەوەكانی ئەكەن و چەندین جار زانكۆ بە ناو بانگەكانی دنیا بانگهێشتی ئەكەن بۆ ئەوەی لە سەر كێشەیەكی وەك كەركوك گوێ لە بۆچون و لێكدانەوە زانستیەكانی بگرن لە بیرمە كە لە میسر ئەمخوێند زانكۆی ئەمریكی بە فەرمی بانگهێشتیان كرد بۆ ئەوەی لە بەریتانیاوە بروات بۆ قاهیرە بۆ ئەوەی سیمینارێكیان لە سەر كیشەی كەركوك بۆ پیشكەش بكات. ئەمە و دەیان نمونەی تر كە لەوانەیە لێرەدا دەرفەت نەبێت ئاماژە بە هەمویان بكەم. من یەك پرسیار ئەكەم كەسانی لەم جۆرە دەبێت بكرێن بە سیمبۆل و هێمای كۆڵنەدان و چۆكدانەنان و هەستانەوە نەك بەو شێوەیە پاداشت بدرێنەوە. راستە دكتۆر نەوشیروان كەسێكی حیزبی نیە بەلام ئەوندەی من لە نزیكەوە بیناسم ناهێڵێت هیچ ئایدۆلۆژیایەكی سیاسی تێكەڵ بە كوردبونە پاكەكەیی و تواناو ئاستە زانستیەكەی و ئاینپەروەرییەكەی بێت. ئەمەش لەوانەیە باشترین سیفەتی كەسانی ئەكادیمی بێت. ئەو هۆكارەی بۆ دكتۆر نەوشیروان دروستیان كرد بۆ ئەوەی زۆر بێ بەزەییانەو بێ شەرمانە بتوانن فەسڵی بكەن چەندین كەسی تریش هەمان كێشەی یاسایی هەبوەو فەسڵیش نەكراوە.
لە كۆتایدا ئەمەوێت بلێم ئیستا كە لە یادی ئەنفالداین داوا لە دكتۆر ئارام وەزیری خوێندنی باڵا ئەكەم هەموو هەوڵێك بدات بۆ گەرانەوەی دكتۆر نەوشیروان بۆ سەر كارەكەی ئەگەر نا مێژوو رەحم بە كەس ناكات.