321وتار

ئه‌و تاوانانه‌ى دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر له‌ كه‌ركوك نه‌مان

10/16/2022 9:56:00 PM
هێمن كامیل

له‌ دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ زۆر دیارده‌ى تاوانكارى له‌ كه‌ركوك نه‌مان كه‌ ماوه‌ى 14 ساڵ بوو ببوه‌ به‌شێك له‌ ژیانى خه‌ڵكى شاره‌كه‌. ئه‌مه‌ش ئه‌بێت خوێندنه‌وه‌ى وردى بۆ بكرێت  كه‌ بۆچى ئه‌م تاوانانه‌ى خواره‌وه‌ له‌ كه‌ركوك نه‌مان یان زۆر زۆر كه‌مبونه‌وه‌؟ ئایا كێ هۆكار بوو ؟ ئایا هۆكاره‌كان ناوخۆیى بوون یان هه‌رێمى یان نێوده‌وڵه‌تى؟.
یه‌كه‌م/  نه‌مانى دیارده‌ى رفاندن له‌ شاره‌كه‌ به‌ رێژه‌ى له‌  100% .
دووه‌م/ نه‌مانى دیارده‌ى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیل به‌ رێژه‌ى له‌  100%.
سێیه‌م/ نه‌مانى دیارده‌ى بۆمبى موگناتیسى و لكێنراو به‌ رێژه‌ى له‌  100%
چواره‌م/ نه‌مانى دیارده‌ى بۆمبى چێنراو به‌ رێژه‌ى له‌  100%.
پێنجه‌م/ نه‌مانى دیارده‌ى چه‌كدارى به‌ رێژه‌ى له‌ 97%.
شه‌شه‌م/ نه‌مانى لێسه‌ندنى خاوه‌و سه‌رانه‌ له‌ سه‌رمایه‌دارو مۆڵ و كارگه‌و ماركێته‌كان به‌ رێژه‌ى له‌ 80%.
حه‌وته‌م/ نه‌مانى دیارده‌ى ئۆتۆمبیلى بێ ژماره‌و جام و ره‌ش و شوفێریكردنى بێ مۆڵه‌ت به‌ رێژه‌ى له‌ 90%.
هه‌شته‌م/ نه‌مانى دیارده‌ى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان به‌ ناوى هێزى ئه‌منیه‌وه‌ به‌ رێژه‌ى له‌ 98%.
نۆیه‌م/ نه‌مانى دیارده‌ى بێ رێزیكردن به‌ مامۆستا له‌ هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى  وزاریدا به‌ رێژه‌ى له‌ 95%.
ده‌یه‌م/ نه‌مانى دیارده‌ى هه‌ستیارى نێوان نه‌ته‌وه‌كان به‌ رێژه‌ى له‌ 80%.
یانزه‌یه‌م/ نه‌مانى فرۆشتنى روتبه‌ و پله‌ى سه‌ربازى  و پۆستى ئه‌منى به‌ رێژه‌ى له‌  100%.
دوانزه‌یه‌م/ نه‌مانى ده‌زگاى ئه‌منى حیزبى به‌ رێژه‌ى  100%
سیانزه‌یه‌م/ نه‌مانى گرتنى خه‌ڵك له‌ سه‌ر بیروراو ره‌خنه‌گرتن به‌ رێژه‌ى له‌ 100%
چوارده‌هه‌م/ نه‌مانى كوشتنى رۆژنامه‌نوس و چالاكوان و هونه‌رمه‌ندو دكتۆرو كه‌سانى ئیدارى به‌ رێژه‌ى له‌ 100%.
پانزه‌هه‌م/ نه‌مانى دیارده‌ى به‌ زۆر بردنى مامۆستاو فه‌رانبه‌ر بۆ كۆبونه‌وه‌ى حیزبى به‌ رێژه‌ى له‌ 95%
شانزه‌هه‌م/ نه‌مانى دیارده‌ى دزینى ئۆتۆمبیل به‌ رێژه‌ى له‌ 90%.
حه‌ڤده‌هه‌م/ نه‌مانى دیارده‌ى ده‌ستگرتن به‌ سه‌ر زه‌وى خاوه‌ن تاپۆدا به‌ رێژه‌ى له‌ 100%.
هه‌ژده‌هه‌م/نه‌مانى دیارده‌ى  هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر بانكه‌كان .
له‌ كۆتایدا ئه‌مه‌وێت بڵێم رێژه‌كان به‌ پێى ئه‌وه‌ دامناوه‌ كه‌ له‌ واقیعه‌كه‌دا ئه‌ژین و ئه‌بینین و ئه‌یبستین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن