هه‌وارى شار داهاتێكى زۆر‌و پاركێكى وێران
10/3/2022 9:35:00 PM
هێمن كامیل
هه‌وارى شارى له سلێمانى یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پاركه‌كانى كوردستان له رووى رووبه‌ره‌وه‌و له سه‌رده‌مى یه‌كێك له كابینه‌كانى دكتۆر به‌رهه‌مدا ده‌ست به دروستكردنى ده‌كرێت. به‌ڵام له ئێستادا به بیانوى نه‌بونى داهاته‌وه بۆ دوو ساڵ ئه‌ڕوات هه‌رجارێك سه‌ردانمكردبێت هه‌ستم به فه‌رامۆشكردن و گرنگى پێنه‌دانى كردوه، دواهه‌مین جار كه سه‌ردانى ئه‌م پاركه‌مكرد چه‌ند رۆژى رابردوو بوو زیاتر له جاره‌كانى پێشوو بێ خزمه‌تى و پیسى پاركه‌و وشكبونى زۆریك له چیمه‌ن و رووبه‌ره سه‌وزاییه‌كه‌ى نیگه‌رانى كردم. بۆیه بڕیارمدا به دواداچونێك بكه‌م و تاوه‌كو بگه‌م به‌وه‌ى كه ئایا راسته ئه‌م پاركه به هۆى نه‌بونى داهاته‌وه به‌م جۆره پشتگوێخراوه، دواتر گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ى كه ئه‌و داهاته‌ى ئه‌م پاركه هه‌یه‌تى هیچ پاركێكى حكومى له كوردستاندا نیه‌تى و ئه‌گه‌ر داهاته‌كه‌ى بخرایه‌ته خزمه‌تى ئه‌م پاركه‌وه ئه‌وه ئه‌توانرا به‌و داهاته نه‌ك ته‌نها خزمه‌تكردنى هه‌وارى شار به‌ڵكو ئه‌توانرا چه‌ند پاركێكى تر‌ى هاوشێوه‌شى پێدروستبكرایه. بۆ نمونه له‌م پاركه‌دا هه‌شت كۆشكى گه‌وره‌و بچوك هه‌یه گه‌وره‌كان ساڵانه بڕى حه‌فتاو پێنج ملیۆن دینار كرێئه‌ده‌ن و بچوكه‌كانیش ساڵانه بڕى ده ملیۆن دینار كریئه‌ده‌ن. ته‌نها ده‌روازه‌ى پاركه‌كه ساڵانه به زیاتر له سێسه‌د ملیۆن دینار ئه‌درێت به كرێ. پرسیارم له ده‌ستگێڕه‌كانى ناو پاركه‌كه كرد ئه‌وانه‌ى یارى مناڵان و په‌شمه‌ك ئه‌فرۆشن مانگانه برى چوارسه‌د هه‌زار دیناركرێ ئه‌ده‌ن. ئه‌مه جگه له كرێى ئۆتۆمبیله شحنه‌كان و به كرێدانى پاسكیل و شه‌مه‌نده‌فه‌رو چه‌ند ورده داهاتێكى تر. واته به شێوه‌یه‌كى گشتى ساڵانه ئه‌م پاركه نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دینار داهاتى هه‌یه‌و ته‌نها له رۆژانى هه‌ینى هه‌ردوو وه‌رزى به‌هارو هاویندا ده‌روازه‌ى ئه‌م پاركه داهاتێكى زۆرى هه‌یه‌و به هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ر ئۆتۆمبیلێك ئه‌ڕواته ژووره‌وه بڕى پێنجسه‌د دینارى لێوه‌رده‌گیرێت و ده‌یان هه‌زار ئۆتۆمبیل سه‌ردانى پاركه‌كه ئه‌كه‌ن.
بۆیه هیوادارم راگه‌یاندكاره‌كانى شارى سلێمانى به دواداچونى زیاتر بۆ كێشه‌و داهاته‌كانى ئه‌م پاركه بكه‌ن و بزانن ئه‌م داهاته زۆره ئه‌ڕوات بۆ كوێ و بۆچى ئه‌م پاركه جوانه‌ى شارى سلێمانى بوه شوێنێكى وێرانه‌و وا بڕوات مرۆڤ شه‌رم ئه‌كات سه‌ردانى بكات.
چونكه ناكرێت یه‌كێك له سیما گه‌شتیارییه‌كانى سلێمانى كه رۆژانه خه‌ڵكى شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش سه‌ردانى ئه‌كه‌ن به‌م جۆره ببێته وێرانه.