480وتار

هاوپەیمانێتیەکی گرنگ!

5/3/2021 9:47:00 AM
ئاریز عەبدوڵا

ئەو هاوپەیمانێتیەی لە نێوانی ی.ن.ک و گۆڕان کرا زۆر گرنگ و هەنگاوی یەکەمی قۆناغێکی نوێی کاری هاوبەش و پێکەوەییە لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی. خۆزگە هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئاستی ناوچە دابڕێندراوەکان لە ژێر یەک ناونیشان بەشداریمان دەکرد، بەڵام نەکرا!

هاوپەیمانێتی نێوان یەکێتی و گۆڕان گرنگە، چونکە:
یەکەم: هەمیشە کاری هاوبەش و پێکەوەیی ئەنجامی باشتری دەبێ.
دووەم: دەبێتە هۆی لەیەکتر نزیکبوونەوەی زیاتری سەرکردایەتیی و بنکە جەماوەرییەکەی هەردوولا.
سێیەم: هۆکارێک دەبێ بۆ ڕاستکردنەوەی پارسەنگ و درووستکردنەوەی هاوسەنگی سیاسی.
چوارەم: هۆکارێک دەبێ بۆ سەقامگیریی و بە هێمنی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن.
پێنجەم: هۆکارێک دەبێ بۆ یەکدەنگیی و یەک هەڵوێستی لە بەغدا.
شەشەم: ئەو هاوپەیمانێتیە بنەمایەکی گرنگە بۆ درووست کردنی بەرەیەکی گەورەتر لە سەر ئاستی عێراق.
دیارە جگە لەو هاوپەیمانێتیە لێک تێگەیشتن  و وەک یەک خوێندنەوەی هەلومەرجە سیاسیەکانی هەرێم و بەغداش لە نێوان یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو هەیە، ئەوەش هەنگاوێکی گەورە و گرنگە.
ئەنجامی ئەو دوو هەنگاوە بۆ بەرژەوەندیی خەڵكی کوردستانە، هیوادارین هەنگاوی تری بە دوادا بێ، بە تایبەت لەگەڵ گۆڕان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن