652وتار

وريا نەبين هەرێميش ئێوە خۆش!

2/2/2021 7:08:00 PM
ئاریز عەبدوڵا

سەرەڕای ئاڵنگاری و پيلانی نەياران دوو ئاراستەی سياسی ناوخۆيی مەترسيداريش تا دێ زەقتر دەبنەوە.


ئاراستەيەک پاڵپشت بە تورکيا دەيەوێ درێژە بەو سياسەتە ئابوريە بدا کە بە ئاشکرا مايەپوچ بوونی هاوار دەکا و ئەوسەريشی نەك هەر تاريک ديارە، بگرە بە مينی گەورەش تەنراوە.


هەرچی ئاراستەی دووەمە بە پاساوی دابينکردنی بودجە و موچە دەيەوێ پارێزگاکانی هەرێم راستەوخۆ پەيوەندی لەگەڵ بەغدا دروستبکەنەوە!.


ئەنجامی ئەو پڕۆژەيەش لانى كەم هەڵوەشانەوەی هەرێمی بەدوادادێ ئەگەر لە نيوانی ئەو دوو ئاراستەيە بەدانايی و لە خۆبوردنەوە کار نەکرێ و لايەنە سياسيەکان لەسەر ئەو پرسە سياسيە نيشتيمانيە کۆك نەبنەوەو بە مەسئوليەتەوە ئاراستە گشتيەکە نەگرينە بەر ئەوا هەرێميش ئيوە خۆش.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن