ڕێککەوتنەوەی یەکێتی و پارتی!
1/22/2022 1:00:00 PM
ئاریز عەبدوڵا
هەرچەندە، پارتی
یەکلایەنە چۆتە ناو (بەرەی صەدر – حەلبوسی) و بەوهەنگاوەش درزی نێوان هەردوو هێزە
سەرەکیەکەی کوردستان فراوانتر بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەرفەت بۆ رێککەوتنەوە
و هەماهەنگی لەبەر دەستە.
کارایی و کاریگەریی
سیاسیی کورد لە بەغدا، بەندە بە یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی، نەک
ژمارە و جۆری پۆستەکان. ئەو چەمکە بۆ کارایی و کاریگەریی هەر یەک لە پارتی و یەکێتیش
هەمان مانا دەدا و بەندە بەوەی ئایا بەیەکەوە بەشداری کابینەی نوێ دەکەن یان بە جیاواز؟
ڕەنگە یەکێتی و
پارتی رێکبکەونەوە، کە ئەوەش ڕێگا ڕاستەکەیە، بەڵام لە بارێکدا ھەردوولا تاک تاک و
بە جیاواز ڕێگای بەغدا بگرینەوە بەر ئەگەری دروستبوونی لێکەوتەی نەخوازراوی ھەیە.
وەدەستهێنانی ئەو
پۆست و ئەم پۆست بۆ ئەم لایەن و ئەو لایەن لە چاو پێویستی و بەرپرسیارێتی کاری
هاوبەش لە بەغدا هیچ بەهایەکیان نییە.
لە رێکنەکەوتن هەموومان
باج دەدەین، بەڵام بە ھۆکاری بەشداریکردن لە بەرەی (صەدر – حەلبوسی) ئەنجام و باجەکەی
بۆ پارتی قوڕستر دیارن.
لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستانە، نەک سەپاندن
و مەرج بۆ یەکتری دانان. کوردیش دەمێکە بەگفتوگۆ دەڵێ: دان و ستان.