فراوانخوازی تورکيا!
6/25/2021 9:30:00 PM
ئاریز عەبدوڵا
پاساوی هێڕش و داگيرکردنی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە هەبوونی پەکەکەيە. راستە پەکەکە هەروەکو چۆن لە بۆتان، هەکاری و دياربەکر ھەیە. بێ مۆڵەتی حکومەتی هەرێم لە بادينان و قەنديلش هەيە، بەڵام ئيمە دەزانین پەکەکە تەنيا بيانووە دەنا تورکيا ئەو کارەی هەر دەکرد.
ئەگەر تورکيا دەيەوێ بڕوا بە گەلی کوردستان و عێڕاقيش بێنێ کە هێڕش و داگيرکاريەکانی تەنيا دژی پەکەکەن، پێويستە بەزووترين کات لە دەشتی نەينەوا، سوریا، رۆژئاوا، ئازربايجان، قوبرس، ليبيا و سۆمال و.... بکشێتەوە و لە جياتی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی لۆزان هەوڵی بوژانەوە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێڤەر بدات، دەنا پڕووپاگەندەکانی مايە پووچ و باوەڕنەکردەن.