!پێشمەرگە و سەرکردايەتی کوردستان و ئەمەریکا
4/1/2021 12:27:00 PM
ئاریز عەبدوڵا
لە سەرەتای شۆڕشی نوێوە دروشمێکی شۆڕش و پێشمەرگە
بريتی بوو لە: خەبات دەکەين دژی ئيمپڕياليزم لە سەرووی هەمووشيەوە ئەمەريکا. ساڵ
هات و ساڵ چوو ئيمپڕياليزمی جيهانیی نەبایە لە ساڵی ١٩٩١ بە تايبەت دوای کۆچڕەوەکە
ئەوا فاتيحا لەسەر مەرگی گەلێك دەخويندرا.
هەر ئەوەش نا، بەڵکو ئەمەریکا و هاوپەيمانان
و ئێرانيش نەبان دەوڵەتی ئيسلامی واتە
داعش داروبەردی کوردستانی بەسەر يەکدا دەڕوخاند.
ئيستا ئەو پيرە ئيمپڕياليزمە جيهانيە بە
هەموو شێوەيەك پشتگيری و پشتيوانی هەرێم بەگشتی و هێزی پێشمەرگەش بە تايبەت دەکا،
بۆ يەکخستنەوە و يەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە فشاری زۆر دەخاتە سەر حکومەت و لايەنە
سياسيەکان، بەلام فشارەکان تا ئيستا بێ سوودن، چونکە ئيمە دەمانەوێ وڵاتەکەمان فرە
مير و ميرنشين بێ، چەندی پێمان بکرێ چەك و تفاقی هاوپەيمانان بۆ ليوا و هيزە تايبەتيەکانی
ئەم مير و ئەو مير دەکێشینەوە!
ئيمە باسی سەربەخۆیی دەکەين، کەچی
نامانەوێ دەوڵەتداری بکەين!
ئێمە سەر زمان و بنی زمانمان پێشمەرگە
و و ئازايەتی پێشمەرگەيە، بەلام لە کۆتاييدا پێشمەرگەمان بۆ پاراستنی حزب و کەس لا
مەبەستترە!
من دەپرسم ئەمەريکا و هاوپەيمانەکانی بۆ
هەرێم و پێشمەرگە دڵسۆزترن ، يان سەرکردە و بنکردەکانی خۆمان؟!