سەددام حوسێنیش لە مام جەلال خۆش نەدەبوو!
4/24/2024 10:06:00 PM
ئاریز عەبدوڵا
دوای وەستانی شەڕی
عێراق - ئێران و کۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنفال لە پایزی ١٩٨٨ سەددامی دیکتاتۆر
لەوپەڕی دەسەڵات و بەهێزیدا وەها لەخۆبای بوو، وایدەزانی ڕەوڕەوەی مێژوو وەستاوە و
ئیدی ئەو سەرۆک و سەرکردە و فەرماندەری بگرە و بکوژەی بێ ڕکابەر و بێ چاودێرە!
لەوکاتەدا لێبوردنێکی گشتی هەموو بەپێشمەرگە خەڵکی سڤیل دەکرد (جگە لە
یەک کەس) بڕیاریدا هەمووان بۆیان هەیە بگەڕێنەوە (عێراق) جگە لە جەلال تاڵەبانی.
ڕۆژ هاتن و ڕۆژ
چوون و کاتێک دادگای عێراقی بڕیاری لە سێدارەدانی سەددام حوسێنی دەرکرد، ئەو مام جەلالەی
ئەو لێی خۆش نەدەبوو سەرۆککۆماری عێراق بوو.
ئەو ڕووداوە پەندێکی
مێژوویی زۆر گەورەیە. پێویستە هەموو سەرۆکە دیکتاتۆرەکانی دنیا و حزبە تۆتالیتاریەکان
و کەسایەتیە لەخۆباییەکان دەرسی لێ وەربگرن، چونکە مێژوو سەلماندویەتی دەسەڵاتدارە
هەرە بەهێز و گەمژە لەخۆباییەکان هەرە زەلیلترین کەسایەتی پەراوێزی مێژوو دەبن.