925وتار

پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی گرنگی بۆ كورد و هەرێمی كوردستان

3/16/2021 2:19:00 PM
چۆمان محەمەد

دادگای ئیتحادی باڵا (فیدراڵی)، بەیەكێك لە پایەكانی دەوڵەتداری دادەنرێت لەهەمو وڵاتانی دنیادا، ئەوەش بەهۆی ئەو دەسەڵات و تایبەتمەندیە گەورەیەی هەیەتی لەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان دەسەڵاتەكان و بەسەرچاوەی شەرعیەتدان و رەوایەتی دادەنرێت بۆ ئەو یاسایانەیە كە لەپەرلەمانەوە دەردەچێت تاچەند گونجاوە لەگەڵ دەستور یاخود نا، سەرباری ئەوەی باڵاترین دەزگای دادوەریە لەنێو سیستەمی دادوەری وڵاتان.

دەستوری عێراق و دادگای فیدراڵی دەستوری هەمیشەیی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥، بەگرنگیەكی گەورە لەم دادگایەی روانیوە چەندین تایبەتمەندی و دەسەڵاتی رەهای بەخشیوە پێی كە لەمادەی ٩٣ی دەستوردا دەسەڵاتەكانی پەرلەمان لە (چاودێریكردنی دەستوری بونی یاساكان و نیزامەكان، راڤەكردنی بڕگەكانی دەستور، پەسەندكردنی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان، چارەسەركردنی كێشەكانی حكومەتی هەرێمیەكان و پارێزگاكان، هەڵوەشاندنەوەی ماددەیاسایەكان چەندین دەسەڵاتی تر)، هەرچەندە ئەم دادگایە لەعێراقدا بەپێی ماددەی ٤٤ لەیاسای بەڕێوە بردنی ئیدارەی دەوڵەت باسی دروستكردنی كراوە، كەلەدواتر بەفەرمان یاخود ئەمری ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ بۆ دەرچوە كە باسی پێكهاتەو دەسەڵات و شێوازی كاركردنیان، كەبەپێی ماددەی ٩٢ی دەستوری هەمیشەیی پێویستی كردوە یاسایەكی تایبەت بۆ ئەم دادگایە دەرچوێنێت بەدەنگی  دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام تائێستا یەكلانەبۆتەوە كە ئێستا پرۆژە یاسایەك لەپەرلەمانی عێراق ئامادەیە ٢١ ماددەی پەسەندكراوە، بەڵام سێ‌ ماددەی ماوەتەوە كە جێی ناكۆكی و مشتومڕی لایەنە سیاسیەكانەی عێراقە.

* دادگای فیدراڵی و گرنگی بۆ كورد وهەرێمی كوردستان:-
لەراستیدا ئەم دادگایە گرنگی گەورە هەیە بۆ سەرجەم پێكهاتە سیاسیەكان لەعێراقدا  بەگشتی و بەتایبەتر بۆ كوردستان هەرچەندە لەرابردودا لەزۆر پرس وبڕیاردا دەستوەردانی سیاسی هەبوە لەکارەکانیان چونكە ئەم دادگایە چاودێرە بەسەر هەموو ئەو یاسایانەی كە لەپەرلەمانی عێراقەوە دەردەچێت ئایا پێچەوانەی دەستورە یاخود نا، كەلەئێستادا ئاراستەیەكی بەهێز هەیە بۆ مامەڵەیەكی خراپ ونابەجێ‌ دەچێت بۆ كوردستان، كە رەنگی داوەتەوە لەیاساكانی پەرلەمانی عێراق لەڕێی ئەم دادگایەوە دەتوانرێت هەر بڕگەو مادەیەك هەبێت داوای هەڵوەشاندنەوەی بكەن گەر دژ بەكوردو مافەكانی كوردبێت لەنێو دەستوری عێراق، سەرباری ئەوەی كە هەر ئەم دادگایەیە دەسەڵاتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمەكان و پارێزگاكان و حكومەتی ناوەند هەیە، كەلەئێستادا حكومەتی هەرێمی ك وردستان وحكومەتی ناوەندی چەندین كێشە لەنێوانیاندایە، لەنمونەی بودجەو نەوت وپێشمەرگەو ماددەی ١٤٠وكەمكردنەوەی پێكهاتەی كورد لەدامەزراوەكان ونەناردنی بەشەبودجەی هەرێم، لەم ساتەوەختەشدا یاسای بودجەی عێراق گەورەترین كێشەی هەرێم و بەغدایە، بۆیە ئەم دادگایەرۆڵی یەكلاكەرەوەو خشتەی كۆتایی هەیە لەچارەسەركردنی كێشەی نێوان هەرێم وبەغداد، ناكرێت بەپێێ‌ ئەرزش و گرنگی لەداڕشـتنەوەی ئەم دادگایە بۆ كورد بڕوانین، سەرباری ئەوەی پەسەندكردنی دەرئەنجامەكانی هەڵبژأردنەكانیش پەیوەندی بە كوردو ئەو كورسیانەوە هەیە كە لەناوچە جێناكۆكەكان شوێنی ململانێ‌ی لایەنە سیاسیەكانی عێراقە لەروی ساختەكاری وئەو فشارانەی دەكرێن بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكان، بۆیە پێویسە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و نوێنەرەكانمان لەپەرلەمانی عێراق زۆرترین پێداگری و فشاریان لەدەرچواندنی ئەم یاسایە بێـت كەپشكی كورد تێدا لەرێی ئەندامەكانیەوە تەواو پارێزراو بێت وهیچ خەمساردیەك نەشێوێنێت لەم بابەتەدا.
بەپێی ماددەی (٢) باس لەژمارەی ئەندامانی دادگاكە دەكات لە سەرۆک و جێگر و یانزە ئەندام پێکدێت کە (٥) دادوەرن و (٤) شارەزای فقھی ئیسلامن (٢) شارەزای یاسان، ئەوەی لەم ماددەیە گرفتی دروست کردووە شارەزایانی فقھی ئیسلامین، کە ئایا ئەمانە لە پیاوانی ئاینی دەبن؟ یان لە مامۆستایانی زانکۆ لە بواری فقھی ئیسلامی؟ ھەروەھا ئایان ئەمانە مافی دەنگدانیان دەبێت؟ یان تەنیا ڕاوێژکار دەبن، ئەگەر مافی دەنگدانیان ھەبێت ، مافێکی یەکسان دەبێت لەگەڵ ئەندامانی تری دادگاکە یان مافی ڤیتۆیان دەبێت،ئایادەتواننن دەنگ بدەن لەوبابەتانەی بەتەنها پەیوەستن بە بواری دینی وئاینی. ھەرچی ماددەی (٣) تایبەتە بە میکانیزمی دیاریکردنی دادوەر و شارەزاکان، سەبارەت بە دادوەرەکان بەپێی پڕۆژە یاساکە ئەنجومی دادوەری عیراق و ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم بە ھاوبەشی دادگای فیدرالی دیاریان دەکات، کەواتە سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدرالی ئێستا بەشدار دەبن لە دەستنیشانکردنی ئەندامانی تازە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە، بەپێی ماددە (٢١) پڕۆژە یاساکە کە دەنگی لەسەر دراوە، بە دەرچوونی یاساکە سەرۆک و ئەندامانی ئێستای دادگاکە خانەنشین دەکرێن، ئیتر چۆن دەتوانن ئەو بەشداریەیان ھەبێت؟ سەبارەت بە دیاریکردنی شارەزایانی فقھی ئیسلامی بەپێی پڕۆژە یاساکە وەقفی شعی (٣) کەس کاندید دەکات ھەروەھا وەقفی سونی بە ھاوبەشی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم (٣) کەس کاندید دەکات، بەپێیە بێت ئەم شارەزایانە لەسەر بنەمای مەزھەبی دیاری دەکرێن، ئەمەش جۆرێک لە جیاکاری دینی دروست دەکات کە پێچەوانەیە لەگەڵ ماددەی (١٤) دەستوری عیراقی، بۆیە پێکھاتە ئاینەیەکانی تریش دەتوانن داوای پشکی خۆیان بکەن. ھەرچی پەیوەندی بە دیاریکردنی شارەزایانی یاساوە ھەیە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عیراق و ھەرێم دیاریان دەکەن. ماددەی (١٢) پەیوەستە بە چۆنیەتی دەنگدان لەسەر بڕیارەکانی دادگاکە ئایا بە زۆررینەی سادە بێت یان زۆرینەی ڕەھا یان زۆرینەی دوو لەسەر سێ یان چوار لەسەرپێنج. پشكی كورد سەبارەت بە پشکی کورد ، ئەگەرچی بەڕوونی نە لە یاسا کۆنەکە و نە لەم یاسا تازەیە ئاماژە بە پشکی کورد نەکراوە، بەڵام کورد لە ڕابردوو دوو ئەندامی ھەبووە، بەپێی ئەم یاسا تازەیەش پێوێستە ئەندامی لە ناو دادوەرەکان و شارەزایانی فقھی ئیسلامی و قانون ھەبێت چونکە لە دیاریکردنی ئەمانە پرۆژە یاساکە کردویەتی بە مەرج ھەرێم بەشدار بێ،بۆیە فشارو پێداگری حیزب و نوینەرەكامنمان لە پاراستنی ئەو ژمارەیەو بونی ئەندامەكان لە نوینەری كورد كارێكی یەكجار و پیویستە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن