194وتار

هاوتاكردنی موچەی خانەنیشینان سەپێنراوە مەیكەنە دەستكەوت

9/2/2024 8:19:00 PM
چۆمان محەمەد

یاسای خانەنیشینی یەکگرتوو ژمارە ۹ لەساڵی ۲٠۱٤ وە لە عیراق دەرچوێنراوە،زیاتر لە ۱٠ ساڵە حكومەتی هەرێم ئامادەنەبووە جێبەجێی بكات،زیاتر لەوەش  لەمانگی ۱۱ ساڵی ۲٠۲۲  دادگای فیدرالی عێراق بریاردراوە بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنیشینی یەكگرتووی عێراق وهاوتاكردنی خانەنیشینی هەرێم وەكو بەغداد،بەڵام حكومەتی هەرێم ڕێگربوو لەوەی ئەم یاسایەی عێراق لە پەرلەمانی كوردستان انفاذ بكرێت،رێگربوو لەوەی بڕیاری دادگای فیدرالی جێبەجی ببێت،دیسان ڕێگربوو لەم كابینەیەدا سندوقی خانەنیشینی دروست بێت،ئێستا بەچ ویژدان و ڕویەكەوە دێن بەدەستكەوت دەیفرۆشنەوە بە خانەنیشینان،ئێوە هەر لەبنەماوە حسابتان بۆ خانەنیشینان نەكردوە وفەرامۆشتان كردون،ریزبەندی دابەشكردنی لیستی موچەی رابردوتان شایەتە كە هەمیشە خانەنیشین لە كۆتایی لیستەكەدا بون،بۆیە ئەم هاوتاكردنە سەپێنراوە لەسەرتان هیچ خواستی خۆتانی تێدا نەبوە،چونکە هەم یاسابونی هەیە هەم بریاری دادگای فیدرالی،لەهەموشی گرنگتر پارەكە بەغداد دابینی دەكات نەك لەگیرفانە شەق و شرەكەی ئێوە بێت..
دیسان ئەم راستی وقسانەش دەكەین،پێمان دەلێن ئێوە خائین وخۆفرۆشن،ئیوە دژی حكومەتی خۆتانن،ئێوە لەحكومەتن مافی رەخنەو وتنی راستیتان نیە بۆیە دەستکەوتێک بۆ توێژی خانەنشین بەهاوتاکردنی مووچەکانیان بەدیهاتبێت سەرچاوەکەی یاساو بڕیاری دادگای فیدرالیە نەک دەسەڵاتی هەرێم..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن