153وتار

زیادكردنی كرێی كارەبا مەرجەكانی یاسایی وەزارەتیشی تێدانیە

8/14/2023 6:26:00 PM
چۆمان محەمەد

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ٦ ئەمسالأدا بریاریداوە بە زیادكردنی نرخی كرێی كارەبای كۆمەلأگای نیشتەجێبون و سیتیەكان لە ۱۸ دینار بۆ ۱٥٦ دینار.

سەرباری ئەوەی ئەم زیادكردنە بەشێوەی زانستی و تصاعدی زیادینەكردوە و بنەمایەكی لۆژیكی نیە، لەڕوانگەی یاسایشەوە بەپێی بڕگەی ٤ لەمادەی ٤ لە یاسایی وەزارەتی كارەبا ژمارە٦ ساڵی ۲٠۲۱ ی پەرلەمانی كوردستان سێ مەرج پێویستە لە كاتی زیادكردنی كرێی كارەبا كە پێویستە ڕەچاو بكرێن، كە بریتین لە (گۆرانكاری لەباردۆخ و تێچویی كارەبا، بژێوی هاوڵاتیان، ئابوری هەرێم).

لیرەدا بەسەرنجدان لە واقیعی ئیستای هەرێمی كوردستان نەگۆرانكاری رویداوە لە تێچوی كارەبا نە دۆخ و ژیانی هاوڵاتیان و ئابوری هەرێم ئەوەندە باش وسه‌قامگیرە هاوكاری ئەم زیادكردنە نیە، گەر هەر نیەت و ویستان بوە زیاد بكرێت با لەسەر بنەمای لۆژیك و زانست و باروگوزەرانی خەڵك بێت.

راستە نرخی كارەبا رێكخستنەوەی پێویستە چونکە تێچوی زۆرە، بەڵام بەم شێوازو فۆرمەی ئێستا گونجاونیە، سەرباری ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی كاربەڕێكەریدا پەنای بردۆتەبەر ئەم زیادكردنی كرێی كارەبایەی كە رەهەندی ئابوری هەیە.
بەداخەوە ئەم كابینەی حكومەت نیەت و بەرنامەی زۆر ئاشكراو ڕونە كە دەیەوێت داهاتی ناوخۆ زیاد بكات بەهەر ڕێگاو شێوازێك بێت بەشی زۆری هەنگاو و بریارەكانی حكومەت بنەمای یاسایی و زانستی و لۆژیكی و دادپەروەری نیە، دەنا هیچ مانای نیە جیاوازی خێزانێك لەسیتیەك و خێزانێك لە  تەنیشت سیتیەكە چیە لەیەك گەرەكدا لەنرخی كارەبایان، بۆ حكومەت دەتوانی بۆ ئەو كۆمەڵگای نیشتەجێبونانە كارەبایان بكاتە  ۲٤ كاتژمێری بۆچی ناتوانن بۆ گەرەكەكان كارەبای ۲٤ كاژێری دابین بكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن