432وتار

گۆڕان لەنێوان بیرچوونەوەو گۆڕانکاریدا

4/10/2022 7:46:00 PM
چۆمان محەمەد

بەداخەوە ئەمرۆ شەش مانگ تێپەڕدەبێت بەسەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی  ۱٠/۱٠/۲٠۲۱ی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، كە بۆبزوتنەوەی گۆران كەمەرشكێن بوو زیاتر لەشكستێكی ئاسایی، وادەردەكەوێت كە لەمس و هەستمان بەو شكستە گەورەیە نەكردبێت وەك شۆکێک، دەرئەنجامەكان وای دەخواست بریارو هەنگاوە كردارییەكان لای دەنگدەران وهاوڵاتیان هەستی پێبکرێت.

‎ دڵسۆزان چاوەڕێ بون، ئەو شکست و سزادانە، وامان لێبکات پێداچونەوەیەکى جدى بە سیاسەت و بەرنامەکانى خۆماندا بکەینەوە، چاوەڕێ بون بەخێراى هۆکارەکان دەستنیشان بکەین، بەپەلە چارەسەریان بکەین و بە دەنگدەرانمان بڵێین ئێوە لەسەر ئەو شتانە ئێمەتان سزادا، ئەوەتا ئێمە گوێتان لێدەگرین و هەڵەکان راستدەکەینەوە. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەوەی پێویستە  نەکراوە، چونکە راستكردنەوەی ئەو بارە لارە نە بەم نەرمەجوڵە نەرم وسست و جوڵە روكەشیانە دەبێت بگرە خراپتر دەبێت، زیاترو زیاترنەك تەنها دەنگدەر بگرە  هەڵسوراوە بنەڕەتیەكان بێ هیوادەبن، دۆخی خەڵك  و ژیان و گوزەرانی خەلَك و موچەخۆران و ماف و ئازادیەكان یەكجار خراپە، ئەم بێدەنگی و هەڵوێست وەرنەگرتنە ئەم هێزە نەك لاواز دەكات بگرە دەمانخاتە بەردەم نەفرەتی كۆمەڵگا.


ئەوەی ماوە بۆ وتن ئەوەیە گۆڕان لەنێوان بیرچوونەوە و مانەوە لە خەیاڵدانی خەڵکدا بەپەلە دەبێت تەکانێک بە دۆخەکەی ئێستای خۆی بدا و جوڵەیەک نیشان بدات ماڵی خۆی و دڵی تۆراوی دەنگدەر و هاوڵاتیانی بێهیواش ئاشت بکاتەوە،گەر بریاربێت ئێمە ببینەوە بە بزوتنەوەیەكی جەماوەری وبەرەی خەڵك، چونکە تائێستاش هیواو فرسەت هەیە گۆران لە غیاب و نەبونی حیزبی راستەقینەی بەرەی خەڵكدا ببێتەوە بە هێزێكی کاریگەر، بەمەرجی ئازایانە بەرنامەو دیدگاو بۆچونی خۆی دەرببڕێت و ئامادەكاری و پلانی بۆی هەبێت..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن