97وتار

دوای دووساڵ.... تاکەى پەند لە شکست وەرناگرین؟

10/10/2023 7:53:00 PM
چۆمان محەمەد


دووساڵ (۷۳٠رۆژ)تێدەپەرێت بەسەر شکستەگەورەیەی لەهەڵبژاردنی 10ى ئۆکتۆبەرى 2021توشی بزوتنەوەی گۆڕان بوولە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق،مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم شكستە بەجۆرێكە وەك ئەوەی هیچ ڕوینەدابێت، نامانەوێت لە رابردودا بژین وقەتماغی برینی خۆمان هەڵدەینەوە، بەڵام  ئەم ئەنجامە دەبوو ببێتە گەورەترین وانە و پەند بۆ سەرلەنوێی بنیادنانەوەو گۆرانكاری ریشەیی لەناو گۆڕاندا،چونکە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن پرسێك نییە هەروا بەسانایی لە بیربكرێت وتێپەرێت،پێویسبوو بیكەینەخاڵی وەرچەرخان بەوەی دنیابینی حزبەكە بگۆڕایە بەرامبەر كۆی پرسەكان، بۆیە راستكردنەوەی ئەو بارە لارە نە بەم نەرمە نەرم وسستی و جوڵە روكەشیانە دەبێت، نە بە خۆبێئاگاكردن لە گۆڕانکاری ریشەیی و نە بەدەستی دەستی بەكات وبێدەنگیە دەبێت...

ئێستاش دەرفەت و كات و خراپی ژیانی خەڵك و پەرتەوازەیی بەرەی ناڕازی لەبارە بۆ دووبارە جوڵەی كاریگەر و هەناسەدانەوە لەبەرەی جەماوەرو شەقامدا، چونکە بەرنامەو پلاتفۆرمی کاری کەم وێنەی كاك نەوشیروان هەیە و خەڵكانێكی دڵسۆز و باش بەدەوری ئەم هێزەوەن، بۆیە ئەگەر ئیرادەی روبەروبونەوەو قوربانیدان و دوركەوتنەوە لەهەندێك بەرژەوەندی و سازشكردن هەبێت بەراستگۆیانە ئەم پرسە ئەوەندەئەستەم نیە هەرچەندە لەمپەروقورسیشی تێدایە..

دواى دو ساڵ لە شکست، دەبێت چەند پرسیارێک لە خۆمان بکەین. ئایا ئەم دۆخەى ئێستا تێیداین ڕەوایە؟. ئایا ئەو بەرنامەو پڕۆژانەى كاك نەوشیروان وبزوتنەوەكە هەیبو و هەیەتى بەم پێگەوقورسای وحاڵەوە دەتوانێت بگاتە جێ؟. ئایا مانەوەمان بەم شێوەیە بەسودە بۆ چاكردن وباشكردنی ژیانی خەڵک؟دروستر بڵێین بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو دەمانەوێت چى بکەین و چى بەدەست بهێنین؟. ئایا شکستێکى دیکەى چاوەڕوانکراو لەبەردەممان نیە ئەگەر هەنگاوى راستگۆیانە نەنێین؟.ئایا دەتوانین جۆش و خرۆش و سەدای ناڕازی شەقام و دەنگدەرانمان بێنینەوە گۆ و جارێکی تر بچینەوە بە گژ ستەمکاری و بێ منەتی دەسەڵاتدا؟

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن