251وتار

هەڕاجكردنی زەوییەكانی سلێمانی، لەنێوان بێباكی حكومەت و بازرگانی حزبیی چاوچنۆك!!

4/19/2023 11:15:00 AM
چۆمان محەمەد

بڕیار وایە بۆ تەواوكردنی شەقامی سەد مەتری، چەندین پارچەزەوی نایابی گرانبەها لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە کە بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلارە بفرۆشرێت، پێ بەپێی ئەم هەواڵەی شەقامی سەد مەتریە، سەرنج بدەین  لەوتەی بەرێز دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، ماوەیەكە نوسراویان بۆ كراوە كە وەبەرهێنەرێك دەیەوێت 182 دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ بكاتە شوێنی نیشتەجێبوون، بەڵام ئەوان رەتیانكردووەتەوە. وتی "دڵنیام پشتوپەنای هەیە"..

لێرەدا قسەی جدی و پێویست ئەوەیە:
۱_ حكومەتی هەرێم ئەم بێباكیەی بەرامبەر ئەم هەراج فرۆشییە بۆ؟؟ئایا ڕازیە بەوەی موڵكەكانی هەولێر و دهۆك بەم چەشنە بفرۆشرێت بۆ دروستكردنی شەقام؟؟ ئەم جیاوازیە لە مامەڵەكردن بۆ؟؟ ئایا هیچ رێگە چارەی نیەو دەستەوەستانە؟؟ ئێستا كێشە هەیە لەگەڵ یەكێتی لەنێو حكومەت خەڵكی ئەم ناوچەیە بۆ ببنە قوربانی ئەم ململانێیە بێ مانایەی ئێوە؟؟..

۲_لەبری فشاری راستەقینە لەسەر حكومەتی هەرێم  بۆ دابینكردنی بودجە بۆ پرۆژە گرنگەكانی سلێمانی و كۆتایهێنان بە رێککەوتنی حزبیی (٪٤۳ بۆ سلێمانی و٪ ٥۷ بۆ هەولێر و دهۆك)راستەوخۆ پەنابردن بۆ فرۆشتنی موڵك و ماڵی دەوڵەت بەبێ گرتنەبەری ڕێگاچارەكانی تر هەنگاوێكی مەترسیدارە و درێژدانە بە سیاسەتی گەندەڵی و بە هەدەردان، چونکە چارەسەری تروفشاری تر هەیە بۆ ئەم بابەتە نەك راستەوخۆ پەنابردن بۆ فرۆشتنی موڵك..

۳_فرۆشتنەوەی ئەم زەویانە، بە پاساوی ئەوەی گەر نەفرۆشرێت و داهاتەكەی بۆ پرۆژەی گشتی نەبێت،لە پرۆژەی وەبەرهێناندا بە خۆڕایی دەدرێتە وەبەرهێنەری  حزبیی مشەخۆر، لەڕاستیدا لەبری ڕێگەگرتن لەوەی زەوی بەم فۆرمە ببرێت، هێنانەوەی پاساوی فرۆشتنی زەوی دیسانەوە جۆرێكە لە بەهەدەردانی موڵکی دەوڵەت و هیچ گرنتیەك نیە ئەو پارانەی كەدەست دەكەوێت لە فرۆشتنی ئەو موڵكانە بۆ پرۆژەی گشتی خەرج بكرێت.

٤_حكومەتی خۆجێیی سلێمانی وئیدارە ئەم شارە، پێویستە ئەم تێڕوانین وسیاسەتی بازرگانیەی دەرهەق بە موڵكی دەوڵەت هەیە لەم شارەدا دەبێت کۆتایی پێبهێنن وتێپەرێنن، پرسی وەبەرهێنان بەم فۆرمەی ئێستا كە لەچوارچێوەی حزبی دەسەڵات دەرناچێت، زیانی گەورەی داوە لەم شارە، ئاخر بەچ پێوەرێكی عەقڵانی و ویژدانیی ئاوەدانی شار ، دەكرێت قوتابخانە وئامادەیی کشتوكاڵی كۆتایپێبهێنین بۆ یەكەی نیشتەجێبوون؟

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن