586وتار

لەساڵیادی شكستی بزوتنەوەی گۆڕاندا

10/4/2022 8:00:00 PM
چۆمان محەمەد

نزیك دەبینەوە لەساڵێك بەسەر هەڵبژاردنی 10ى ئۆکتۆبەرى 2021ى پەرلەمانی عێراق، دەرئەنجامەكان بۆ گۆڕان كەمەرشكێن بوون، زیاتر لەشكست بگرە خاڵیبوونەوەو سفربوونەوەبوو لەمتمانەی خەڵكیی.

تێپەڕینی ساڵێك واتا ۳٦٥رۆژە جوڵە و هەنگاوی راستەقینەمان نەناوە، وەک ئەوەى شکستمان نەهێنابێت و هەستمان پێى نەکردووە، وا مامەڵە دەكەین لەگەڵ ئەم شكستە دەکەین وەك ئەوەی هیچ رووینەدابێت و خۆمان رادێنین لەگەڵ واقیعەكە.

دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن پرسێك نییە هەروا بەسانایی لەبیربكرێت و هیچ جوڵەیەكی بۆ نەكرێت، دەبوو خاڵی وەرچەرخان بوایە بەوەی دنیابینی حزبەكەی بگۆڕیبایە بەرامبەر كۆی پرسەكان، هەموو دڵسۆزان چاوەڕێ بوون، ئەو شکست و سزادانەی خەڵكی، وامان لێبکات پێداچوونەوەیەکى راستگۆیانەو ڕاستەقینە بەسیاسەت و بەرنامەکانى خۆماندا بکەینەوە، چاوەڕێ بوون بەخێرایی هۆکاری شكست و پاشەكشە دەستنیشان بکەین بەپەلە چارەسەریان بکەین و بەدەنگدەرانمان بڵێین ئێوە لەسەر ئەو شتانە ئێمەتان سزادا، ئەوەتا ئێمە گوێتان لێدەگرین و هەڵەکان راستدەکەینەوە،فرسەت هەبوو باشتر بێیینەوە مەیدان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئیرادەیەكی راستەقینە دروست نەبووە بۆ بەخۆداچونەوە، شکستەکە وا لێی دەڕوانرێت روداوێکى ئاساییە بۆ حزب و تێدەپەڕێت، بۆیە بەبەرتەقای شكستەكە هەنگاومان نەناوە، چونکە راستكردنەوەی ئەو بارە لارە نە بەم نەرمە نەرم وسستی و جوڵە روكەشیانە دەبێت، نە بە خۆبێئاگاكردن لە گۆڕانکاری ریشەیی و نە بە یاریكردن و دەستی دەستی بەكات، دەنا تێپەراندنی كات بەبێ جوڵەو پلانی ستراتیژی بگرە واقیعەكە خراپتر دەبێت، دۆخەكە زیاترو زیاتر هەڵسوڕاوان وكادیری ئەساسی ودڵسۆز بێ هیوادەکات كە سەرەتایی رەشبینی و نائومیدی دەركەوتوە،هەتا كات زیاتر تێپەرێت ئەم پرسە ئەستەمتروقورستر دەبێت ولەسەر ڕێگای دروست وبنەماودنیا بینیمان دوردەكەوینەوە.

ئێمە پێویستمان بە خۆڕێكخستن و یەكریزی و ئاشتەوایی ناوخۆمان هەیە، پێویستمان بە داڕشتنەوەی وتارو بەرنامە و روئیای سیاسی و میدیامان هەیە، ئەوكات دەتوانین قورساییمان هەبێت بۆكاری گەورە و جوڵەی كاریگەر، كەئەمە پێشمەرجی قۆناغی بەخۆداچوونەوەیە، گەر ئیرادە هەبێت دۆزینەوەی ڕێگای سەركەوتن و بەرنامەی کار ئاسانە، ئەم هێزە پێویستە هەمیشە لەبەرەی خەڵكدا بێت، جیاوازتر دەربكەوێت لە حزبی دەسەڵات و حزبی دوكانی سیاسی، بەداخەوە گەر ئێمە ئەم هەنگاوانە نەنێین چارەنوسێك چاوەڕێمانە كە خراپترە لەو دەرئەنجامانەی كە توشمانبوو لەدوایین هەلبژارن..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن