232وتار

حكومەتی هەرێم و بڕیاری ڕاگرتنی باجەکان

7/23/2024 9:37:00 PM
چۆمان محەمەد

ئەمرۆ ٢٣/٧/٢٠٢٤بەنوسراوی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ولەسەر فەرمانی سەرۆکی حكومەت بەریز مەسرور بارزانی بڕیاردرابە(ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانەو هۆتێلەکان و نەخۆشخانە تایبەتەکان وسەمونخانەو نانەواخانەکان،هەروەها
.ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی (ضریبة العرصات) کە لەیاسای ضریبة العرصات ژمارە (۲٦) ی ساڵی ۱۹٦۲ هەموارکراودا هاتووە،تاکو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دام و دەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە)
لەروانگەی ئەم بڵاوكراوەوە دەگەیەنە ئەم ڕاستیانە:
۱_گەر باجێك بە یاسا سەپێنرابێت چۆن دەكرێت بە بریاری سەرۆكی حكومەت رابگیرێت،كەواتە دەردەكەوێت ئەو باجانە لەرابردودا لەسەر بنەمای یاسایی نەسەپێنراون وپێچەوانەی دەستوری عێراق سەپێنراون،پاشان پرسی باج پرسێكی یاساییە چۆن دەكرێت بە تەنها بەبڕیاری بەرێز سەرۆكی حكومەت بڕیاری ڕاگرتنی بدرێت ئەدی كۆیی كابینەی وەزیران لەكوێی ئەم پرسەدایە؟؟
۲_بەدرێژای ئەم كابینەی حكومەت زۆر هاوار كرا ڕەخنە گیرا كەئەم جۆرە سەپاندنانە بەشێكی بنەمای یاسایی نیەو بەشێكی زۆری لە تەخمیناتدا بڕی پارەی زۆر دانراوە،بەڵام گوێی نەگیراوە تازە بەتازە دوای ٥ ساڵ نزیك لە هەلبژاردنن بیری ئەم كارانەیان دەكەوێتەوە لەنوسراوەكەدا دەڵێن" بەرەچاوكردنی دۆخی ئابوری هاولاتیان وپیشەوەران،لەكاتێكدا هاولاتیان وپیشەوەران پێنج ساڵ زیاترە لەم دۆخەئابوریە سەختەدا دەژین..
۳_دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدرالی بۆ پرسی موچەو یاسای بودجەی عێراق،داهاتی ناوخۆی هەرێم بەپێی یاسایی ئیدارەی مالی عێراقیش رادەستی عێراق بكرێت،ئێستا كە بەمشێوەیە باجیان سەپاندوە پێویستە رادەستی عێراقی بكەن،لەكاتێكدا بەشێكی ئەم باجانە لەعێراقدا نەبەو بڕەونەبەوشێوازە وەردەگیرێت،بۆیە با بەمنەت نەیفرۆشنەوە پێمان..
٤_ئەم كابینەی حكومەتە هاوبەشی سێ لایەن بوە،بۆ هەمیشە هەربریارو كارێك باش بێت دەڵێن بەفەرمانی بەرێزسەرۆكی حكومەت ،بەڵام كەهاتە سەر پرسی رەخنەوكارێك نارەزایی لێبكەویتەوە،بەرپرسیاریەتی دابەش بكەن،كەئەمە رەخنەی جدیە لەیەكێتی وگۆڕان..
لەكۆتایدا هیچ كاتێك دژی هەنگاوییی باش ودڵسۆزانە نیم كە حكومەت ئەنجامی بدات،چونكە حكومەتی خۆمانەوخۆشمان دەوێت خۆمان بەدڵسۆزی دەزانین، بەڵام خستەروی راستی وراوبۆچونەكان نابێتە مانای دژایەتی كە ئەمە پاكانە نیە دەیڵێن،سەرباری ئەوەی گۆڕان دەبوو لەم كابینەدا نەمێنێتەوە وزۆر لەمێژە تێیدا نەمایەتەوە.....

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن