بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژادن؟
8/10/2022 1:57:00 PM
چۆمان محەمەد
بزوتنەوەی گۆڕان دۆخی باش بێت یاخراپ،
شكستی هێنابێت یاسەركەوتوو، ترسی هەبێت لەهەڵبژاردن یاخودنا، دەبێت دژی دواخستنی هەڵبژاردن
و درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان بێت. ئەوە قسەیەکە نە پێویستى بە شرۆڤەو شیتەڵە نەک
پاساو و بیانو.
بنەماو دنیابینی و تێڕوانینی رەوانشاد (نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەكەشی
)هەمیشە دژی دواخستنی هەڵبژاردن ودرێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان بوە، هەرلەسەر ئەو
بنەمایە كۆچكردوو لەساڵی ۲٠٠۹ كاتێك پەرلەمان ماوەی یاسایی درێژكردەوە، داوای یاسایى لە دادگای فیدراڵی
تۆماركرد، لەساتەوەختی بوون و ژیانیی نەوشیروان مستەفادا زۆرترین پرۆسەی هەڵبژاردن
لەكوردستان بەرێوەچووە، كە پێنج هەڵبژاردن بووە لە حەوت ساڵدا، چونکە ئەو زاتە زۆر
بەباشی لە گرنگی وگەورەیی هەڵبژاردن تێگەشتبوو لەكاتی خۆیدا بكرێت، لەیەكێك لەنوسینەكانیدا
لەسەر پرسی گەندەڵی، هەڵبژاردنى بەڕێگەیەكی گرنگ دەزانی بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی
و سزادانی كۆمەڵێك بەدورخستەوەیان وهێنانەپێشەوەی خەڵكانی تر، بەوەش نوێبونەوە ڕودەدات.
بۆیە پێویستە بزوتنەوەی گۆڕانی ئێستاش بە گرنگی
لەم پرسە بڕوانێت، هەڵوێستی توندی هەبێت وەك حزبێك كە باوەڕی تەواوی بەهەڵبژاردنە
، لەباری تەواوبونی ماوەی یاساییی پەرلەمان و درێژكردنەوەی ماوە بۆی، دەبێت ئەوەش
بزانین هەڵبژاردن وەك چۆن ئەنجامدانی لای یەكێتی وپارتیە ئاواش دواخستنی هەر لای ئەوانە
،بۆیە حەق نیە و پێویست نییە ئێمە بخەنە بەرەیەك كە دژە لە مەبادیئەكانی گۆڕان،بەتایبەت
فراكسیۆنی گۆران تاكە فراكسیۆن بوە پرۆژە یاسای پێشكەش كردوە بۆ هەمواری یاسای هەلبژاردن
وچارەسەری كیشەی كۆمیسیۆن، پاساوبەهانەی نەهێشتۆتەوە.
ئێستاش
كە لەمپەر دروست بوە بۆ دواخستنی هەلبژاردن، ئەم لەمپەرانە گۆران نەیخوڵقاندوە تاوەكو
بكرێتە پاساو بۆ دواخستنی هەلبژاردن، ئێمە گەر پێمان وابێت دواخستنی هەڵبژاردن لەقازانجی
گۆڕانە بۆ سودوەرگرتن لە بەدەستهێنانی كاتی زیاتر و بەردەوامیدان بەدۆخی ئێستا ئەوا
بەهەڵەدا چوین، چونکە وایدەبینم گەر بۆ ساڵێكی تریش هەڵبژاردن دوابخرێت گۆڕان گۆڕانكاری
ڕیشەی و بەخۆداچونەوەی راستگۆیانە لە خۆي وبەرنامە وسیاسەیدا نەكات، فشاری جیاواز
ئەنجامنەدا، بەم بێ جوڵەیی و بێ روئیاییە بەردەوام بین نەک ساڵێک چەند ساڵێکیش هەڵبژاردن
دوابکەوێت، ئەوا ئەوكاتیش ئامادەی ئەو پرۆسەیە نین و هەڵبژاردن مەترسییەكی راستەقینەیە
بۆمانەوەوداهاتووی ئەم بزوتنەوەیە..