283وتار

كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەرێم پێچەوانەی یاساو پەیڕەوی ناوخۆیەو دژی بنەمای سازانە

5/22/2023 3:20:00 PM
چۆمان محەمەد

  • بەپێی برگەی ۳ مادەی ۱۸ لە پەیرەویی ناوخۆیی پەرلەمان دەسەڵات دراوە بە سەرۆكی پەرلەمان بە(كردنەوەی خول ودانیشتنی پەرلەمان،كۆتایی پێهینان ودواخستنیان،دەستنیشانكردنی كاتی ئەنجامدامدانیان)ئەم بڕگەیە بەڕەهایی دەسەڵات داوە بە سەرۆكی پەرلەمان بە دواخستن وكۆتایی پێهێنانی دانیشتنی پەرلەمان لەهیچ بڕگەو مادەی تردا كۆت وبەند نەكراوە،بنەمایەكی یاسایی هەیە دەلیت(المگلق یجری علی اگلاقە)واتا هیچ بڕگەومادەیەكی تر نیە ئەم دەسەڵاتانەی سەرۆك كۆت وبەند بكات بە میكانیزم واحكامی تر،بۆیە كە كۆبونەوە هەڵگیراو كۆتایی پێهێنرا هەر هەنگاو ڕێكارێك بگێرێتەبەر نایاسایی وناپەیڕەوییە لەسەر بنەمای (من بنی علی الباگل فهو باگل).
  • ‎پاشان بەپێی مادەی ۱۹ بڕگەی یەكەم جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەباری ئامادەنەبونی سەرۆكی پەرلەمان پیادەی دەسەڵاتەكانی سەرۆك دەكات، لەم بارەی ئەمڕۆدا سەرۆكی پەرلەمان نائامادەگی نەبووە واتا (عدم الحچور)ی نەبوە بۆیە ناكرێت لەباری كۆتایی پێهێنان و هەڵگرتنی دانیشتنی پەرلەمان جێگری سەرۆكی پەرلەمان شوێنی سەرۆكی پەرلەمان بگرێتەوە.
  • ‎متمانەدان بەكاندیدانی كۆمسیۆن چۆن دەبێت؟؟
  • ‎سەرباری ئەوەی كە كۆبونەوەكە كۆتایی هاتوە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان،بەڵام باسی ئەوە دەكرێت كە دەنگ دراوە بە كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی هەرێم،لێرەدا لەكەشێكی وادا بەپێی یاسا دەبێت دەنگدان بۆ كۆی پالێوراوان بكرێت،پرسیارەكە ئەوەیە كە هەر ٩ ئەندامەكەی كۆمسیۆن دەنگیان پێنەدراوەتەوە،تەنها ۷ ئەندامیان ماوەی یاساییان تەواو بوە وبریاربوە دەنگیان پێبدرێتەوە،ئەدی  بۆ دوو كۆمسیارەكەی تر دەبوو دەنگدان بۆ كوێی پالێوراوان بكرێت كە سیڤیان پیشكەش كردوە بۆیە دیسانەوە ئەم بابەتەش بەم شێوەیە باس دەكرێت لەگەڵ رێكار ومیكانیزمی یاساوپەیرەوی ناوخۆ یەكناگرێتەوە پاشان چۆن دەكرێت باسی ئەژماركردنی دەنگ بكرێت كە پێكدادان وشەرو ئاژاوە لە هۆڵی كۆبونەوەی پەرلەمان هەبوە،سەرباری ئەوەش ئەم هەنگاوانە دژ دەوەستێتەوە  لەگەل زەمینە سازی وكۆبونەوە و سازان ورێكەوتنی نێوان لایەنە سیاسیەكان.
  • ‎ئەم بۆچونانە ناكرێت والێكبدریتەوە لایەنداری تێدایە چونكەئەمە راو بۆچونی یاساییەوخوێندنەوەی یاساییە نەك سیاسی جا كێی بەدلیەتی وكێی پێی قەڵسە ئەوە كەیفی خۆیەتی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن