پەرلەمانی كوردستان، بەرێگریكردنی كاری چاودێریكردن، بێ متمانەترو لاوازتردەبێت
6/25/2021 2:19:00 PM
چۆمان محەمەد
بەپێی ئەم نوسراوەی سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان كه ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران/دیوان، کراوە، هیچ پەرلەمانتارێک لە ڕێگەی کەسییەوە ناتوانێت سەردانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بکات بە بێ ڕەزامەندی سەرۆکی لیژنەکان وسەرۆكی پەرلەمان،ئەمەش بەپاساوی ئەوەی گوایە ههندێك لهپهرلهمانتاران له كاتی سەردانی پڕۆژهكانی نیشتهجێبوون و پڕۆژه گشتیهكانی تردا، لهبهرامبهر وهرگرتنی بڕێك پارهدا كارئاسانییان بۆ خاوهنی پڕۆژهكان كردوە تەنها بە ئامانجی پارەوەرگرتن وسودی مادی سەردانیان كردون،ئەوەی پێویستە بوترێت:
۱_ئەم نوسراوە پیچەوانەی یاساوپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان وكاری چاودێری پەرلەمانتارانە.
۲_سەرۆكی پەرلەمان رونکردنەوەی داوە گوایە پشتیان بە مادەی ٤٠و٤۱ ی پەیرەو بەستوە،بەلام بەسەرنجدان لەهەردوو مادەی ئاماژەبۆكراو هیچ مافێك نەدراوە بە سەرۆكی پەرلەمان رێگری پەرلەمانتاران بكات.
۳_ئەم بریارە گەر پاساوەكەی داواكردنی پارە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكەوە بوبێت،گشتاندی وێنەكەو بێ متمانەیە بەرامبەر هەموو پەرلەمانتاران ترسە بۆ هەمویان ،كەئەمەش لەشوێنی خۆیدا نیە،چونکە گەر هەر پەرلەمانتارێك كارێكی لەم چەشنەی كردوە پێویستە بە شخصی لیكۆڵینەوە لەگەل بكرێت و روبەروی یاسا بكرێتەوەوچاوپۆشی لەکەس نەكرێت، پەراوی لێكۆلینەوەولیژنەی پەرلەمانیان لەسەر پیكبهێنرێت.
٤_بریارەكەی سەرۆكی پەرلەمان بەتەواوەتی دژی بنەماوفەلسەفەی چاودێری و كاری پەرلەمانیە لەهەموو پەرلەمانی ولاتان،چونکەیەكێك لە ئەركە بنەڕەتیەكانی پەرلەمانتار چاودێریە بەدواداچونە لە دەزگا حکومی و نا حکومیەکان لە ووڵاتدا.
٥_ئەم بریارە لێدانە لەشكۆی پەرلەمان،هەرچەندە لەرابردوو بە زۆر رێگەوشێواز كار لەسەر لاوازكردنی پەرلەمان كراوە لەبەرامبەر حكومەت، بەلام ئەم هەنگاوە لەلایەن خودی سەرۆكی دەسەلاتەكە مایەی نیگەرانیەكی قوڵە.
٦_بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان باڵبەستی کاری پەرلەمانتاران دەکات،
ناکرێت کاری ناجۆری چەند ئەندام پەرلەمانێک ببێتە هۆکاری یاساغکردنی چاودێری پەرلەمانی،هەنگاوێكی پێشوەختەیە بۆ ئەوەی پەرلەمانتاری كارا نەمێنێت،لەمپەریان بۆ دروست بكرێت..
*رێكخەری ژوری یاسايی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان
۲٦/٦/۲٠۲۱