كابینەی نۆیەمی حكومەت كابینەی پارتیە!!
12/8/2022 9:05:00 PM
چۆمان محەمەد
راستە ئەم حكومەتە سێ قۆڵیە لەنێوان (پارتی ویەكێتی وگۆڕان)پێكهاتوە، بەسەرنجدان
لەماوەی كاركردنی رابردوو بەداخەوە یەكێتی وگۆڕان نەیانتوانیوە ئەوەی رێکكەوتون لەسەری
وئەوەی بۆتە بەرنامەی كاریان وەك پێویست بەرجەستەی بكەن،چونکە پارتی هەرچی ویستبێت
لەحكومەت تێیپەراندوە،وەهەر كارێك وهەرپرسێك لەگەڵی نەبوبن رێگریان لێكردوە بەبێ ئەوەی
ئەو دوو هێزە بتوانن فشارو پێداگری ورای جیاواز دروست بكەن،ئەوە دیدی پارتی بوە لەناو
حكومەتدا چ كاتێك باشە بۆ سەردانی بهغدادو دروستكردنی پەیوەندیەكان یاخود پچران
وململانێ لەگەڵ بغداد،لەسەرئاستی ناوخۆیش ئەوپرس وبڕیارانەی دراون زیاتر بەخواست
وویستی سەرۆكی حكومەت و حزبەکەیەتی، زۆر نمونە هەن بۆ پشتڕاستی ئەم قسەیەمان پرسی كێشەكانی سلێمانی وپرسی پرۆژەكان وخزمەتگوزاری
لەدیارترینیانن، هۆكاری ئەم باڵادەستیەش بەشی زۆری پەیوەندی بەوەوە هەیە كە پارتی
زۆربەی دەسەڵاتەكان وپرسە هەستیارەكانیان لایەو بەشەكەی تری ڕەخنەوكەمتەرخەمیە لەو
دوو هێزە بەشداربوەی حكومەت كە یەكێتی وگۆڕانن.
راستە دوو ئیدارەی ودەستوەردانی حیزبی
زۆر ئاشكرا هەیە لەنێو حكومەت، بەڵام لەسەر ئاستی بەشداری كابینەكە ئەم حكومەتی هەرێمە
موڵكی هیچ حیزبێك نیە،راستە پارتی هێزی یەكەم وبنەڕەتی پێكهێنەری حكومەتەكە بوە. بەڵام
ناكرێت زیاتر وزیاتر تەعبیر وخواستی ئەو بێت لایەنەكانی تر بەم شێوەیە شەریكی راستەقینە
نەبن!.
ئەم بۆچونانەش مانای شانخاڵیكرن نیە
لە بەرپرسیارتی تەنها بۆ پیشاندانی راستیەكانە، گەر نا مانەوە لەم حكومەتە بەم فۆرمەی
ئێستا جگە لە ئیحراج بون لەبەرامبەر خوداوخەڵك و مێژودا هیچ سودێكی راستەوخۆوهەستپێكراو
وجیاوازی تێدانیە بۆ سودی گشتی هاوڵاتیان، بەتایبەت بۆهێزێكی وەك گۆڕان كە پێكهێنەری ئەم كابینەیە بوەو قوربانیشی زۆرداوە
بەم شێوازە بەشداریە، بەڵام بەداخەوە كەمترین خاڵەكانی رێكەوتنە سیاسیەكەی وبەرنامەی
حكومەت جێبەجێ بوە، بگرە ئەوپۆستانەش كە شایستەی هەڵبژاردن بوە تائێستا وا تەمەنی
كابینەكە تەواو دەبێت وەریان نەگرتوە، خێرە ئێمە ئاوا بمێنینەوە لەم حكومەتە؟؟ ئەبێت
نهێنی ئەوە چیبێت ئاوادەستمان بەم كابینەوە گرتوە؟؟