103وتار

ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم هەمان چارەنوسى پەرلەمان دەبێت؟

9/2/2023 1:02:00 PM
چۆمان محەمەد

داوایەك تۆماركراوە لە دادگایی باڵای فیدراڵی بۆ نادەستوریبونی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم كە رۆژى (3/9/2023) رۆژى دادبینیەتی لەدادگای باڵای فیدراڵی، چونکە ئەم ئەنجومەنانە بە یاسای ژمارە 2 ساڵی 2019 لەلایەن پەرلەمان كوردستانەوە بەردەوامی دەدەن بەم خولەیان تا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، واتا درێژكردنەوەكە بەبێ دیاریكردنی كاتەو بە كراوەیی هێشتویانەتەوە.

سەرباری ئەوەی چوار ساڵە ماوەی یاسایی ئەم ئەنجومەنانە تەواوبوە، بەسەرنجدان لە پێشینەی بریارەكانی دادگای فیدراڵی و بەتایبەت ئەو بڕیارەی كە پەرلەمانی كوردستانی كۆتایی پێهنا، پێشبینی كراوە بریار بدات بە نادەستوریبونی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم مەگەر هەڵەیەكی روكەشی لەداواكەی بەردەم دادگای فیدراڵیدا كرابێت، ئەگینا زۆر رون و ئاشكرایە ئەنجومەنی پارێزگاكانیش بەدەردی پەرلەمان دەچێت.

ئەگەر بێت و دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى نادەستوریى بونى ئەنجومەنى پارێزگاکان بدات، ئەوكات لە هەرێمدا هیچ دامەزراوەیەكی نوێنەرایەتیكردنی شەرعی بونی نامێنێت، نەمانی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش گرفتی گەورەیی ئیداری و یاسایی دروست دەكات بۆدانان و ئاڵۆگۆریی (پارێزگار و قائیمقام و بەرێوبەری ناحیە و بەرێوبەرە گشتی)یەکان، بەمەش بۆشایەكی تریی دامەزاراوەیی لەهەرێمی كورستاندا دروست دەبێت، ئەگەر حیزبە دەسەڵاتدارەكان دەست بەرداری بەرژەوەندی و تێروانینی تەسكی حیزبی نەبن، ئەم هەرێمی كوردستانە لەبەردەم مەترسیی گەورەو لەقاڵبدان و تەسكردنەوەی دەسەڵات و پێگەكەیدا.

بۆیە هیچ رێگەیەكی ترمان نیە و دەبێت چارەیەك بدۆزنەوە بۆپرسی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن