تێڕوانینی یاسایی و سیاسی سەبارەت بەهەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان
2/20/2023 3:14:00 PM
چۆمان محەمەد
تێڕوانینی سیاسی:
هەرێمی كوردستان موڵكی هیچ حزبێک نیە بە
(یەكێتی وپارتیشەوە)بەڵكو بەرهەمی خەبات و تێكۆشانی سەدان ساڵ و ئەنجامی ئەنفال
و جینۆسایدو كیمیاباران وئاوارەیی و دەربەدەری و قوربانیدانە، بێ جیاوازی هەمو
هاوڵاتیانی ھەرێم زیان وقوربانیان بۆ كێشاوە، راستە سیاسیەكان و حیزبی دەسەڵاتدار
زۆر ستەم ونادادی و نایاسایی و دزی و تاڵانیان دەرهەق بە خەڵكەكەی كردوەو نایەكسانی وگەندەڵی وخراپی ژیانی خەڵك وبێمنەتی
ئەم حیزبانە گەشتۆتە لوتكە، بەڵام وایدەبینم بێزاری وتوڕەییمان بۆ حیزب مانای ئەوەی
نیە دلخۆشبین بەنەمانی ئەم قەوارەیە، هەرێمی كوردستان خەلكەكەی خاوەنیەتی نەك یەكیتی
و پارتی، بۆیە توڕەیی و نارەزایی خەڵك لەبەرامبەر ستەم ونادادی زۆر ڕەوایە بەڵام نەك
لەسەر حسابی ئەم قەوارەی هەرێم بێت، زۆر باش دەزانین حیزبە دەسەڵاتدارەكان كەمتر
لەخەمی خەڵك وقەوارەكەدان، بێ ئاگاشنین لەوەی ئەم هێزوسیاسیە بێ باكانە لەژێر پەردەی
قەوارەی هەرێم ومەترسیەكانی دەیان مەرام وبەرژەوەندی حیزبیان بەدی هێناوە، ئێستاش
هاوڵاتیان لە هەرێمدا بەدوای ژیانی باشتر وئابوری سەقامگیرتروموچەو پێشینەی خانوو
هاوسەرگیری وفەرمانبەری دەگەڕێنن، کەبەراورد دەكەن لەنێوان هەرێم وبغدادجياوازی زۆر
دەبینن، سەرباری خراپی حیزبە دەسەلاتدارەكان، بەغداد وەك چارەسەر دەبینن، هەرچەندە
ئیستاش هەرێم بەشێكە لەعێراق بەپێی دەستوری عێراق، ئێمە وایدەبینن ئەگەر پەلەنەكرێت
لە باشكردنی ژیانی خەڵكدا وكاری باش نەكرێت وچاكسازی راستەقینە نەكرێت،ئیدی تاسەر
خەڵك باوەر بە قەوانی سواوی دەوڵەت وقەوارەی هەرێم ناكات گەر ژیانی خەڵك دۆزەخ بێت
وحیزبەكان خەمخۆر ودڵسۆزی میلەت نەبن..
ڕوانگەی یاسای و دەستوری :
بەپێی مادەی ۱۱۷ لە دەستوری هەمیشەی
عیراق دستور دانی ناوە بە قەوارەی هەرێمی كوردستان بەو دەسەلاتانەی هەیەتی كاتیك دەلێت(:
يقر هذا الدستور عند نفاذه اقليم كردستان، وسلطاته القائمة اقليماً اتحادياً ).
وە بەپێی مادەی ۱۲٠ و ۱۲۱ دەستور مافی
داوە كە هەرێم دەستور هەبێت و ممارەسەی دەسەلاتی یاسادانان و جێبەجیكردن ودادوەری
خۆی بكات
كاتیك دەڵێت:
المادة ١٢٠:
يقوم الاقليم بوضع دستور له، يحدد هيكل
سلطات الاقليم، وصلاحياته، وآليات ممارسة تلك الصلاحيات، على ان لا يتعارض مع هذا
الدستور.
المادة ١٢١:
اولاً: لسلطات الاقاليم الحق في ممارسة
السلطات التشريعية والتنفيذية والقضائية وفقا لاحكام هذا الدستور، باستثناء ما
ورد فيه من اختصاصات حصرية
بۆیە ئەم كیان و قەوارەی هەرێمی
كوردستانە تەنها بە هەمواری دەستور هەلدەوشیتەوە یاخودبە دروستكردنی دەولەت ئەمەش
ریوشوین ومیكانیزمی خۆی هەیە،بەڵام خواست وهەوڵ هەیە ومەترسی هەیە لەسەر بچوكردنەوەی
پێگەی كورد ومافە دەستوریەكاني،تیروانین هەیە بۆ دروستبونی هەرێمی سلیمانی ،یاخود
مامەلەكردی بغداد راستەوخۆ لەگەل پارێزگاكان وپرسی دوو ئیداریە ،بۆ ئەمەش گرنگە حیزبەكان
یەكریزبن وتەبابن ولەگەل خەلكی خۆیان راستگۆببن،بزانن لەگەمە هەرێمی و نێودەولەتیەكان
ئەم هەرێمە چۆن دەیپارێزن وبەهێزی دەكەن.