132وتار

‎داهاتی ناوخۆ...گەڕی تازەی ململانێی نێوان بەغدادوهەرێم

8/24/2023 8:45:00 PM
چۆمان محەمەد

‎داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆتە خاڵی ململانێی نێوان شاندی هەرێم و حكومەتی عێراقی،عێراق پێی وایە بەپێی یاسای بودجەی عێراقی ویاسای ئیدارەی مالی عێراقی پێویستە سەرجەم داهاتەكانی ناوخۆی هەرێم بۆ عێراق بگەرێتەوە بە باج ورەسم وگومرگ وغەراماتەكان،حكومەتی هەرێم زۆر بریارو هەنگاوی ناوە تا داهاتی ناوخۆ زیادبكات كە لەزۆر باردا بارگرانی بوە بۆ سەرشانی خەڵك وجوڵەی بازاری لاواز كردوە...

‎یاسای ئیدارەی مالی عێراقی وەك دەستوری دارایی عێراق وایە زۆر كەموكوری تێدایە و رەخنەی جدی لێدەگیریت،بەڵام ئەم یاسایە بەهیچ شێوەیەك كوردستان وەك هەرێمێكی فیدرالی نابینێت،وەك پارێزگا مامەڵە لەگەڵ كوردستان دەكات،بەتایبەت مادەی ۲۹ ی یاساكە هیچ بەهایەكی بۆقەوارەكە نەهێشتۆتەوە،جێی داخە هەرێم و حزبی دەسەڵات زۆر بێمنەت و بێ ئاگا بونە لەمەترسیەكانی ئەم یاسایە،هەمیشە هەوڵیانداوە بە ڕێکەوتنی سیاسی چارەی كێشەكان بكەن،ئەوە ئێستا بەغداد بەهانەو پاساو خاڵی یاسای لەسەر هەرێم جێی بەجێ دەكات زۆر لەسەرخۆو بەهێمنێ هەنگاو بەهەنگاو كارت لە دوای كارت و دەسەڵاتەكان دەباتەوە بەغداد....

 

‎لەئێستادا بەغداد پارەی داهاتی ناوخۆ دەبڕێت لەبودجەی هەرێم،سەرباری ئەوەی لەسەر بنەمای كۆی پارێزگاكانی خوارو ناوەراست پشكی هەرێم دەنێرێت...بۆیە بەغداد وایدەبینێت داهاتی ناوخۆ لەدەست هەرێمی كوردستاندا نەماوەو لەروانگەی یاسایەوە،پرسیارە جدیەكە ئەوەیە ئاخۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كارئاسانی دەكات و بڕێك باج و زەریبەو رسومات كەمدەكاتەوە بۆ خاتری ئەوەی وەك سینیەكی ئامادە نەیدەنە دەست بەغداد،یاخود گەڕی ململانێیی تر ماوە لەنێوان هەرێم و بەغداد حكومەت ناچێتە ژێر باری رازیبون بە رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ..

 

‎لەكۆتایدا وایدەبینین حكومەتی هەرێم بەئاشكرا بۆخەلكی كوردستان رون ناكاتەوە ئاخۆ شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەل بغدادا لەسەر چیی رێكەوتون ئایا داواكاریی بغداد چیە؟؟ ئایا رێگریەكان چیین بۆ جێیبەجێنەكردنی یاسای بودجە؟؟ دەبێ خەڵكی كوردستان بزانێن ئایا بغداد بەهانە دەگرێت بە هەرێم یاخود خۆیی دەدزێتەوە لەو ئەركەی لەئەستۆیەتیی بەپێی یاسایی بودجە؟؟بەداخەوەم حیزبەكانی بەشداربو لەم حكومەتەدا بۆچون و راییی جیاواز و زۆر دوریان لەیەك هەیە بۆ دانوستان و گفتۆییی دارایی و پشكی كورد لە نێو داهاتی عێراقدا....



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن