401وتار

حكومەتی هەرێم جێگەیەك بۆ شكستی حزبەکان

3/15/2022 9:03:00 PM
چۆمان محەمەد


‎یەكێتی وپارتی سیستەمێكیان بۆ ئیدارەو حكومرانی دروستكردوە، لەساڵی ۱۹۹۲ تا ئێستا هەر حزبێک دەچێتە ناوی بە شكست لێی دەردەچێت، چونکە هیچ ئیرادەیەك نیە بۆ راستكردنەوەی هەڵەو نەهێشتنی گەندەڵی وهەنگاونان بۆ حكومەتێكی رەشیدو خزمەتگوزار، هەنگاوەكان بۆچاكسازی، شەفافییەتی نەوت، داهات، سەربەخۆیی دادگا، نەهێشتنی هێزی چەكداری حزبیی و دەستوەردانی حزب لە ئاراستەكردنی  حكومەت ونەهێشتنی قاچاغچێتی و ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەوانی،نەك نە چۆتە پێشەوە بەڵکو لە زۆر بواردا پاشەكشە كراوە، دۆخی ئێستا گەشتۆتە ئاستێک بە ئاشكرا باسی دوو ئیداریی دەكرێت، باسی هەژموونی حزب دەكرێت، قاسەی حكومەت مایەپوچ كراوە لەسەر دەوڵەمەندكردن وقەبەكردنی جەستەی حزب.

‎لەهەموو وڵاتانی دنیا حكومەتەكانیان ئەركیان دابینكردنی خزمەتگوزاری وسەقامگیری دۆخی دارایی وئاسایشی کۆمەلگا وئاسانکاریە بۆ هاوڵاتیانی، بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان بێ ویژدانی نیە بڵێن، ئەم كابینەی ئیستای حكومەت گوزارشتە لەشكستی راستەقینە لەهەموو سێكتەرەكان، خەڵک باوەڕ و متمانەی بە حكومەت نەماوە،هاوڵاتی و حكومەت بارمتەی دەستی دووحیزبن، جەمسەری دژە چاكسازی و دژە سیستەم ئەوەندە زاڵە ئاسان نییە گۆڕانکاری،حزب دەستی خستۆتە گەروی حكومەت، بۆیە تا ئەم فۆرم و تێروانینە بەردەوامبێت بۆ شێوازی حكومڕانی رۆژ بە رۆژ ناڕەزایی زیاتر دەبێت نادادپەروەری زیاتر دەبێت،
‎ ئەستەمە وێنەو مۆدێلیكی جیاوازی حكومڕانی لەئیدارەدا پەیڕەو بكرێت تا ئەم دۆخە بەردەوام بێت، هەر هەنگاوێكیش بنرێت زۆر سنورداردەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن