756وتار

پارتی دیسان تاكلایەنە هەنگاو دەنێ دژی رێكەوتنەكانی!!

12/24/2021 5:39:00 PM
چۆمان محەمەد


لەسەرەتای دەستپێكی كابینەی نۆیەم  بنەمایەك جێگیر كراوە لەرێکەوتنی سیاسی نێوان  (یەكێتی و پارتی)و(پارتی وگۆران) ئەویش بونی سازان ورێکەوتنی نیشتیمانیە بۆ ئەو پرس وپرۆژە یاسایانەی كە رەهەندی نیشتیمانینان هەیەلەنمونەی(پرۆژەی دەستور، یاسای هەلبژاردن و كۆمیسیۆن وچەند بابەتێكی تر)، بەداخەوە دیسان فراكسێۆنی پارتی لەرێگەی پیشكەشكردنی یاداشتێك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان داوای پێكهێنانی لیژنەی كردوە بۆ چارەسەركردنی  تەواوبونی ماوەی یاسایی كۆمیسیۆن وناوی پالێوران دەستنیشان بكرێت بۆكۆمیسیۆنی هەلبژاردنی هەرێم، لەڕێگەی كۆكردنەوەی ٥٦ واژۆی پەرلەمانتاران كە دیسان وەك هەمیشە كۆتاكانی پێكهاتەكانیشیان لەگەڵە.

ئەم جوڵەیە هەنگاوێكی تاكلایەنەیە لەسەر بنەمای زۆرینەیەكی پەرلەمانی موزەیەف، دژە لەگەڵ رێکەوتنی سیاسی  لایەنەكان بۆ بەژداری لەحكومەت، سازانی نیشیتیمانی و رێکەوتنی لایەنەكان ئەستەم دەكات، پاشان وروژاندنی ئەم بابەتە لەم كاتەدا جۆرێك لەكارتی فشار دەچێت چونکە كۆمیسیۆنی هەلبژاردنی هەرێم نزیك بەدوساڵە ماوەی یاساییان بەسەرچوە ،ئێستا بیریان كەوتۆتەوە ماوەی یاساییان تەواو بوە؟؟

لەرابردودا كۆمیسۆنەكەیان پەكخستبوو لە تازەكردنەوەو پاكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بەپاساوی ئەوەی ماوەی یاسای كۆمیسۆن بەسەرچوەوكاربەرێكەرن، ئەو دۆخەشیان هێشتەوە بۆ ئەوەی تۆمارەكە پاك نەكرێتەوە،ئەم تۆمارە بۆ ئەم هەلبژاردنە پشت بە  داتاكانی ئاماری هەرێم  دەبەستێت كە كارەسات و ژمارەی ناجۆر زیاد كراوە،هەنگاوەێكی لەم چەشنەی پارتی زیان بەیەكریزی هەرێم دەگەیەنێت،وادەكات پرسی یاسای هەلبژاردن و  پرۆژەی دەستور ئالۆزتر بێت وبێمتمانەی زیاتر دەکات،لەدەرئەنجامی دواتردا زیانی گەورە دەگەنێن بە هەلبژاردنی داهاتوو گەر لە۳٠/۹/۲٠۲۲ ئەنجامبدرێت.

لەكۆتایدا ئەوەی پێویستەبوترێت زۆر پرس و بواری تر هەن لە رێکەوتنی بەشداری حكومەت و رێکەوتنی سیاسی پارتی جێبەجێنەكردوە..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن