115وتار

لەسەربەخۆیی ئابوریەوە بۆ پارانەوەی وەرگرتنی قەرز!!

9/21/2023 8:40:00 PM
چۆمان محەمەد

 دۆخی هەرێمی كوردستان لە هەنگاونان بۆ سەربەخۆیی ئابوری وسیاسی وخستنە سەر نەخشەی وزەی جیهانی وبێ منەتی وبەهێزمان لەبەرامبەر بەغداد وخەونی دروستكردنی حسابی بانقی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم لەسەر پشكی نەوتی هەرێم،گەشتۆتە ئەو ئاستەی موچەو شایستە داراییەكانی هەرێمیش بەپاڕانەوەو تكاو فشاری نیودەوڵەتی وهەرێمی لەچوارچێوەی پێدانی قەرزدا پارە رەوانەی هەرێم بكرێت،واقیعێكیان خولقاندوە مرۆڤ نازانێت بڕوا ومتمانە بە كوامە راستی بكات؟ چونکە ئەم بەرێزانەی هەرێمی كوردستان خۆیان بەشێك بون لە رێكەوتنی سیاسی وحكومی  لەگەل بغداد هەر خۆشیان یاسای بودجەیان تێپەراندوە لەنێو پەرلەمانی عێراق وبەهەنگاوی باش لەقەڵەمیانداوەو وەك دەستكەوت دەیان فرۆشتەوە بەخەڵكی،كەچی ئێستاش هەرخۆیان رەخنەو نارازیین لە یاسای  بودجەو خاڵ وبەندەكانی یاسای بودجەو هەڵویستی بەغداد...

پێدانی قەرز بەهەرێم ڕێگە دروستەكە نیە!!!
حكومەتەكەی بەرێز سودانی بریاری ناردنی ۷٠٠ ملیاردیناری داوە بەقەرز بۆ ماوەی ٣ مانگ،دەكرێت وا بخوێنریتەوە رێگايەكی ناچارییەو بەئامانجی زیاتر نابوت نەبونی  ژیانی ئەو خەڵكە،پیویستە قبوڵ بكرێت كە دۆخی فەرامانبەرو هاوڵاتی یەكجار خراپە،بەڵام لەراستیدا قەرزكردن بۆ هەرێم بەم شێوازە لێدانە یاخود بەكەم سەیركردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانە لەنێو دەستورو یاسای بودجەی عێراق،سەرباری ئەوەی قەرزكردن لەرویی داراییەو سەرئێشەیی زۆری هەیەو لەداهاتودا لێكەوتەو بارگرانیەكانی دەردەكەون بەتایبەت بۆ پشكی هەرێمی كوردستان،ئەم بڕە قەرزە بۆ سێ مانگی (۹_۱٠_۱۱) ساڵ ۲٠۲۳ یە لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان لەمانگی ۷ دایە بۆ موچە،وە ئەم یاسای بوجەی عێراق دوو سالی تری لەڕێیە،بۆیە گەر ئەم کێشەیە بەباشی و بە پلان  و ریشەیی چارەنەكرێت دۆخی ئابوری هەرێم هەر بەم ناهەمواری ولاوازیە دەمێنیتەوە وبەغداد هەمیشە بەهانەی ئامادەیە بۆ وەستاندنی ماف و شایستە داراییەكان، ئێستاش مەترسی جدی هەیە بۆ ئەم بریاری پێدانی قەرزە، چونکە داوای یاساییی تۆمار كراوە لەدادگای فیدرالی بۆ بابەتەی ناردنی قەرزەی عێراق بۆ ئەم سێ مانگە،گەر بریاریكی لەو چەشنە بدات دادگای فیدرالی دۆخی ئابوری و دارایی هەرێم توشی زۆر گرفتی گەورە دەبێتەوە..

رێگەی دروست و بەپەلە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان وحزبەكانی نێو قەوارەی هەرێم بۆ ئەوەی مەترسی و قەیرانەكان زیاتر نەبن  پێویستە ئەم كارانە ستراتیژوهەنگاومان بێت كەبریتین لە:
۱_یەكریزی وهاوهەڵویستیە بۆ پرسە نیشتیمانیەكان ودوركەتنەوەیە لە بەرژەوەندی حزبی دۆخی قەوارەكەو كورد لەعێراقدا  كەڵكی ئەم جیاوازی و ناكۆكیانەی بەبەرەوە نەماوە وچونکە زۆر جیاوازین لەهەمبەر پرسە نیشتیمانیەكان لەبغدادو شێوازی مامەلەمان لەگەل حكومەتی عێراق...

۲_هەوڵدان بۆ جێبەجیكردن ونەهێشتنی بەهانەی حكومەتی عێراقی بۆ ئەو ئەركانەی لە ئەستۆی هەرێمە تایبەت بە پرسی یاسای بودجە..

۳_دۆزینەوەی رێگە چارەیەك  بۆ كۆكردنەوەی رای زۆرینە لەنێو پەرلەمانی عێراق بۆ هەمواری یاسای بودجە بەتایبەت گۆرینی مادەی ۱۱ بودجە كە پشكی هەرێمی لە خەرجی فیعلی(الانفاق الفعلی)دیاریكردوە نەك كۆی داهاتی پێشبینی كراوی عێراق،هەرچەندە ئەم رێگەیە ئاسان نیە چونکە هاوكێشەی نێو عێراق و پەرلەمان زۆر ئاڵۆزە و پرسەكان لە بەرژەوەندی كورد یەكلانایتەوەو ئەو ڕێژەی بەدی نایەت،سەرباری ئەوەی حكومەتی هەرێم پێشتر پەنای بردوە بەر دادگای فیدرالی  بۆ ئەم بابەتە بەڵام داواكەیان رەتكرابوەوە...

٤_هەوڵدان بۆ بەدەستهینانەوەی پشتیوانی نێودەولەتی وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی كە دۆستەكانمان لێمان نیگەرانن ورەخنەبارانیان كردوین بێدەنگن لەئاست فشارەكانی عێراق..

٥_هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی ئەو بارگرانیەی لەسەر هاوڵاتی دروست بوە لەسەپاندنی باج و رسوماتە زۆرەكان ئەمەش دەبیتە هۆی بەدەستهێنانەوەی رەزامەندی و پشتیوانی ناوخۆی سەرباری ئەوەش هەرێم بەیاسا پابەندە داهاتی ناوخۆ بداتەبغداد،باشە بۆ دەبێت ئەم دڵسۆزیە بۆعێراق بنوێنی لەسەر جەستەی ماندوی ئەم خەڵكە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن